یاسای قەرز و هاوهەڵوێستی شیعەو سوونە!!!

وتار/ 13/11/2020 672 جار بینراوە

د.ئیبراهیم محه‌ممه‌د عه‌زیز

یاسای قەرز و هاوهەڵوێستی شیعەو سوونە!!!

د.ئیبراهیم محه‌مه‌د عه‌زیز
عێراق لەدوای ۲٠٠۳ وە لەسەر بنەمای تەوافق بیناکراوەتەوە بەجۆرێک زۆرینە ستەمکاری دروست نەبێت وهەروەها ڕێگربێت لە دیکتاتۆریەت!!!

بەڵام دوای ۱۷ ساڵ عێراق لەڕووی پراکتیکیەوە کەیسێکی سەرکەوتووی تەوافقی پیشان نەداوەو بەردەوام گرفت و قیرانی هەبووە وهەیە لەسەر ئاستی پێکهاتەسەرەکی یەکان و چۆنیەتی مامەڵە کردنیان لەسەر پرۆسەی سیاسی.
گرفت و قیرانەکانیش کاتێک سەرهەڵدەدات کە بەرژەوەندییەکان دژ بەیەک بوەستن و هاوتەریبوهاوهەڵوێست نەبن .
لەهەندێک لایەنیشەوە بەتایبەتی دابەش کردنی پۆستەباڵاکان لەنێوان خۆیانداکێشەی گەورەیان نیە بەتایبەتی کە پەیوەست بووە بە کەسێک یان لایەنێک ئەوەش هۆکاری تایبەتی و بەرژەوەندی کەسی تێدازاڵ بووە.
بۆنموونە کاتێک سەرۆک وەزیران لای شیعەیە زۆر لایان ئاساییە سەرۆک کۆمار لای کوردبێت و سوونە سەرۆکی پەرلەمانی لابێت هەروەها بۆ پۆستە وەزارییەکانیش هەمان دابەش کاری بەرێژەی جیاواز.
هاوهەڵوێستی شیعەو سوونە لەدەرکردنی یاسای قەرزو نادیدەگرتنی خواستی کورد لای دەستەڵاتی کوردی بە تێکدانی تەوافق وشەراکەت و هاوسەنگی دەزانرێت و لێی دەروانن. لێرەشەوە دنگۆی هاوهەڵوێستی و یەک هەڵوێستی هاتۆتەوەمەیدان!!!
ئەگەر باس باسی تێکدانی تەوافق و شەراکەت و هاوسەنگی یە ئایا تەنها لەم یاسایەدا ڕەنگی داوەتەوە ؟ بێگومان نەخێر چونکە چەندین کێشەی نێوان هەرێم وبەغداد هەیە کەنەک هاوبەشی تێکدراوە بەڵکو خراپتریشە.
گرفتەکە لێرەدا ئەوەیە کاتێک پۆستەباڵاکان دابەش دەکرێت کەس باسی هەڵوێستی نەتەوەیی و شتی لەم بابەتانە ناکات بەڵام لەکاتێکی ترو بابەتێکی تردا ئەو داواکارییەبەرزدەبێتەوە. لەوەباشتر و چاکترنیە کە هەمووی هاوهەڵوێست بێت لەپێناو بەرژەوەندی باڵای نەتەوەیی و گشتی ودژایەتی و نەهێشتنی گەندەڵی بەجۆرێک بەردەوامی و ارادەیەکی بەهێزهەبێت بۆ پراکتیزەکردن، بەڵام بەداخەوە دەستەڵات کاتێک ئەوەی دەوێت کەخۆی بیەوێت نەک بەرژەوەندی گشتی بیخوازێت. بۆیە لەم جۆرە بارودۆخەشدا کەسانێک هەن دەیانەوێ ئاراستەی رووداوەکان بەجۆرێک بێ بۆ مەرامی سیاسی بەکاری بهێنن سەرەرای ئەو هەمووە شکستە.

ئەو کێشمەکێشانەی لەمیانی دەرکردنی یاسای قەرز هاتەبوون سەلمێنەری ئەوەن کە دەستەڵاتی هەرێم گرنگی بەو رووداوانە نەداوە یان نایەوێت بیدات کە لەبەغداد دەگوزەرێت.
گومانی تێدانیە لەم یاسایەدا سوونەو شیعە خواستیکوردیان نادیدە گرتووە .لەهەمانکاتدا
دەبێت دەستەڵات ئەوە بزانێت و دەیشیزانێت کە شیعەو سوونە بەتایبەتی شیعە لەپەرلەمان دەتوانن لەڕێگەی چەند یاسایەکی لەم جۆرە کاریگەری نێگەتیڤ لەسەر هەرێم دروست بکەن. بۆیە دەبێت بەناوەندی ستراتیژی بزانن و فاکت و رەهەندی گرنگی سیاسەتی لەسەردروست بکەن نەک بگاتە خاتروخوایشتی ڕیش و تەمەن و..هتد
ئەمانە ش هەمووی یاریەکی قێزەونە کە قوتی خەڵکی کراوەتە بابەتی ململانێی سیاسیەکان ئەگینا ئەگەر بەغداد بەجددی دەیەوێت اجرائات بکات لەگەڵ ئەوانەی دەستیان بەسەر مەلەفی نەوتدا گرتووە با بتوانێت لەدژیان ڕێوشوێنی یاساییان لەناو خۆ و دەرەوەدا بجوڵێنێت بەوانەی ناوەڕاست وباشوریش.

لەم یاسای قەرزەدا خواستی لایەنە کوردییەکان لەبەغداد رەچاو نەکراوە هەرسێ سەرۆکایەتیەکەش ناڕەزایی خۆیانیان نیشان داوە و داوای کۆبوونەوەدەکەن لەگەڵ نوێنەرانی کورد لەبەغداد. ئەم بارودۆخە پیویستی بەکاری جددیە کە خەمێک لەقووتی خەڵکی بخورێت بۆ ئەوەی چیتر ئەو مەلەفی نەوتە کە بووەتە قەیرانێکی گەورە بۆ سەر هاوڵاتیان بەو جۆرە ادارە نەدرێت وپێویستە کۆبوونەوە بۆ ئەوەبکرێت کەدەست هەڵگرن لەبازرگانی و بەهەدەردانی سامانی سەرزەوی و ژێر زەوی وبەتاڵان بردنی.
گومانی تێدانیە مەلەفی نەوت بەهۆی گرێبەستی پەنجاساڵە لەگەڵ تورکیاو پشکداری چەند کۆمپانیایەکی بیانی حکومەتی هەرێم دەستکراوەنیە لەمامەڵەی سەربەخۆتێیدا.
بۆیە لەم ململانێ ناتەندروست ونارەوا یەدا تەنها هاووڵاتی ئاسایی و مووچەخۆر زەرەرمەندی سەرەکین کە ژیانیان و قوتی ڕۆژانەیان لەسەر ئەو مووچەیەیە کە دەستەڵات یاری پێدەکات و بێ باکە بەرامبەریان .

نوێترین نوسینەکانی د.ئیبراهیم محه‌ممه‌د عه‌زیز

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌