ئەرکی حکوومەت لە قۆناغی "پۆست" کۆرۆنادا چیە؟!

وتار/ 14/04/2020 462 جار بینراوە

موسلیم عه‌بدوڵا قه‌سرێ

ئەرکی حکوومەت لە قۆناغی "پۆست" کۆرۆنادا چیە؟!

* موسلیم عه‌بدوڵا قه‌سرێ
سەبارەت بەدۆخی ئێستای کەرەنتینەی گشتی کەزیاتر لەمانگێکە گیراوەتەبەرو تائێستاش بەردەوامی ھەیە، دیاریش نیە کەی دۆخەکە بەرەو ئاسایی کردنەوە دەروات.
بەڵام پێویستە پلان و بەرنامەیەک ، بۆ دوای کۆتایی ھێنان بەکەرەنتینەی گشتی و ئاسایی کردنەوەی دۆخی ژیان دابنرێت ، وەزارەتە پەیوەندیدارەکان و دەستەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا ، چەند ڕێکارێکی گرنگ بگرنەبەر ،بۆ پاڵپشتی ھەماھەنگی ھەموو ئەو ڕێکارانەی کە پێشتر گیراونەتەبەر .
لەکاتێکدا مەترسی ئەم ڤایرۆسە لە جیھاندا کۆتایی پێنەھاتووەو کاتی کۆتایی ھاتنیشی دیارنیە ،بۆیە دەبێت لە ھەموو ساتێکدا ڕێکاری خۆپارێزی ئیدامەی پێ بدرێت بەشێوازی جیاواز ، لەگەڵ ئەوەشدا سوپاس بۆخوا قۆناغی زۆر باشمان بڕیوەو سوپاس بۆ تەواوی خەڵکی ھەرێمی کوردستان ، سەرکەوتوانە تائێستا مامەڵەیان کردووە لە شێوازی خۆپارێزی و پابەند بوونیان بە تەواوی ڕێنماییەکانی تەندروستی یەوە ،لەگەڵ تێپەڕاندنی دۆخێکی زۆر سەختی بژێوی و دارایی و بێ کاریدا ، لەگەڵ ئەوەشدا پێویستمان بە بوونی بەرنامەیەکی تەواوکاری و پاڵپشتە بۆ تێپەڕاندنی دۆخی مەترسی و  ئاسایی کردنەوەی ژیان ، بۆیە پێویستە ئەم ڕێکارانە بگیرێنەبەر  ؛
١- ڕێ گرتن لە کۆبوونەوەو ھۆکارەکانی قەرەباڵغی ، یان ڕێک خستنەوەی بەڕێنمایی دروست ، وەکو (کۆر و سیمینارو دیبەیت و کۆبوونەوەی شوێن و بنکە تەندروستی یەکان و کافێ و شوێنی نێرگەلەکێشانی بەکۆمەڵ و داخراو ، تەعزیەو ژن گواستنەوە بەشێوازی ئاھەنگ و بۆنە جیاوازەکان) بەشێوەی کاتی ، لەگەڵ ئەوەشدا ، ناکرێت ھەموو شتێک بوەستێ و کاتی دیارنەبێت .
٢- چاودێری کردنی وردی :
کلینیک و تاقیگەو کۆمەڵگا پزیشکیەکان
 مارکێت ومۆڵەکان
 سەرتاشخانە
چێشتخانە
 حانووتی قوتابخانەکان
 کافتریای زانکۆ و پەیمانگاکان
 و ....ھتد ئەوانە ھۆکاری خێرا بڵاو بوونەوەو بەریەککەوتنی نزیکن .
٣- لەھەمووی گرنگتر بەنەزەری من ، چاودێری وردی خاڵەسنووریەکانە چ بەشێوەی ھاتووچوونی فەرمی و چ بەتایبەت بەشێوەی نایاسایی و ھاتوو چۆی قاچاغ ، کە مەترسی گەورەن بۆ دووبارە شکاندنی ئەو ڕێکارە خۆپارێزیانەی تائێستا ئەنجامدراون و کۆنترۆڵ کراون .
٤- بەردەوامی بڵاو کردنەوەی ھەڵمەتی وشیاری ، لە ( ڕاگەیاندنەکان و قوتابخانەو کۆڵێژەکان و بازارو فەرمانگەو کۆمپانیاو شوێنە گشتی یەکان ، بۆ بەردەوامیدان بە خۆپارێزی و گرتنەبەری ڕێکاری تەندروستی دەمامک و دەست کێش و زۆر بەریەک نەکەوتن لەحاڵەتی پێویست نەبووندا .
٥- گرنگتر لەوە ڕێز لێنان و سوپاسکردنی تیمی ڕوو بەڕوو بوونەوەی مەترسی کۆرۆنا بە پزیشک و کارمەندە تەندروستی یەکان و بەخشینی برێک پارە وەک و دیاری بۆیان و ھێزە جیاوازەکان کە ئەو ماوەیە زۆر ماندوو بوون لەمانەوەیان لەناو کووچەو ، سەر شۆستەو بازگەکان، لە ھەڵمەتی بەجێ ھێنانی ڕێنماییەکان و خۆپارێزیدا .
٦- بەردەوام ڕشاندنی بازارو فەرمانگەو شوێنە گشتی یەکانی وەکو قەیسەری و شوێنی کۆ بوونەوە قەڕەباڵغیەکان ،بەدەرمانی معقم و دژە ڤایرۆس .
٧- دوای دەستپێکردنەوەی قۆناغەکانی تەواوکاری خوێندن لەزانکۆو پەیمانگاکان ، پێویستە جاودێری دۆخی تەندروستی قوتابیان بکرێت ، چ لە داخیلیەکان ،وە چ کاتی دەوامی خوێندن ،چونکە بەشێکی زۆریان لەشوێنە جیا جیاکان و شارەکانی تر ، دەگەڕێنەوەو بەریەککەوتنیان ڕوودەدات .
٨- دابین کردنی دەرمانی معقم و دەمامک و بەشێک لە پێداویستی خۆپارێزی ،بۆ پرسگەو شوێنە گشتی یەکانی وەکو فەرمانگەو دامو دەزگاکانی حکوومەت و چەندان شوێنی تر بۆ فەرمانبەر و بەریەککەوتنی لەگەڵ ھاوڵاتی لە کاتی دەوامدا ...ھتد


چەندان خاڵی تر کە دەکرێ من لەبیرم نەبێت لەئێستادا .
دوبارە ھیوای تەندروستیەکی باش بۆ گشت ھاوڵاتیان دەخوازم ، لە خوای گەورە داواکارم کە ئەو ڤایرۆسەو مەترسی تەندروستی و ھەژاری و ناخۆشی لەکۆڵ کۆمەڵگاکەمان بکاتەوە ، ئامین یارب العالمین

*ئەندام لە لێژنەی تەندروستی و ژینگەو مافی بەکاربەر لەپەڕلەمانی کوردستان

نوێترین نوسینەکانی موسلیم عه‌بدوڵا قه‌سرێ

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌