سەردانەکەی ماکرۆن بۆ بەغداد
وتار/
03/09/2020
494 جار بینراوە
د.ئیبراهیم محهممهد عهزیز
سەردانەکەی ماکرۆن
بۆ بەغداد
د.ئیبراهیم محهممهد
عهزیز
گرنگە ئەوە بزانرێت
هەنگاوی سەرکردەی دەوڵەتە زلهێزەکان لەبواری پەیوەندییە نێودەوڵەتی و دبلۆماسیەکاندا
سەرچاوەگرتووەلە پلانی پێشوەخت وئامانجادار وهەڵگری پەیامیشە بۆئەوانی تر.
سەردانەکەی ماکرۆنی
سەرۆکی فەرەنسا بۆ بەغداد و دیدارە چڕوپرەکانی لەچەندین لایەنەوە دەکرێت خوێندنەوەی
بۆ بکرێت لێرەدا لەسەر دوو رەهەندی هەلوێستە دەکەین ودەیخینەڕوو.
ڕەهەندی یەکەم عێراق
وکازمی
بەشێوەیەکی گشتی سیاسەتی
دەوڵەتانی رۆژئاوا بەرامبەر ئێستای عێراق هاوشێوەو درێژکراوەی ئەو سیاسەتەن کە ئەمریکا پراکتیکی دەکات. ئەویش خۆی دەبینێتەوە لە بەهێزبوونی عێراق و گۆرینی ئاراستەی سیاسەتی عیراقی لەئێرانەوە بۆ دەوڵەتانی عەرەبی هاوپەیمانی رۆژئاوا. لەم ڕوانگەیەیشەوە تێگەیشتنێکی رۆژئاوایی هاوبەش هەیە بەرامبەر عێراق هەر بۆیە ماکرۆن چەند جارێک ئەوەی دووبارە کردەوە کە لە گەل ترمپ قسەدەکات لە مەڕ
بارودۆخی عێراق. واتە بریاریان هاوبەشە لەچەند لایەنێکەوە بەتایبەتی پاڵپشتی کردن
و بەهێزکردنی ئەوفۆرمەی ئیستای عێراق.
لێرەوە فەرەنسا بەگرنگیەوە
لەم قۆناغەی کازمی دەروانێت و سەردانی کردنیشی بەو شێوازەی ئێستای پاڵپشتیە بۆ کازمی و پەیامێکیشە بۆ هەموو ئەوانی تر کە کازمی بۆ ئێمە جێگەی مەبەستەو دەمانەوێت بەهێزبێت و ڕۆڵی خۆی بگێرێت لە سیاسەت و بەرێوبردنی
حکومەتێکی جیاواز لەوانی پێش خۆی "ئەگەرلێی نگەرێن وکێشەی بۆ دروست نەکرێت" . هەروەها ئەوەی دووپات کردەوە کە دژی دەستێوەردانیشن بۆیە پشتگیری
سەروەری تەواوی عێراق دەکەن. ئەم هەنگاوەی ماکرۆن درێژکراوەی ئەو سیاسەتەیە کە ئەمریکا دەیەوێت عێراق بچێتە قۆناغێكی تر و ماکرۆنیش بە قۆناغی گواستنەوە
ناوی برد کە ڕەنگڕێژی بۆکراوە.
وەک پێشاندان ودەربڕینی
گرنگی زیاتر بە کازمی ماکرۆن رایگەیاند کە بانگێشتی کازمی کردووە بۆ ئەوەی سەدانی فەرانسا بکات ئەمەش پێشبینی کراو بوو دوای ئەوەی ئەمریکا بەگرنگیەوە پێشوازی لە کازمی کردو لەئاستێکی بەرزی پرۆتۆکۆلیدا مامەڵەی لەگەڵدا کرد. ئەمەش تەسویقێکی سیاسی باشە بۆ کازمی.
ڕەهەندی هەرێم
سەردانەکەی ماکرۆن
پەیامێک بوو بۆ هەرێم کە بەغداد چەقی گرنگی فەرەنسایە و بەهێزبوونی کازمی و بەغداد
بۆ ئەوان لە پێش بەهێز بوونی هەرێمەوەیە. نەهاتنی
ماکرۆن بۆ هەولێر ئەگەر لەرووی شەکلیەوە ئاسایی بوبیت بۆ هەرێم ئەوا لەرووی پێگەو گرنگی پێدانی دەوڵەتێکی وەک فەرەنسا بەهەرێم جێگەی پرسیارە.
ئەگەر هەرێم بۆ فەرەنسیەکان گرنگ بوایە ئەوا سەرۆکی هەرێمی لە هەولێر دەبینی نەک لەبەغداد. بەڵام
وای لێدەخوێنرێتەوە کە فەرنسا یەکێک لەپەیامەکانی ئەوە بووبێت کە سەرۆکی هەرێم بەغداد بەسەنتەر بزانێت و وەک ماڵی خۆی مامەڵەی
لەگەڵدا بکات. چونکە لەدوای ٢٠٠٥ و نوسینەوەی دەستووری هەمیشەییەوە ئەوە یەکەم جارە بەو شێوازە سەرۆکی هەرێم لەگەڵ سەرۆکی دەوڵەتێکی
رۆژئاوایی لەبەغداد کۆبوونەوەبکات و سەرۆک ببات
بۆ بەغدا!! ئەوە لە رووی سیاسی و دبلۆماسیەوە کاریگەری خۆی
هەیە. سەلمێنەری ئەوەشە کە کورد بینا کردنی پەیوەندییەکان
ودبلۆماسیەتی لەسەر بنەما ورەهەندی ستراتیجی دانەمەزراندووە بۆیە رۆژێک سەرۆکەکان
لەهەولیرن و رۆژێکی تر لە پایتەخت سەرۆکی هەرێم بانگهێشت دەکەن تادیداریان لەگەل
بکرێت.
کەواتە ئامانجی سەرەکی و سوودمەندی سەرەکی لەم سەردانەی مارکۆن
کازمی و بەغداد بوو، بەواتایەکی تر کازمی و بەغداد لەئێستادا گرنگن بۆ فەرەنسیەکان و دەیانەوێت بەهەموو ئەوانیتریش بڵێن کە ئێمە پشتگیری کازمین و دەمانەوێت بەهێزبێت.
نوێترین نوسینەکانی د.ئیبراهیم محهممهد عهزیز
-
د.ئیبراهیم محهممهد عهزیز
07/01/2021
-
د.ئیبراهیم محهممهد عهزیز
25/11/2020
-
د.ئیبراهیم محهممهد عهزیز
13/11/2020
-
د.ئیبراهیم محهممهد عهزیز
15/09/2020
-
د.ئیبراهیم محهممهد عهزیز
03/09/2020