زینی وەرتێ،خەونی چاکسازی و ڕێکخستنەوەی پێشمەرگەی لە گۆڕنا

وتار/ 14/04/2020 979 جار بینراوە

سه‌لام ئیبراهیم

زینی وەرتێ،خەونی یاساکانی چاکسازی و ڕێکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگەی لە گۆڕ نا

سەلام ئیراهیم.
هەمیشە بۆ یەکلایکردنەوەی کێشەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەراست بەگشتی و هەرێمی کوردستان بەتایبەت
پەنا ئەبرێتە بەر هێز،
پارتی دیموکراتی کوردستان ، یەکێیتی نیشتیمانی کوردستان. پارتی کرێکارانی کوردستان.
چاودێریکردنی ئاسمانیش لەلایەن فڕۆکەجەنگییەکانی تورکیاوە.

کێشەکە ئەوەیە لە هەر ناوچەیەک لە هەرێمی کوردستان  گرژییەک رووبدات ڕاستەوخۆ ئەم دوو هێزەی دەسەڵات هێز بەرامبەر بە یەکتر ئەجوڵێنن و ئەوەنەی تر پرسی  یەکخستنەوەی  هێزەکانی پێشمەرگە و یاساکانی چاکسازی ئەخەنە ژێر پرسیارەوە و دیسانەوە بابەتی دوو ئیدارەییمان بۆ نوێ ئەکەنەوە، هاوڵاتیانیان زیاتر لە نائومێدی ئەهێڵننەوە،

هیچ کات نەبوە لە سەرمێزی گفتوگۆ کێشەو ئاریشەکان کۆتای هاتبێت. پێش جوڵاندنی هێز و دروست نەکردنی ململانێییەکان لە هەرێمدا.

بێ دەنگی حکومەت لەمەر کێشەکە ئەوەنەی تر بێ ئومێدی هاوڵاتیانی لە چارەسەرکردنی گرژیەکان و درێژەدان بە دوو ئیدارەیی تۆختر کردۆتەوە،  چاوەڕوانییەکان بۆ کۆتایی هاتن بە ململانێیەکان هێندەی تر دڕێژە ئەکێشێت ئەم دۆخەی ئێستا هێندەی پێویست لە قەبارەی خۆی زۆر زیاتر کراوە
هۆکارەکەی ئەگەرێتەوە بۆ ململانێیەکان و باڵادەستی حیزب بەسەر حکومەتەوە .

ئەرکی حکومەتە پاراستنی هاوڵاتیانی وەرتێ لە ئەستۆ بگرێت ، بەڵام وەک ئەبینین حکومەت بێدەنگی هەڵبژاردوە  لە پارێزگاریکردن  لە گیانی هاوڵاتیانی ناوچەکە ، روون و ئاشکرایە لە ئێستادا حیزب باڵادەستە بە سەرحکومەتدا و کە نابێ بەوجۆرە بێت ، حیزب هێندە دەسەڵاتی هەبێت جومگەکانی حکومڕانی و سیستەمی فەرمانڕەوایی وڵات بەرێوەببات، دەست وەرداتە کاروباری حکومەتەوە

بۆیە. پرسیارەکە ئەوەیە؟
چاکسازیتان لە چی و یاسای چاکسازیتان بۆچی دەرکرد کە ناتوانن دوو هێز یەک بخەن لە چوار چێوەی یەک وەزارەتدا؟

لێرادا. ئەرکی سەڕۆکایەتی هەرێم  و پەرلەمانتارانە کە
ئەم دۆخەی زینی وەرتێ قبوڵ نەکەن، کە هەردوو حیزبی دەسەڵات لە رێگەی هێزەکانیانەوە توانیوانە گەماڕۆی ژیانی هاوڵاتیانی ناوەچەکە بدەن و دیسانەوە مەترسی شەری ناوخۆ و براکوژی بدنەوە بە گوێی هاوڵاتیاندا و دۆخێکی مەترسیدار لە ناوچەکەدا بخوڵقێنن. چونکە لێرادا مەترسیەکانی ژیانی هاوڵاتیانی ناوچەکە زۆز زیاتر بوەو
هێندەی تر لەم دۆخەی پێستادا ژیان لە وەرتێ بەرەو هەڵدێر و رووخان سەر دەنێت و ترسی هاوڵاتیانی ناوچەکە ڕۆژانە رووی لە زیادبونە،

خەڵکی زینی وەرتێ. خاوەنی کۆمەڵێک شەهیدی لە مێژینەن
لە رابردوودا قوربانێکی زۆریان داوە هەم لە شەری براکوژی و هەم لە رووبەرووبونەوەی داعشدا . لە بری پاداشت و گەیاندنی خزمەتگوزاریەکان بە ناوچەکە. بە ئێچەوانەوە لە ئێستادا کەوتونە بەر ململانێی نێوان دوو حیزب،  ناوچەکە وەک گۆڕەپانی یەکلاکەرەوەی ململانێی نێوان هەردوو حیزبی لێهاتوە. بەجۆڕێک هەر لایەنێک هەوڵی کۆنتڕۆڵکردنی بارو دۆخی ناوچەکە ئەدات . تا بتوانێت لەو رووە زاڵبونی خۆی بسەلمێنێت.

نوێترین نوسینەکانی سه‌لام ئیبراهیم

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌