کشانەوە لە پرۆسەی سیاسی و هەڵوێستەیەک

وتار/ 25/11/2020 537 جار بینراوە

د.ئیبراهیم محه‌ممه‌د عه‌زیز

کشانەوە لە پرۆسەی سیاسی وهەڵوێستەیەک
د.ئیبراهیم محه‌ممه‌د
زۆر جار لە سەرو بەندی پرسێکی سیاسی یان گەرم بوونی ململانێکان پرسی کشانەوە لە پەرلەمانی کوردستان وپرۆسەی سیاسی و چۆڵکردنی ئەومەیدانە بۆ پارتەکانی دەستەڵات دەبێتە باس وخواسی هاووڵاتیان. بەئامانجی ئەوەی گوایە دەستەڵات بەخۆیدا بچێتەوەو گۆرانکاری ڕیشەیی بکات وکۆمەڵگای سیاسی بگۆردرێت.
ئەوەی گرنگە بزانرێت ئەوەیە کە حزبی سیاسی لە سروشتی خۆیدا بۆ بەشداری وپشکداری وهاوبەشیە لەدەستەڵاتی سیاسیدا ، تاوەکو بتوانێت بەشدار بێت لە پرۆسەی سیاسی و ئەو بەرنامەیەیشی کە هەیەتی بیخاتە بواری پراکتیکیەوە. ئەو بەشدارییەش چەند ناوەند و ئاستیکی هەیە لەوانە بەشداری لە حکومەت وبوون لە پەرلەمان و بەشداری لە پرسە سیاسیەکان و خۆپیشاندان، بەشداری کردن لە هەڵبژاردنەکان ...هتد.
ئەگەر بێتوپارتێکی سیاسی لەکۆی پرۆسەی سیاسی بکشێتەوە ئەوا ئەو 'پارتە' سیاسی بوونی خۆی لەدەستدەدات ودەچیتە خانەو چوارچێوەی دامەزراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی کە سروشتی سیاسیان نیە. واتە ئامانجی سیاسی لەبەشداری کردن لە پرۆسەی سیاسی جێگەی گرنگ وبایەخی ئەوان نیە بەڵکو بەپێی سروشتی هەر یەک لە ودامەزراوە ورێکخراوانە دەگۆرێت وەک پردێک لەنێوان دەستەلات و کۆمەڵگا بۆ گەیاندنی خواست وداواکارییەکانی هاوولاتیان بەدەر لەبەشداری کردن لە پرۆسەی سیاسی وەک کیانیکی سیاسی.
پرسیار ئەوەیە ئایا لەچ بارودۆخیکی بایکۆت وکشانەوە لە دامەزراوە سیاسیەکان پارتی سیاسی سروشتی سیاسی بوونی خۆی لەدەست نادات؟
لەراستیدا هاتنەدەر و بەشداری نەکردن لە کابینەی حکومی سروشتی ئۆپۆزسیۆن بوون دەدات بەپارتی سیاسی وبەڵام لەهەمان کاتدا کشانەوە لە پەرلەمان سروشتی سیاسی بوون لە پارتیی سیاسی دا نامینێت.
بۆیە پێویستە ئەوە بزانرێت دەکرێت پارتی سیاسی بەشدار نەبێت لە حکومەت یان بکشێتەوە لەو بەشداری وپشکدارییەی کەهەیەتی لە کابینەی حکومەتدا وبەدەوامی بدات بەکاری پەرلەمانی. چونکە سەرەڕای ئەوەی پەرلەمانتار نوێنەرایەتی دەنگدەرانی دەکات و بەهەڵبژاردن هاتۆتە ناوپەرلەمان کاری بریتی یە لە دروست کردنی فشار لەڕێگەی چاودێری و لێپێچینەوە لە کارەکانی حکومەت وهەوڵدان بۆ ریگری لەو یاسایانەی کە دەستەڵات دەیەوێت لەبەرژەوەندی خۆی لەپەرلەمان دەری بکات ...هتد، تاوەکو نوێنەرایەتی ئە وچینە بکات لە کۆمەڵگا کە لەگەڵ سیاسەتەکان و هەنگاوە نادروستەکانی حکومەتدا نین.
بۆیە بەردەوام دەستەڵات لەگەل ئەو چینەدا لە ململانێدایە وزۆریش پێی خۆشە وبەسەرکەوتنی گەورەی دەزانێت ئەگەر ئەو پەرلەمانەیان بۆچۆڵ بکرێت، سەرەرای ئەوەی کە دەستەڵات باش دەزانێت لە رێگەی ئەو زۆرینەیەی کەدروستی کردوە دەتوانێت یاساکان بەدڵی خۆی و بەرنامەی پەرلەمان لەبەرژەوەندی خۆی بەکاربهینێت و بەڵام لەهەمان کاتدا حەز بەبوونی ئۆپۆزسیۆنێک ناکات کە تەنانەتەت نە توانای درکردنی یاسای هەیە ونە دەتوانێت بەرنامەی پەرلەمان دابنێت و نەهاوسنەگی زۆرینەکەی ئەو تێکدەدات.
لەم بارودۆخەدا کە پارتە ئۆپۆزسیۆنەکان سیاسی بوونی خۆیان لەدەست بدەن ئەوا کارەکەیان وهەنگاوێکی لەو چەشنە بەنیاز و دڵی دەستەلاتە، چۆڵکردنی مەیدانەکە بۆ دەستەڵات وکشانەوە لەپەرلەمان هەڵەیەکی سیاسی وستراتیجیە بۆ هەرپارتێکی سیاسی کە بیریشی لیبکاتەوە، لەهەمان کاتدا داخستنی دەرگای هەڵبژاردن و ململانێی سیاسیە بۆ بەرژەوەندی دەستەیەکی گەندەڵ کە میللەتیان بەم ئاستەگەیاندووە.
ئەزموونی رابردووی جەند ساڵەش لە هەرێمی کوردستان پێمان دەڵیت کە کشانەوە لە بەرژەوەندی دەستەڵاتە. لەخولی پەرلەمانی رابردوو بینیمان چۆن دەرگای پەرلەمان داخراو دوابەدوای ئەویش لە کابینە حکومەیەکەشدا کە هەرسێ هێزی سیاسی بەشدارپێکراو لە کۆی پینج هێز لە کابینەکە کشانەوە سەرەرای ئەوەی کە فشارێک بوو بۆ کابینەکە بەڵام بێ باک بوون لەبەرامبەر ئەو هەنگاوە و لەهەمان کاتدا بەردەوامی درا بە پرۆسەی سیاسی. لەلایەکی تریشەوە هێزیکی گەورەی وەک وولاتەیەکگرتوەکانی ئەمریکا زۆر بەڕوونی رایگەیاند کە پشتگیری حکومەتەکەی نێچیرەڤان بارزانی و قوباد تالەبانی دەکات. بۆیە ئەو فشارانەی ناو خۆ لەسەر ئاستی دەوڵەتانی درواسێ و هەرێمایەتی و نێودەڵەتی کاریگەر نەبوو یان بابڵێین نەیان ویست وەک خۆی مامەلەی لەگەڵ بکەن یان بیانەوێت کاریگەری لەسەر دەستەڵات دروست بکەن سلوکی سیاسی و بەرنامەی حکومەتە گۆرانکاری تیدا بکرێت بەئاراستەی چاکسازی و شەفافیەت و...هتد.
لەراستیدا ئەم دەستەڵاتە توانای بەردەوامی نیە بەشێوەیەکی تەندروست چونکە گەندەڵی وناشەفافی و نادادی گەیشتۆتەئاستێک کۆی دەستەلاتەکەی گرتۆتەوە، بۆیەدەبێت فۆرمی پێکهاتە ،کارکردن وئەدای لەچوارچێوەی فۆرمێکی نوێدا بگۆردڕێت، بەردەوامی بەم شێوازە گەندەڵی زیاتر و بەردەوامی ناشەفاف بوون و سەروەرنەبوونی یاسای زیاتر وزۆرتری لێدەکەویتەوە. لێکەوتە نێگەتیڤەکانیشیان تەنها خەڵکی ئاسایی باجەکەی دەدات. ئەوان بێ باکن بەرامبەر بە خواست و داواکانی هاووڵاتیان لە دابین کردن بژێوی ژیانی رۆژانەیان لەبەرامبەریشدا خۆیان تەخشان وپەخشان بە داهاتی گشتیەوەدەکەن. دەنگە ناڕازییەکانیش لەپەرلەمان دەبێت جددی تر و موکوڕتر بن لە داکۆکی کردن لەسەر داوا رەواکانی هاوڵآتیان وئەوانیش بەجۆرێکی تر نەبن بەبار بەسەر هاووڵاتیانەوە.

نوێترین نوسینەکانی د.ئیبراهیم محه‌ممه‌د عه‌زیز

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌