ئێرانە ژیرانە مامەڵە ئەکات!
وتار/
08/01/2020
766 جار بینراوە
سهلام ئیبراهیم
ئێرانە ژیرانە مامەڵە ئەکات!
سەلام ئیبراهیم.
شارەزوور.
محمد جواد زریف :
ئێران بەم موشەك بارانەی ئەمشەو کۆتایی بە تۆڵە سەندنەوە دەهێنێ ، بەڵام گەر ئەمریکا هێرش بکات ئەوا وەڵامێکی توندی دەدەینەوە !!
ببینن ، ئەم موشەکبارانە هیچ سەربازێکی ئەمریکی نەکوشت ، بەپێی زانیاریە سەرەتاییەکان زیانێکی ئەوتۆش بەر چەك و ئامێر و پێداویستیە سەربازیەکانی ئەمریکا نەکەوتوە !! کەوایە ئەکرێ بڵێین ئەوەی ڕودەدات هەر لەسەرەتاوە یاریەکی هەواڵگری بوە و هیچ نیەتێکی شەڕ بونی نیە ؟!
هەروەها ئەکرێ بڵێین قاسمی سولەیمانی قۆچی قوربانی ئێران بوو بۆ دەرچوون لە ناوچەکە و جەنگی دژی ئەمریکا بە کەمترین زیان !! .
دەی ئاخر ئەو هەڕەشە جەرگ بڕانەی ئێران دەیکرد ناکرێ بە هاویشتنی 10موشەك کە هیچیان ئامانجیان نەپێکاوە کۆتایی بێت !!!
دیارە هێزی ئێران لە تاعزێ و شین و شەپۆردایە نەک لە هێزو سەرباز !!! ئەوەی ئێران ئەیکات لە کۆتایدا لەبەرژەوەندی ئێراندایە و چونکە باش ئەزانێت توانا و هێزو تەکنۆلۆجیای ئێران لەئاست ئەو توانا هێزو سەبازەی و ئەمریکادا نییە !!!
ئەمە هاوکێشەێکی سەربازی ئاڵۆزە کە خۆی لە رێکەوتنێک ئەبینێتەوە لە نێوان ترەمپ و ڕۆحانیدا بە لەناوبردنی قاسم سولەیمانی لەپێناو دامرکاندنەوەی تورەیی شیعەکان.
بۆیە بەهاویشتنی ئەو چەند موشەکانە ئێران کۆتایی بەشەری خۆی و ئەمریکا هێنا، دیارەلەناوبردنی سولەیمانی لەرووی سەربازییەوە تاڕادەیەک زەرەرمەند بوە بۆئێران. بەڵام لەناوبردنی سولەیمانی بە تەواوی ناو ماڵی شیعەکانی رێکخستەوە هەموو شیعەکانی ئێران و عێراق و دنیا بەیەک دەنگ داوای (تۆڵەی سولەیمانی). ئەکەن ئەم هاوکێشەیە بەسودە بۆئێران. تائەوەی بچێتە ململانێی شەرێکەوە لە نەتیجەدا تێدا سەرکەوتونابێت!!! ئەوەی گرنگ بێت سەرکەوتنێکە بە کەمترین زیان بۆئێران، دەی دیارە ئێران حەڤدە ساڵە لە عێراق هەژمونی خۆی ئەسەپێنێنی لەم ماوەیەدا ئەوەی سیاسەتی بۆکردوە بەدەستی ئەهێنێ
ئامانجی ئێران تەنها نەمان و لابردنی ئەو ئابڵۆقە ئابوری و سیاسییە کە ئەمریکا سەپاندوێتی بەسەریدا شەری ئێران تەنها بۆ ئەو ئامانجە بوە و حوکمەتی ئێران گەلەکەی ناکاتە قوربانی کەسێک.(سولەیمانی)، ئەمریکا لە رووی هێزو سەربازەوە ئێرانی خستە بارێکەوە کە بەدنیا بڵێت ئەوە ئەمریکایە کە هەمیشە بە هێزو چەک ئەتوانێت بەرژەوەندییەکانی خۆی بەدەست بهێنێت!!!
ئێران بەهاویشتنی دە موشەک کە کوالێتی دواکەتوو خراپی هەبوو توانی کۆتای بەشەرەکە بهێنێت و یاریکی ژیرانە بکات، ئەمریکا عێراق بەجێناهێڵێت و ئێران و شیعەش نایانەوێت ئەمریکا لە عێراق دەربچێت!!! حوکمەتی و ئێران و ئەمریکاش باش ئەزانن کە پەرلەمانی عێراق توانای دەرکردنی سوپای ئەمریکای نییە!!! ئەبوایە ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بریاری دەرکردنی هێزەبیانیەکانی بدایە، دەی دیارە ئەمەش هۆکارێکە بۆ کۆتای هاتنی شەرەکە لەلایەن ئێرانەوە..
نوێترین نوسینەکانی سهلام ئیبراهیم
-
سهلام ئیبراهیم
12/11/2020
-
سهلام ئیبراهیم
14/04/2020
-
سهلام ئیبراهیم
08/01/2020
-
سهلام ئیبراهیم
01/09/2019