کورد بۆچی دۆڕاندی؟ بەکوردی و کورتی.

وتار/ 12/11/2020 652 جار بینراوە

سه‌لام ئیبراهیم

کورد بۆچی دۆڕاندی؟ بەکوردی و کورتی.

سه‌لام ئیبراهیم
بەشەکەی خۆم بۆ خۆم و بەشەکەی تۆش ئەخۆم لێرەدا کۆتایی هات.

ساڵانێکە یەکێک لە دروشمەکانی  خۆپیشاندەرانی عێراق ئەوەیە !!!
بۆچی داهاتی نەوتی ( بەسڕە)  بۆ هەولێر و  سلێمانی بێت ؟

ئەم بڕینەی بەشە موچەی فەرمانبەرانی   هەرێمی کوردستان  وەک بەشێک لە پروپاگەندە لە هەڵمەتی هەڵبژاردنەکاندا بەکار دێێنەوە ،
زۆرینەی ڕەهای ئەندام پەرلەمانەکانی عێراق  دەیانەوێ  دووبارە خۆیان کاندید بکەنەوە بۆ ئەنجومەنی نوێنەران
لە ڕێگەی برینی بەشە بودجەی هەرێمەوە بتوانن سۆزی هاوڵاتیانی شەقامی عێراقی بەدەست بخەن.

ئەی داهاتی ناوخۆ و فرۆشتنی نەوت لەهەرێمی کوردستان بۆکوێ دەچێت ؟

دۆسیەی نەوتیش لەهەرێمی کوردستان لەژێر چنگی تورکیا و ئەردۆغاندایە  بە گرێبەستی (50 ) ساڵە شەتەک دراوە ،
لەم کەین و بەیندا موچەخۆرانی هەرێم دەستیان لەبنی هەمبانەکەوە دەرچووە ،

ئەگەرچی فراکسۆنە کوردیەکان یەکڕیز بەرگریان کردوە
بەڵام دوا جار  ڕێکەوتنەکەی حکومەت لە دۆسیەی
نەوت وەک جەریمەی ئاشکرا بە ڕۆژی ڕووناک دیارە و
هیچ پارێزەرێکیش ناتوانێ دۆسیەکە بەرێتەوە و هەر بۆیەش دۆڕاندیان.

نوێترین نوسینەکانی سه‌لام ئیبراهیم

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌