ئه‌و ئاماژانه‌ی له هه‌ڵبژاردنی ئه‌مریكا دەبینرێن و پێویستە فێری بین چین؟
وتار/
08/11/2020
434 جار بینراوە
موسلیم عه‌بدوڵا قه‌سرێ
ئه‌و ئاماژانه‌ی كه له هه‌ڵبژاردنی ئه‌مجاره‌ی ئه‌مریكا
دەبینرێن و پێویستە فێری بین چین؟
مسلم عبداللە قەسرێ
1-وەک دەبینرێ ئه‌مریكا
ده‌زگایه‌كی بێلایه‌نی خاوێنی هه‌ڵبژاردنی هه‌یه، كه دامه‌زراوه‌یی بوون به‌سه‌ریدا
زاڵه و مۆركی هیچ لایه‌ن و كه‌س و حیزب و ئه‌جێندایه‌ك بەسەریدا زاڵ نیە، بۆ هه‌موو
لایه‌ك به بێلایه‌نی ئیش و مه‌هامی خۆی ڕاده‌په‌رێنێت و، یاسای دیموكراسیپارێزیی
سه‌روه‌ره.
2- سه‌ركه‌وتنی
بایدن ته‌نها سه‌ركه‌وتنی تاكه‌كه‌سێك نییه، به‌ڵكو سه‌ركه‌وتنی تیمێكی تۆكمه‌ی
كاری پێكه‌وه‌یی و به‌رنامه‌یه‌كی ئاشكرای هه‌ڵبژاردنه‌كانه كه ئیش له‌سه‌ر پرۆژه
ده‌كات نه‌ك وتاری هه‌ره‌شه‌ئامێزانه‌ی سۆزدارانه‌ی پڕ له كاردانه‌وه. کەتوانیان
به ئارامییه‌وه سەرکەوتن بەدەست بێنن.
3- گوتاری
دروستكردنی ڕق، كه ترامپ و تیمه ئیدارییه‌كه‌ی به‌رهه‌مییانهێنا، جگه له لێژكردنی
كورسیه‌كه‌ی هیچیان لێ سه‌وز نه‌بوو. ئه‌و جیاخوازی و ڕاسیزم و توندئاژۆییه‌ی
ترامپ په‌یڕه‌ویی لێ‌كرد، بووه‌هۆی سه‌رخواردنی و لادانی له‌سه‌ر كورسییه‌كه‌ی،
چونكه ئه‌مه‌ریكا به كولتوری هه‌مه‌چه‌شنیی خۆی وشیاره و نایه‌وێت هیچ لایه‌ن و
كه‌سێك ئه‌گه‌ر له به‌رزترین ئاستی باڵاش بێت ببێته هۆی په‌رته‌وازه‌كردنی چین و
توێژ و ڕه‌نگ و زمان و ئاین و خوێن و نه‌ته‌وه‌كانی ناوی.
4- هه‌ڵه‌یه‌ك
كه ئه‌مه‌ریكییه‌كان له هه‌ڵبژاردنی پێشوو کردیان ، به‌بێ دوربینی له‌وه‌ی كه
ئاخۆ سه‌رمایه‌دارێك كه ته‌نها بیری له ماكینه‌ی ئابوری كۆمپانییاكانی ده‌كاته‌وه،
چۆن ئه‌توانێ وڵات و ته‌نانه‌ت دنیاش به‌رێوه ببات؟ ئه‌مرۆ به ده‌نگدان چاكیان
كرده‌وه به هێزی ده‌نگ و نووکە قه‌ڵه‌مێكی سه‌ر سندوق، ئەمەش ئاماژەی زیندوێتی
تاکی ئەمریکی و تێگەییشتووییان دەردەخات بە ھەڵبژاردنی کەس و لایەنێک کە ئومێدی
خزمەتی لێ دەبینن وە بە پێچەوانەشەوە ئەوەشی کە خاوەنی بەڵێن و بەرنامەو پڕۆژەکانی
نەبوو دەست بەرداری بوون ،به‌بێ توندوتیژی و خۆسەپاندن و پشێوی و دەست بەردار نەبوون .
ئه‌مه‌ش كه‌لتورێكه كه ده‌یه‌وێت بۆ باشكردنی نیشتیمانسازیی پێداگیریی له‌سه‌ر
به‌رده‌وامبوون له‌سه‌ر هه‌ڵه نه‌كات.
5- بۆچی
ترامپ دۆڕا؟ ئه‌مه پرسیارێكه‌و شرۆڤه‌ی زۆری ده‌وێت، به‌ڵام هێنده‌ی لێمڕوانی و
سه‌رنجم لێیدا:
-- ئه‌و
ڕاسیزم و ڕه‌گه‌زپه‌رستییه سپی سه‌نته‌ره‌ی كه ترامپ و ئه‌جێندایه‌كه‌ی په‌یره‌وییان
لێ‌كرد بوه هۆی شه‌ق بوونی ئه‌مریكا بۆ دووبه‌ره‌ی دژ به‌یه‌ك، كه ئه‌مه‌ریكییه‌كان
لێی ناڕازی و قه‌ڵس بون، نه‌یان هێشت ئه‌و درزه (سپی و ره‌ش) جیاخوازییه به‌رده‌وام
بێت، بۆیه دوباره به یه‌كده‌نگ ناوماڵی خۆیان ڕێكخسته‌وه‌و سه‌به‌بكاریان سزادا.
--هۆكارێكی دیكه‌ش بریتیبون
له دژایه‌تی ئاین و پێكهاته ئاینیه‌كانی ئه‌مریكا وه‌ك مسوڵمانه‌كان كه ئیداره‌ی
ترامپ به ئاشكرا و نهێنی كاری له‌سه‌رده‌كرد و گوتاری سه‌باره‌ت به فره‌یی ئاینی
له ئه‌مه‌ریكا گه‌شبینانه نه‌بوو. بەتایبەت به‌رانبه‌ر ئایینی ئیسلام و مرۆڤی ڕه‌ش
و ئافره‌ت و بیانییه‌كان و كۆچبه‌ره‌كان پڕ بون له ڕق و جیاكاری و تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌و
سه‌پاندن. لەبەرامبەردا هه‌موو ئه‌و چین و توێژانه له‌كاردانه‌وه‌ی ئه‌م جیاكارییانه
ڕووی چارەسەریان كرده ڕكابه‌ره‌كه‌ی كه جۆ بایدن بوو ، به‌پێچه‌وانه‌وه وتاره‌كانی
حه‌كیمانه‌تر و نه‌رمتر و گشتگیرتر و ئاشتیانه‌تر بوو، به‌جۆرێك كه هه‌موو ئه‌و چین
و توێژانه‌ی سه‌ره‌وه خۆیان تێدا ده‌دۆزیه‌وه به هارمۆنی و پێكه‌وه‌یی.
6- وه‌ك
ده‌رده‌كه‌وێت په‌یوه‌ندی نێوان ترامپ و سه‌رانی كورد زۆر گه‌رموگوڕ نه‌بوو، به‌ڵكو
هیچ پێشینه‌یه‌كیشی نه‌بوو، به‌وپێیه‌ی كه ترامپ به سروشتی ئیشه‌كه‌ی پێشووی خۆی
ته‌نها بزنسمانێك بووه‌و، هیچ پردێكی په‌یوه‌ندی دیبلۆماسی له‌گه‌ڵ كورددا نه‌بووه.
به‌ڵام بایدن به‌پێچه‌وانه‌وه "زوو وه‌خته به پراكتیكی له‌گه‌ڵ سه‌رانی
كورد كۆبۆته‌وه‌و له‌گه‌ڵیاندا هه‌ماهه‌نگ بووه‌و له مه‌یدانیشدا چەندین جار هاتۆته
كوردستان و به‌شێك بوه له دیالۆگ و چاره‌سه‌ره‌كان، بەوپێیەی شارەزاترین سیاسی ئەمریکایە
لە دۆسیەی عیراق و پێکهاتە سیاسیەکەی، کەچەندین ساڵ لەکۆشکی سپی سەرپەرشتی کردوە.
خوڵاسه
ئەوەی لەسەر کورد‌و دەستەڵاتی کوردی پێویستە دیبلۆماسیەتێکی
نوێی یەکگرتوو بگرێتە بەرو،خۆڕێکخستنەوەو پیشاندانی یەکگرتوویی نێوماڵەکەیەتی کە لەئێستادا
زۆر بەپەرش و بڵاوی و ئاڵۆزیدا دەبینرێت و بەچەندان قەیرانی سیاسی وئابووری وتەندروستی
و کۆمەڵایەتیدا تێدەپەڕێت .
ئەمەش بەپشتیوانی نێوخۆیی و ھەنگاوی جدی و ئیرادەی بەھێزەوە
دەکرێت ، یەکەم کلیلی چارەسەر کورد خۆیەتی بۆ تێپەڕاندنی قەیرانەکان و گرتنەبەری ڕێکارەکانی
چاکسازی و نەھێشتنی گەندەڵی وقۆرخکاری ،سزادانی نوخبەی ڕێگری بەردەم پڕۆسەی چاکسازی
، شەفافی لەداھات وڕێزگرتن لەدامەزراوە یاساییەکانی و چالاکی ووئەکتیڤی پەڕلەمان وەک
دامەزراوەی باڵای تشریع و چاودێری وئاشتکردنەوەی جەماوەر.
تاکورد خۆی پشتیوانی خۆی نەبێت بەتەنیاپشتیوانی دەرەکی فریادڕەسی نابێت".
*ئەندامی پەڕلەمانی
کوردستان
نوێترین نوسینەکانی موسلیم عه‌بدوڵا قه‌سرێ
-
موسلیم عه‌بدوڵا قه‌سرێ
25/11/2020
-
موسلیم عه‌بدوڵا قه‌سرێ
08/11/2020
-
موسلیم عه‌بدوڵا قه‌سرێ
24/04/2020
-
موسلیم عه‌بدوڵا قه‌سرێ
17/04/2020
-
موسلیم عه‌بدوڵا قه‌سرێ
14/04/2020