١١٠ ڕۆژ ئازاری ژنێک

وتار/ 10/12/2020 414 جار بینراوە

هوشیار جەمال

١١٠ ڕۆژ ئازاری ژنێک

هۆشیارجەمال
  لە ماوەی ڕابردوودا کە شەپۆلی دووەم ڤایرۆسی کۆرۆنا ڕووی لە  کوردستان کرد، تا ئێستاش بەردەوامە ، بۆیە هۆی گیان لە دەستدانی سەدان هاونیشتمانی، بەڵام بە ئازارترینیان ژنێکی تەمەن بیست ساڵی خەڵكی شاری خانەقین بوو، لە نەتەوەی کورد کە ١١٠ ڕۆژ بە ئازاری ڤایرۆسی کۆرۆناوە لە نەخۆشخانە بوو.  چەند ڕۆژی ڕابردوودا گیانی لە دەستدا، بەڵام کەس لە ئازارەکانی ئەم ژنە تێنەگیشت، میدیای کوردی تەنها وەک هەواڵێکی ئاسایی بڵاوکردەوە. لە کاتێکدا دەتوانرا پێش مەرگی لە ڕێگای هەڵـمەتی میدیای بەرفراوانەوە هەوڵبدرێت لە پێناو چارەسەرکردنی ئەم ژنەدا ڕاستە ڤایرۆسی کۆرۆنا تا وەکو ئێستا چارەسەرێکی تایبەتی نیە و جیهان پێوە گیروەدە بووە، بەڵام خۆ هەموان دڵنیاین لەوەی کە سیستەمی تەندروستی وڵاتی تر لە هەرێمی کوردستان پێشکەوتووترە، لەولاشەوە ڕێكخراوەکانی ژنان کە زۆربەی هەرە زۆریان گرێدراوی حیزبن و ساڵانە و مانگانە بودجە و مووچەی تایبەتیان بۆ دابین دەکرێت و لەسەر چەندین پرسی لاوەکی بە چەندین ڕۆژ قسە دەکەن و میدیا داگیر دەکەن، بەڵام بە هەموویان نەیانتوانی و هەوڵیان نەدا هاوکاربن لەوەی ئەم ژنە ڕەوانەی دەرەوەی وڵات بکرێت بەو هیوایەی چارەسەرێکی بۆ بکرێت.


زۆرینەی کۆمەڵگای کوردیش کە بەشێکی زۆری ژیانی ڕۆژانەیان بە دیار تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانەوە بەسەردەبەن هەفتە نیە کەسێک نەکەن بە ناوێكی گەورە و کچە مۆدیلێکی نوێ دروست نەکەن، چەندین بەخشراو و خاوەن پێداویستی تایبەت نەکەن  بە مایەی خۆشی خۆیان و ئازاردانی ئەوان، ئەم زۆرینەی کۆمەڵگای کوردیە بە بەردەوامی سەرقاڵی جنێودانە بە ئەو دراما کوردی و تورکیانەی پەخش دەکرێت، لەگەڵ جنێودان بە کچە مۆدێل و چالاکەکانی تری فەیسبووک، بەڵام هەرخۆیان بینەری بەردەوامی ئەم دراما و کەسانەن و زۆربەی کاتەکانییان بە دیار فیدیۆ ڕاستەوخۆکانییانەوە بەسەردەبەن، ئەم کەسانە لە بۆنە ئاینەکاندا دەم ڕاستی دینی ئیسلامن و زۆرترین هێرش دەکەنە سەر ئەو کەسانەی هەر بۆچوونێكیان هەبێت جیاواز لەوان، بەڵام کەمترین ڕەوشت و ئاکاری ئیسلام و موسوڵمانی ڕاستەقینە یان تێدا نیە، کە دەکرا ئەم لەشکرە لە تۆڕە کۆمەڵایتیەکان ئەگەر ڕۆشنبیری بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانیان هەبوایە ببوونایەتە، گەورەترین کارتی فشار لەسەر دەسەڵات لە کاتی بوونی حاڵەتێکی لەو شێوەیەدا کە ئازارچەشتنی ئەو هاونیشتمانیە خانەقینیە و لە بەهاری تەمەنیدا بوو، بە ئامانجی هەوڵدان بۆ چارەسەکردنی.


  هەروەها ئەم لەشکرە ئەگەر لەم جۆرە حاڵەتانەدا کاریگەری یان بە ئاراستەی باشە هەبوایە بە دڵنیاوە لە بوارەکانی تریشدا کاریگەریان دەبوو کە ڕەنگە هێندە بوونایەتە فشار لەسەر حکومەت دۆخی کوردستان لە ڕووی کۆمەڵایەتی و سیاسی و ئابووریەوە ئێستا بە جۆرێکی تر بوایە دۆخی کوردستان نەک بەو جۆرە سەختەی ئێستا کە لە سەرجەم بوارەکانی خزمەتگوزاری و دابینکردنی مووچەدا شکستی هێناوە.

نوێترین نوسینەکانی هوشیار جەمال

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌