قۆناغی نوێی ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

وتار/ 15/09/2020 621 جار بینراوە

د.ئیبراهیم محه‌ممه‌د عه‌زیز

قۆناغی نوێی ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

د.ئیبراهیم محه‌ممه‌د عه‌زیز
ستراتیژی ووڵاتەیەکگرتووەکانی ئەمریکا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەراست چەندین قۆناغی جیاوازی بەخۆیەوە بینیووە بەجۆرێک لەهەرقۆناغێکدا ئامانج و مەبەستێکی تایبەتی هەبووە بۆ بەدیهێنانی ،بۆ نموونە لە سەردەمی جەنگی سارددا زۆر مەبەستی بوو یەکێتی سۆڤیەتی ئەوکات دووربخاتەوە.
لەئێستاشدا قۆناغێکی نوێ دەستی پێکردووە و هەڵگری ئامانجێکی دیاریکراوە.
ئەمریکا بەبێ ئیسرائیل لەم ناوچەیەدا ئەستەمە بتوانێت بەرژەوەندییەکانی بپارێزێت و بەهەمان شێوەش ئیسرائیلیش پێویستی گەورەیی بەئەمریکایە بۆ ئەوەی هاوپەیمانە عەرەبەکانی لەناوچەکە دژایەتی پرۆژەکانی ئیسرائیل نەکەن و دوژمنەهاوبەشەکەیشیان کە ئێرانە پلانی نوێ بۆ دژایەتی کردنی جێ بەجێ بکەن.
ئەوەی ئەمریکا دەیکات بۆ ئیسرائیل و هاوپەیمانەکانی بریتی یە لە کۆکردنەوەیان و دەست پێکردنی قۆناغێکی نوێی پەیوەندییەهەرێمایەتی یەکان بەجێ بەجێ کردنی خواستەکانی ئیسرائیل .
واژوو کردنی ڕێکەوتنی نێوان ئیسرائیل و بەحرەین و ئیمارات بەسەرۆکایەتی ئەمریکا کۆتایی پرۆسەکە نیە وەک ئەمرۆ ترەمپ ڕایگەیاند دەوڵەتانی تریش لە ناوچەکەبەم زوانە دێنە ئەو بەرەیەوە و پەیوەندییەکانی خۆیان ئاسایی دەکەنەوە لەگەڵ ئیسرائیل لەناویشیانداسعودییە. بەدەر لەوەی ئەمریکا زۆر فشار لەمحمد بن سەلمان دەکات بۆ بەزووی هاتنە ریزی دەوڵەتانی تری عەرەبی بۆ پەیوەندییەکی ئاشتیانە لەگەڵ ئیسرائیل لەئێستادا محمد بن سەلمان لەهەوڵدایە بۆ بانگەشە بۆ بەئاسایی زانینی ڕێکەوتن لەگەڵ جولەکە لەناوخۆی سعوودییەدا.
ئەوەی ئێستا دەبینرێت بەرئەنجامی کاری لەپێشینەی ئەمریکایە لەناوچەکە چونکە ئەمریکا لەیەک کاتدا هاوپەیمانی جولەکە و دەوڵەتانی عەرەبیش بووە ، هەرهەموویشیان دوژمنێکی هاوبەشیان هەیە کە ئێرانە.
کەواتە بەرژەوندیی هاوبەشەکەیان و هاوپەیمانە هاوبەشەکەیان یارمەتی دەری هێنانەدی قۆناغێکی نوێ یە لەم ناوچەیەدا.
قۆناغی نوێش چەند تەوەرەیەکی سەرەکی هەیە کاری لەسەر دەکەن ،بۆنموونە:
یەکەم: کۆکردنەوەی ئەودەوڵەتانەی کەهاوپەیمانی ئەمریکان لەڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەعەرەب و جولەکەوە.
دووەم: بەستنەوەی ئەم هاوپەیمانیە نوێ یە بە لایەنی ئابووری و ئەمنی یەوە بەجۆرێک ئابووری دەوڵەتانی هاوپەیمان پاراستن و بەهێزکردنی کاری لەپێشینەیە،هەروەها ئاسایشی ناوچەکە بەرپرسیارێتی هەموویانە.واتە نابێت دەوڵەتانی عەرەبی هاوپەیمان لەقۆناغی داهاتوودامەترسی بن بۆ سەر جولەکە.
سێ یەم: گروپە چەکدارەکانی پشتگیر بەیارمەتی ئێران وەک حزب الله ، حوسیەکانی یەمەن ...هتد بەهاوبەشی دژیان بوەستن.
چوارەم: دژایەتی تەواوی ئێران بەجۆرێک نەتوانێت پەرەبەپرۆژە ناوەکی یەکەی بدات.
پێنجەم: رێگریکردن لە فراوان بوونی تورکیا و دەستێوەردانەکانی لەناوچەکە.
شەشەم: هەوڵدان بۆ یەکلایکردنەوەی کێشەی سوریا و قۆناغی داهاتووی ئەودەوڵەتە.

بۆ ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی قورسە کە ئیران ، ڕووسیا و تورکیا لەناوچەکە کاریگەریان رۆژ بەرۆژ بەرفروانتر دەبێت و پلان و پرۆسەکانی ئەمریکاو هاوپەیمانەکانی لەڕووی پاراستنی بەرژەوەندییەکانیانەوە لەمەترسیدایە.
هەوڵی ڕێکخستن و چارەسەری کێشەی طالبان لە ئەفغانستان یەکێکە لەو ئاماژانەی کە ئەمریکا نایەوێت ڕووسیا رۆلی نێگەتیڤانە ببینێت لەوناوچەیە.
ئەوەی جێگەی پرسیارە ئەوەیە ئەی عێراق لە کوێی ئەم هاوپەیمانی یە نوێ یەدایە؟
ئەرک و ڕۆڵی عێراق لەم پلانە نوێ یەدا دەکەوێتە دوای هەڵبژاردنەپێش وەختەکەی ساڵی داهاتوو وبەستراوەتەوە بەسەر کەوتنی کازمی وئەوهێزانەی کە نزیکن لە ئەمریکاوە.عێراق ناتوانێت وەک بەحرەین و ئیمارات و ئوردن و میسر وتەنانەت سعودیەش بکات چونکەئێران بوونێکی تەواوی هەیە لەعێراقدا، کەواتە عێراق هەم مەیدانی ململانێ یە وهەمیش دەبێت رۆڵێک بگێرێت لە سنوردار کردنی ئیران لەرێگەی لاوازکردنی ئەوهێزانەی کە ئیران پاڵپشتیان لێ دەکات.
ئەوەی پێشبینی کراوە ناوچەکە بەرەو ئاڵۆزییەکی نوێ دەروات بەسەرۆکایەتی ئەمریکا و جولەکە بەجۆرێک بەرامبەرەکانیان ئێرانە و روسیاش لەبەرژەوەندی نیە ئیران لاوازبێت و ئەویش ئەوەدەگەیەنێت کە روسیا دەبێت پشتگیری ئیران بکات،لەلایەکی ترەوە تورکیا بەم هەنگاوە نوێ یە لەناوچەکە نیگەرانە بەجۆرێک بەدژایەتی کردنی بەرژەوەندییەکانی خۆی دەزانێت.
لەکۆتاییدا تۆ بڵێی ئێران و هاوپەیمانەکانی لە لوبنان و یەمەن و عێراق و سوریا و ...هتد لەمەترسی ئەم هەنگاوە تێ نەگەن ؟ !!ئەبێت چۆن مامەڵە لەگەڵ ئەم بارودۆخە بکەن؟

نوێترین نوسینەکانی د.ئیبراهیم محه‌ممه‌د عه‌زیز

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌