ھەر ئەوە مابوو!؟!

وتار/ 26/11/2020 536 جار بینراوە

د.ئازاد مەنتک

ھەر ئەوە مابوو!؟!

د.ئازاد مه‌نتك
لە ڕێکلامی یەک لە تەلەفزیۆنەکان گوێم لە بەڕێزێک بوو؛ کە: بە (دکتۆر) ناویان دەبرد و بەندە نایناسێت!؟؟! ئەو زاتە بەڕێزە؛ دەیگۆت: زەواجی خزمان (زەواجی ئەقریبا) خراپە و باشترە خزمی خۆتان مەھێنن!؟
  لێرەدا؛ سەیرم پێدێت کە تەلەفزیۆن کوو خەڵکانێک دەھێنێت؛ کە: فەرق ناکەن و نازانن چۆن پەیامێکی عیلمی بگەیەنن!؟! لەوەش بگەڕێن، کە: ئەگەر دکتۆر بێت، ئەوا سنووری پیشەی دکتۆری دەبەزێنێت. ناکرێت (غایە = ئامانج) و ئامراز (وەسیلە) تێکەل بکرێت و لە خۆڕا قسە فڕێ بدرێت.
ئێمە، وەک؛ (دکتۆر) یەک پەیام ھەیە کە پێویستە بیگەیەنین،  ئەویش: ھەتا بکرێت پڕۆسەی زەواج زۆر بێت، ئەوجا چ زەواجی ئەقریبا یان زەواجی دوور... لۆیە؛ ئەگەر ئامۆزایەکی جوانت ھەیە (ئەخلاق، دین، جوانی، ڕێکی....ھتد) واتە بە پێوەرەکانی کۆمەڵگا جوان، ئەوا: بەمەرجێک لە خانەوادە و عائیلەتان نەخۆشی وەکو (تالاسیمیا، زگماکی، مەناعی...ھتد) نەبێت؛ ئەوا: بڕۆ گڕی بدە و بیھێنە نەکەی لە دەست خۆتی بدەی...
با نموونەکی گچکۆکە بێنمەوە: نەخۆشی (تالاسیمیا) لە ناوچەی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست زۆرە!! ئەوجا ئەگەر کوڕێک خەڵکی کوردستان بێت و ھەڵگری تالاسیمیا بێت و ئەو کوڕە بچێت لە میسر یان ئیسڕائیل یان ئیتاڵیا کچێک بخوازێت و لەوێش ئەم نەخۆشییە زۆر بەربڵاوە و بێن زەواج بکەن؛ ئەوا: ئەگەری بوونی منداڵییان زۆر دەبێت، کە: نەخۆشی تالاسیمیایان ھەبێت لەوانە لۆی ھەیە (٢٥٪)ی منداڵەکان تالاسیمیای گەورەیان ھەبێت و (٥٠٪)ی ھەڵگری تالاسیمیا بن!!! لۆ زانین؛ لە ھەنووکەدا (٦٠٪)ی گەلانی ئەم ناوچەیە زەواجی ئەقریبان و ژیانێکی ئاسایی دەبەنە سەر. ئەمن لێم وەکاتە، کاتێک ئەم بەرنامەیە پەخش دەکرێت خڕ خەڵک دەڵێن، ھەر ئەوە مابوو!؟ فشەشیان پێدێت.
  ھەر لۆیە؛ پەیامی ئێمە وەک دکتۆر ئەوەیە؛ کە: زەواج زۆر بێت ئەوجا چ زەواجی دوور یان زەواجی ئەقریبا .... ئەوە نەبێت، کە: کاتێک کچ و کوڕێک دەیانەوێت زەواج بکەن، ئەوا پێش دەست پێکردنی ئیجڕائاتەکان سەردانی بنکەی ھاوسەرگیری بکەن یان سەردانی پزیشکێکی پسپۆڕ بکەن لۆ ئەوەی بەدوا داچوونییان لۆ بکرێت بزانرێت، کە: ئایا لە ڕووی تەندروستییەوە تەواون و ساغ و سەلامەتن!؟ وە ئایا ھیچ نەخۆشێکی زگماکی یان بۆماوەیی یان درێژخایەن یان نەخۆشییەکی گوازراوەیان  ....ھتد ھەیە. وە ئەگەر زەواج بکەن ئەگەری خستنەوەی منداڵی سەقەت و نەخۆشیان ھەیە یان نا!؟
  وە ئەگەر پزیشک کوڕ و کچەکەی فەحس کرد؛ وە دوای ھەموو پشکنینەکان دەرچوو؛ کە: کوڕ و کچەکە منداڵییان نابێت یان یەک لەوان نەزۆکە یان لۆی ھەیە یەک لەوان چ کچەکە یان کوڕەکە ئەویدی تووشی نەخۆشی دەکات؛ ئەوا: لێرەش پزیشک نابێت بڵێت خراپە یان لۆ یەکدی نابن.... بەڵکو دەبێت مەترسی و ئەگەرەکان لۆ (کوڕ و کچ)ەکە ڕوون بکرێتەوە دواتر بڕیاری کۆتایی لۆ (کچ و کوڕ)ەکە دەگەڕێتەوە. ئەوە ئەمن مردی ئەنگۆ زیندی با بەرنامەکە  پەخش بکرێت، ئەگەر ھەموو خەڵک نەیانگۆت: ھەر ئەوە مابوو!؟!؟

نوێترین نوسینەکانی د.ئازاد مەنتک

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌