لە گۆشەی هەر جارەو باسێك .. خانووە تازەكە

وتار/ 24/11/2020 445 جار بینراوە

د.ئازاد مەنتک


لە گۆشەی هەر جارەو باسێك گۆڤاری پزیشك، ژمارە (41) كانوونی دووەم/ 2014ز

خانووە تازەكە

د.ئازاد مەنتک

هەر كاتێك مەملەكەتێك شەڕ و شۆڕی تێدا بوو، ئەو كاتانە عەقڵ و ژیری لەو جۆرە مەملەكەتانە بار دەكات. وە نەبوونی و قاتی و قرٍی ڕووی تێدەكات. خۆ ئەگەر كەسەكان هەبوونیش بن، ئەوا: خێر لە هەبوونەكەیان نابینن. لەگەل نەمانی عەقڵ و هۆش، نەزانین و نەفامی و جەهالەت ڕوو لە خەڵكەكە دەكەن و بە شت گەلێ بڕوا دێنن كە هەر نەبێـتەوە، بە جۆرێك ئەگەر لە شوێن و جێگایتر بیت گەمەت بە خۆت دێـت: كوو ئەوەهات كردییە؟!!!
برادەرێكم تازە بە تازە ژنی هێناوە، بەینی خۆمان بێت ئەو كابرایە بەختی زۆر باشە؟! برادەر لێیان كردە چاو و ڕا: لۆ ژن ناهێنیت؟ تەنیا شازدە هەزاری لە بەریێ دابوو، چوونە داخوازی. یەكەك چەند كیلۆ پەقلاوە و ئەویتر چەند دەستە بیبسیەك و هەندە دەستە سڕ، وە مەلاش گۆتی: مادام وابێت لە ڕاھی خوا دێم. هەمووی پێكهات و ژنی گواستەوە، هەموو جاریش ئەوەمان بە چاوی دادەداوە كە بە شازدە هەزار بوویتە خاوەن ژن و ماڵ.
لەو ماوەی ژنی لە لا بوو، چەند خانووی كرد. تازە ژنت هێنابی و كرێچی بیت، ئەوە لە هەموو عەزابەكی خراپترە!!! دوایێ، ئەوەی كرێچی بیت زۆر كۆڵانان لەو شارەی دەكات. ڕۆژەک خاوەن خانوو تەنگاوی کرد، داکت چاک بابت چاک ھێشتا ھەوار نوێمە!؟ خاوەن خانوو، گۆتی: ھەتا ماڵ پێی بووێت مزگەفت بەتاڵە!! لۆ خۆم ئیشم بە خانووەکە ھەیە و بار بکە. برادەرەکە ناچار چوو بگەڕێ، لەو گەڕەک لۆ ئەو گەڕەک. خوا و ڕاستان لە یەك لە گەڕەكە نوێیەكان لە خانییەك ڕاهات و ئەو خانییە لۆ كرێیە، بەس عالەم دەرێن: ئەجندەی تێدایە، لۆیە كەس نایەوێت.
کابرای خاوەن مەکتەب عەقارات؛ گۆتی: ئەمن دنیا دیتەم و لۆ خوای پێت دەرێم، نانی خۆم حەرام ناكەم؟!! ئەگەر دەتەوێت، كابرا لەو خانییەی بێزارە و دەیفرۆشێت. با بیبینین، بزانین چ دەڵێت. كە خەبەر بۆ خاوەن خانوو چوو، خاوەنی خانووەكە جەوابی ئەوە بوو: گەمەم پێ مەكەن، كێ لەو شارەی هەیە و ئەم خانووە بكڕێت.
كاكە، ئەمن ئەو خانووەم دەوێت و ئەجندە و جن لۆ منی بەجێ بێڵن! خۆ مرۆڤ هەر یەك جاری دەمرێت، ئەمن ساڵی دوو سێ جاران لە خانووی كرێ دەردەكرێم و هەموو جارەك بە مردن حسێبە!
كابرای دەڵال جارەكیدی لۆی دووبارە كردەوە، كاكە ئەوە دواجارە پێت دەڵێم: ئەو كابرایەی خاوەنی خانووەكەیە، ئەو خانووەی بە دڵ و داو بۆ خۆی دروست كرد، ماوەی یەك دوو مانگ لە ناو ئەم خانووەدا بوو. شەوەك لە قیژەی كیژە پارچەڵەكەی خەبەری بووەوە، چییە؟ هاواری لۆ دایك و باوكی دەبرد، ئەوە دەنگەك لە ناو ئەو دیوارەی دێت. گلۆپیان داگیرساند، وە هەموویان هاتن. هیچ دەنگ نییە، بزانە خەونێكی خراپی دیتییە لۆیە وای لێهاتییە!!
دووبارە نووستنەوە، هەندەی نەبرد ڕەنگ بیت جغارە خۆرەك و دەنگ دەستی پێكردەوە و قیژەی كچەی هات، دایكی كچە: پیاوەكە غاردە، ڕەنگ بیت ئەجندە بیت. هەموو هەیپێیان لێكرد، هەتا كن كچەی، دەبینن كچە وەكی بیی ناو ئاو دەلەرزی. دایكەكە كچەكەی دەكۆشی خۆی نا، چ بووە كچم؟ دایە دەنگەك لەو دیوارەی دێت، ژنە بە مێردەكەی گۆت: پیاوەكە ئەوە ئەجندەیە دەنا لە ناو بلۆكی دەنگ چ دەكات؟! هەموو لە ترسان دەلەرزین، لۆ سبەینێ ژنە چووە سەر كەلی داری، تەواو ماڵەكەت لۆ بەجێ دەهێڵم و خانوو چۆل دەكەم. پیاوەكە ناچار لۆریەكی هێنا و ماڵ و حاڵی گواستەوە، چووەوە خانووە كۆنەكەیان.
هەندەی نەبرد لەناو خەڵك دەنگۆیەك بڵاو بۆوە كە فڵانە خانوو جن (ئەجندە = لەمەچێتر)ی تێدایە، هەبوو دەیگۆت: مەملەكەتی ئەجندانە!! هەشبوو سووێندی دەخوارد بە كەلامی قەدیم كە جنیان تێدا دیتییە. كابرایەك هات چوو بووە كرێچی و چووە ناو ئەو خانووە چونكە ناشارەزا بوو، وە هیچ پرسی نەكرد بوو. هەر ماوەی یەك حەفتە لە ناو خانووەكە بوو، خەڵك هێقەیان گرت بوو: ئەوە كوو لەناو ئەو خانووە دەحەوێنەوە؟ دەرێن: نازانن جن (ئەجندە = لەمەچێتر)ی تێدایە؟! كابرا ترسی لێ نیشت بوو، ڕۆژەك مێوانەكیان دێت و لەو هۆدەیەی دەخەوێنن كە دەنگی لێوە دێت و نیوەی شەو هەست دەكات، دەنگە دەنگەك دێت لە كێیە؟ لە كێ نییە؟ وە الله لە ناو دیوارە! خاوەن ماڵ وەئاگا دێنن، كە دەبێتە قەرەباڵغی دەنگەكە نامێنێت و زرۆقیان دەچیت و هەندەیتر دەترسێن. ئەو شەوی هەتا سبەینێ خەو ناچێتە چاویان و بۆ بەیانییەكەی هەر دەگەل مێوانەكە خوا حافیز بوون دەخوازن و دەڕۆن. ئەو خانووە لە گەڕەكەی وەك مۆرەكی سۆری لێدرا، كاكە ئەوە جن (ئەجندەی = لەمەچێتر)ی تێدایە؛ ھەتا ئەو کۆڵانەی گەڕەکەکەیش بووە کۆڵانێکی شووم و خەڵک ھەر بەو کۆڵانیش دانەدەڕۆیشت.
ئەو كوڕەی برادەرمان دونیای بە خلەیی خوارد بوو، هەندەی گوێ نەدەدا ئەو مەسەلانە، قسەشی بوو: خۆ مردن جارەكە جن (ئەجندە) باشترە لەو شەقرە و تەقرەی بە هۆی نەبووینەوە دیوومە و وەكو سەگی پێ سووتاوم لێهاتووە، لەو خانوو بار بكە بۆ ئەو خانوو!! كابرای خاوەن خانوو هات، خوا خێر بكات. دەرێن: كڕیاری خانوەكەم هاتووە؟
- بەرێ، بەچەندی دەدەیت؟
- خاوەن خانوو، گۆتی: چەندت هەیە؟
- ئەو تاكسییەم هەیە، ئەویشم بە قەرز كڕییە.
- خاوەن خانوو، گۆتی: تاكسییەكەم بدەیێ و سبەی بڕۆ بە ناوی خۆت بكە، خۆ چ گلەییت نییە؟!!
- ناوەڵا، قسەت بڕیم. توومەز خاوەن خانوو هەر خوا خوای بوو كە خانووەكەی لە كۆڵ ببیتەوە!!
- برادەرەکەم، گۆتی: ڕێككەوتین و هەر ئەو دەمی تاكسییەكەم دایێ و لای دەلالەكە گرێبەستمان كرد، وە لۆ سبەینەكەی وەكالەتی بۆم كرد، بە یەك دوو ڕۆژان بە ناو منیان كرد. چووینە ناو خانوو تازەیە، ئۆخەی خۆ حەوامەوە. شەوەك دیتم، دەنگە دەنگ دێت. گلۆپم داگیرساند و هەستاینەوە، دەنگە دەنگەكە نەما. دوایێ گلۆپم كوژاندەوە، وە لایتەكم هێنایە لای خۆم!! دووبارە دەنگە دەنگ دەستی پێكردەوە، ئەو لایەم دیاری كرد كە دەنگە دەنگەكەی لێوە دەهات. ئۆخەی دیتمەوە، دوایێ هەر تاریكە و لایتەكەم لە دەستییە و گوێم بە دیوارەكە وەنا. دوو سێ جێگام بە قەڵەم لە سەر سپی كارییەكە دیاری كرد، ئەو جێگایانە بوو دەنگیان لێوە دەهات. لۆ بەیانییەكەی نەچوومە دەرێ، یەكسەر چووم لۆ لای ماڵی برادەرێكم كە بێڵ و چەكووچ و كەرەستەی وەستایی هەبوو، هێنام. وەرگەڕامە ئەو جێگایانەی كە دیاریم كرد بوو، بشكێنە بشكێنە، چ ببینم؟! دەبینم لەبەر ئەوەی ئەو لایەی خانووەكە باخچەیە و ماڵەكە كەروێشك (كێروشكیان) هەیە، ئەوە قۆرتە كێروشكە و هیچیتر نییە؟! ئەوجا بانگی خێزانەكەم كرد: هۆ حورمێ، وەرە ببینە!! دەزانیت ئەو دەنگە دەنگەی ئەو خەڵكە كە بە جن (ئەجندەیان) لە قەڵەم دابوو خەتای چ بوو؟ ئەوە لە ناو دیوارەكە قۆرتە كێروشك (كەروێشك) هەیە توومەز لە شەودا بە خڕی دەهاتن و قیژە قیژ و هەرا دروست دەبوو، خەڵكەكە بە جن (ئەجندەیان) لە قەڵەم دەدا. بووە پێكەنینمان، هەتا زگمان ئێشا پێكەنین!!

- چوومە لای دەڵالەكە و گۆتم: چاكەكت لەگەل كردووم هەتا مردنێ خزمەتت بكەم پاداشتت نادەمەوە؟!

- گۆتی: ترسام نەوەك خانووەكەت نەوێت.

- گۆتم: ناوەڵا! لۆ بانگی خاوەن خانووەكەش ناكەیت؟ تەلەفۆنمان لۆ كرد، و هات.

- گۆتی: خۆ پەشیمان نەبوویتەوە؟

- نەخێر، ئەدی خۆ ئەتوو پەشیمان نەبوویتەوە؟

- كابرا، گۆتی: پیاو قسەی دەكاتن.

- گۆتم: دەزانیت ئەو دەنگە دەنگە چ بوو كە شەوان دەهات؟

- كابرای كۆنە خاوەنی خانووەكە گۆتی: لەمەچێتر بوون؟! ناوەڵا، وەرە بچین ببینە، كە هاتن گۆتم: نە جن بوون و نە لەمە چێتر ئەوە كوونی قۆرتە كێروشك (كەروێشك) بووە. بووە قاقای پێكەنینمان و كۆنە خاوەنی خانووەكە، گۆتی: دەك خانووەكەت پیرۆز بێت. ئەگەر نەزانین و جەهالەتی كەسی وەكو من نەبێت، كوو خەڵكیتر ئاو بخواتەوە و ژیان بگوزەرێنێت.

نوێترین نوسینەکانی د.ئازاد مەنتک

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌