بابزانین واتای ( کارێزما) بون چییە؟

وتار/ 01/09/2019 3244 جار بینراوە

سه‌لام ئیبراهیم

بابزانین واتای ( کارێزما) بون چییە؟

سه‌لام ئیبراهیم
وشەیەکی (یۆنانی) کۆنە و بە مانای دیاری ، یان بەخششی خودایی دێت ، یان توانا و بەهرەی کەسانێک کە پر سەرنج و ئەکادیمین، یان کەسانێک کە توانایی قەناعەت پێ کردنی کەسی بەرامبەریان هەبێت و کاریگەریکی ئەرێنی هەیشەیان هەبێت،
یان بریتییە لە ڕۆحێتێکی بەهێز بەشێوەیەکی زۆر کاریگەر و سەرنجڕاکێش بۆ دەور و بەر ، وە ئەم سیفەتە زیاتر ناوەکییە تا ئەوەندەی دەرەکی بێت،
کارێزما،، بە مانای شتێک یان کەسێک دێت کە پێگەیکی جەماوەری بەهێزی هەبێت، زیاتر بۆ کەسی سیاسی بەکاردێت کە جێگای هیوای گەلەکەیەتی و خۆیشی بۆ گەلەکەی ئەژی،

چۆن دروست ئەبێت کارێزما ؟

 پەیوەندیکردنت لەگەڵ دەور و بەر، ئەبێت خاوەن     سەلیقەیەکی باش و سەرنجدنێکی باش  بیت  کاریگەری وشەکانت ، هونەری قسەکردنت ،چۆنێتی دەربرین و بەکارهێنانی بەهرەکانت بەجۆرێک بێت کە پێوویستی بەرامبەرت پرکەیتەوە،قسەکردن وگفتارت چارەسەربێت 
یەک لایەن و ڕێ خۆش کەر بیت ، ئەبێت بوێر و وریا بیت 

کەسایەتی کارێزما چۆنە؟

هەر لە یەکەم بینینتەوە کاریگەریت لە سەر دروست ئەکات، دەستت بە سەردا ئەگرێت ، هۆگری ئەبیت، خۆشت ئەوێت حەزەکەی زیاتر لێی نزیک ببیتەوە هاوەڵی بکەیت ،
مرۆڤی کارێزما ، هەمیشە چاوی لە سەرەوەیە چاوی لە پێش خۆیەتی ئەوەندە چاوی لە خوارەوەی خۆی نییە، ترس و شکان و کەوتن بونی نییە لای ئەو، ئەو چاوی لە پێشکەوتن و سەرکەوتنە ، ئەیەوێت هەمیشەسەرکەوتوبێت ، شکست بۆ ئەو هۆکارێکە بۆ دووبارە دەست پێکردنەوە نەک وەستانی بە یەکجاری ، کەسی کارێزما شکست قبوڵناکات کە شکستی هێنا هەوڵ ئەدات زیاتر قەرەبوی بکاتەوە ، کارێزما بە بۆ ئەوەی خۆشیان بوێت و شوێنت بەکەون،

بنەماکانی کارێزما بون چییە؟

٭ باوەر بە خۆ بون،
 واز لە هەموو هەستە سلبیەکان و کاری ڕاڕایی و تەڵتەنگی بێنە هەمیشە  باچاوت لەسەرکەوتن بێت،
رووت لە سەرەوە بێت و ئامانجت دیاری بکە، هەمیشە چاوەرێی کاری باشە بکە ، دان بنێ بە هەڵەکانت بۆ ئەوەی کە  پێیان وتیت هەڵەیت توشی شۆک نەبیت،

٭ خۆ گونجاندن،
لەگەڵ هەموو بارو و دۆخێک گونجاو بە، ئازاو چاو نەترس بە بیرت لای کاری چاک و مژدە دەر بێت ،کەسێک بە ڕاستگۆ و خۆنەویست بسازێ لە گەڵ رووداوەکاندا و هەرگیز کەس بەجێ مەهێڵە ، هاوسەنگیت هەبێت لە نێوان قسە و کردارت تا وێنەت نەشێوێت،

٭ گەشبینی،
 کەسی گەشبین خاوەن هیوایە و ترسی هیچی
 نیییە ، هەرگیز ڕەش بین مەبە ، وەک پەرەی سپی بە،
 با هەموو ڕەنگەکانت لێ بنەخشرێت ، سەرچاوەی ئومێدو ژیان بە، ڕێگرییەکان ، شکستەکانیش بە ڕێگایەکی باش دێتە بەرچاو بۆ زیاتر بەرەو پێش چون،

٭ مڕۆڤێکی ئەرێنی بە،
هەمیشە رووداوەکان بە جوانی ببینە،
ئاسۆی ژیانی خۆت جوانتربکە ، لەناخۆشترین کاتیشدا هەمیشە با هێزێکی ئیجابی پاڵت پێوە بنێ بۆ شتە باشەکان،
ببە بەرووناکی دەورو و بەرت ، ئیجابی و هێز بەخش بە،

٭/ چۆن هاوکاری کە سانێکی تر ئەکەیت تا ببنە کەسایەتێکی کارێزمایی؟

٭/ هەمیشە کەسێک بە ورە بەخش ، رێنمای کەر ، ڕێنیشاندەر    بیرو فکری نوێ ببەخشە، بۆ هەموو کارێ رێز و پێ زانینت هەبێت ، بەخۆشەویستی و میهرەبانیەوە هەڵسوکەوت بکە هەمیشە سەرسامیت هەبێت بەرامبەرکارەکان سوپاسیان بکە و بەرز بیان نرخێنە ، چونکە سروشتی مرۆڤ وایە حەزی بە پیا هەڵدانە، چاوەرێی سوپاسیان مەکە و سوپاس کەر بە تۆ
هەمیشە بەخشندەو بەخشەر بە لێبوردە و لایەنی چارەسەربە بەر لەوەی پرسیارت لێ بکەن تۆ پرسیار لە حەزوو ئارەزوو خولیایان بکە،

کۆتایی،
ــــــــــــــ.
ئەم وشە یونانییە،، کارێزما ،،  لە بنچینەدا بە مانای دیار و  بەرچاو سەرنجڕاکێشێکی زۆر و ئامادەییەکی کاریگەرانە دێت،
 هاورێیان ئەم باسە کورتە روونکردنەوەێکی سەرەتایی و هەنگاوی یەکەمە بۆ گەیشتن بە کارێزما، مرۆڤ هەمیشە هەوڵی ئەوە بات چۆن تێگەیشتن لەگەڵ دەوروو بەری دروست ئەکات بە پێی تەبیعەت و شێوازی خۆی چونکە لە ژیانی هەرکەسێکدا کۆتاییەک هەیە کە یاداشتنامەی تۆی تێدا هەژمارئەکرێت ئەبێتە سەرگوزشتەی دوای ژیانت.

نوێترین نوسینەکانی سه‌لام ئیبراهیم

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌