سێ پەیام

وتار/ 02/12/2016 711 جار بینراوە

عه‌دنان عوسمان

سێ پەیام
عه‌دنان عوسمان
بۆ یەکێتی:
مامۆستایان و فەرمانبەران و ئازادیخوازان، هەفتانە لەبەردەم پەروەردەی سلێمانی، زۆر هێمنانە، شارستانیانە بۆ ماوەی دوو سەعاتێک خۆپیشاندان ئەکەن لە پێناو قوت و ژیانی کەرامەتداردا، هێزەکانی ئێوە کە لە لایەن ئەندامانی باڵاتانەوە سەرپەرشتی ئەکرێن، تەحەمولی ئەو نارەزایەتیە مەدەنیەی نەکرد و زۆر بەربەریانە کەوتنە وێزەی مامۆستای نارازی و ژنانی ئازای شار. نازانم جەماعەتی مۆدێرنیتەو رۆشنگەری و دیموکراسی ئەبێ قسەیان چی بێت؟؟ ئایا ئیجرائات ئەکەن؟ جورئەتی ئەوە ئەکەن سەرجەم ئەو بەرپرسە ئەمنیانە لەکار لابدەن و دادگاییان بکەن چونکە ویستیان شەهامەتی شارێک لەکەدار بکەن؟؟؟

بۆ گۆڕان:
رۆژانە و چەندین ساڵە لە راگەیاندنەکانی بزوتنەوەکەوە باس لە تاڵانی و دزی و گەندەڵی ئەکرێت، هەموو شەوێک فوو بە ئاگری نارەزایەتی و بێزاری و رقی خەڵک ئەکرێت، کە ئاگرەکە بڵێسە ئەسێنێت بێدەنگترین حزب ئەبن لە ئاستیدا. کەسانی قارەمان تورەکە ئەکرێتە سەری بێدەنگن، دزی و مافیاچێتی بەبەرچاوتانەوە ئەکرێت بێدەنگن، سیارەی هاوڵاتیان کە هەمومان باش ئەزانین فەرمانی کێیە، ئەسوتێندرێت بێدەنگن، کە ژنانی سەربەرز و پیاوانی خۆڕاگری شار بەر شەق وزلە ئەدرێن و زیندانی ئەکرێن بێدەنگن... بۆیە تکایە یا بێنە دەنگ یا راگەیاندنەکەتان بێدەنگ بکەن،، چونکە ئیتر ناچارین بڵێین یا میدیاو بەیاننامەو بڵاوکراوەکانتان" بڵاوکراوەکانمان" راست نین و چەواشەکارانەن، یا ئێوەی بەرپرسانی گۆڕان جورئەتی هەڵوێست وەرگرتنتان نەماوە.

بۆ ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی: تکایە هەڵوێستێکی

مێژوویی بۆ خۆتان تۆمار بکەن و داوا بکەن سەرجەم هێزی ئاسایش و دەزگا ئەمنی و چەکدارەکان بخرێنە ژێر کۆنترۆلی ئەنجومەن. بڕیار بدەن چیتر نابێت کەسێک ئەندامی سەرکردایەتی حزبێک بێت وەیا کادری باڵای حزب بێت سەرپەرشتی ئەم هێزانە بکات. دەبێت ئەم هێزانە لە دەزگای حزبیەوە بکرێنە دەزگایەکی حکومی و لە پێناو هەموو هاوڵاتیاندا. ئەم هێزانە کە رۆڵەی ئەم وڵاتەن و کاری گەورەیان بۆ پاراستنی ئاسایش کردوەو هەزاران کارمەندی ئازاو دڵسۆزی تێدایە، نابێ رێگە بدرێت وەک ئامرازی سەرکوت بەکار بهێنرێت دژ بە هاوڵاتی ئاسایی.

نوێترین نوسینەکانی عه‌دنان عوسمان

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌