نینۆک!!!!

وتار/ 11/11/2020 417 جار بینراوە

د.ئازاد مەنتک

نینۆک!!!!

د.ئازاد مەنتک
لە ئێستادا ئێمە بەرکەوتنی ڕاستەوخۆمان دەگەل ھەموو چین و توێژەکانی میللەت ھەیە؛ لۆیە: ھەر گۆڕانکارییەک لە ناو کۆمەڵگا ڕوو بدات؛ ئەوا زوو ھەستی پێدەکەین. لەو دوا دواییەدا کیژۆرە و تەنانەت جاری واھەیە پیرە قۆتڕیشمان لەو ھەولێرەی لۆ دێت؛ کاتێک دەیەوێت بڵێت: تەواو دەبێژێ (تەمام)! ئەوە جگە لە زۆر ھەڵسوکەوتی دی؛ کە ئاشکرا کاردانەوەی فیلمە تورکییەکان بەسەر خەڵکەوە دیارە.
    دۆخێکیتر، کە؛ لە تەلەفزیۆنەکان  دەبینرێت ئەوەیە، کە: پێشکەشکار و کیژۆرەکان بە خۆ و بە نینۆکی درێژ لە سەر تەلەفزیۆن وەدیار دەکەون.... ئەوجا لە فیلەر و بۆتۆکس و عەمەلیاتی تەجمیلی کەپوو و لچ گەورە کردن و برۆ درێژ کردن و ....ھتد. ئێمەی پزیشک، ھەر کەسێک ببینین نینۆکی ھەبێت؛ ئەوا: بە پیس و پەرۆس دادەنرێت. ساڵانە نینۆک ھۆکارە لە کووشتنی زیاتر لە پێنج ملیۆن کەس لە سەرانسەری جیھاندا.  ھەر چەند نینۆکت گرنگی پێبدەیت، ئەوا: ھەر پیسە و ناشیرینە... وە ئەگەر ھەر نینۆک ناکەیت، باشترە ماوە ماوە حەبی کرم بخۆیت. ھەندە لەمێژ نییە؛ ھەر چەند ساڵێک پێش ئێستا بوو وەزارەتی پەروەردەی عێراقی فیدڕاڵ بریاڕی ئەوەیدا؛ کە: ھەموو قوتابیانی قۆناغی بنەڕەتی لە سەرەتای وەرزی یەکەم و دووەمی خوێندن دەرمانی قڕکەری کرمییان بدرێتێ ھەر وەک ھەنگاوێکی خۆپارێزی.
  لێرەدا؛ وە نەبێت بەس ئەرکی وەزارەتی تەندروستی بێت بەڵکو دەبیت وەزارەتی پەروەردە و وەزارەتی ڕۆشنبیری و تەنانەت خەڵک و کۆمەڵگا بێنە مەیدان ھەندێک ئیدیۆم و بیرۆکە و بۆچوون و دەستەواژەی ناو خەڵک و کۆمەڵگا گۆڕانکاری پێ بکەن و بەتایبەت عەقڵیەت و بۆچوون و دید و تێڕامانی گەنجان بەتایبەت کیژۆران دەربارەی نینۆک بگۆڕن ... تەنانەت لە قوتابخانەکانیش مامۆستایان و پەروەردەکاران ھەر وەک پێشووتر چاودێری نینۆکی قوتابیان بکەن و ھەموو دەم ئامۆژگارییان بکەن بەوەی کە نینۆکییان قووت بکەن.

نوێترین نوسینەکانی د.ئازاد مەنتک

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌