"کێ بڕیاری جەنگ دەدات"

وتار/ 06/11/2020 571 جار بینراوە

جیهاد جۆڵا

"کێ بڕیاری جەنگ دەدات"

جیھاد جۆڵا
لەھەرێمی کورستان گرفت و ناڕوونی بەرچاو ھەیە لە یەکلایی کردنەوەی دەسەڵاتەکانی حکومڕانی و دەسەڵاتی بریاردان، بەھۆی کەم ئەزموونی لە بەرپاکردنی سیستەمی دیموکراسی لەناوچەکەو ھەرێم بەتایبەت وەک تاکە ھەرێمی فیدراڵ، ناڕوونی لەیاساکان و نەبوونی یاسا لەھەندێک بابەتی پەیوەست بەبڕیاری نیشتیمانیەوە، کە ئاشکرانیە دەسەڵاتی بریاردان و بڕیاری  بنبڕو کۆتای لەکوێیە.


وەک چۆن ھەرێمی کوردستان لە دایک بوونیەوە تائەمڕۆ ئارمی سیاسی بەخۆیەوە نەبینەوە، بەھەمان شێوە  ئاسایشی سەربازی بەخۆیەوە نەبینەوە، بەردەوام لەژێر ڕەحمی ھەڕەشەی ھێزە ھەرێمی و دراوسێکانی و تەنانەت حکومەتی فیدراڵی دابووە، ئەمە دەکرێ لای زۆرێک ئاشکرابێت، بەڵام ئەوەی پرسێکی ھەڵواسراو و ناڕوونە پرسی بەرگری کردنە لەھەرێمی کوردستان، ڕوون نیە کێ بەرگریکاری ھەرێمی کوردستان-عێراقە.

لەگەڵ ئەوەی ھێزی پێشمەرگە بە پێی یاسا بەرکارەکان و عورفی مێژووی و سیاسی بەرگریکاری خاکی کوردستان بووە وەک ھێزێکی میللی، بەڵام لەساتی نەبوونی ھێزێکی پێشمەرگەی نیشتیمانی و یەکگرتوو و پتەو ڕۆڵ و بەرپرسیارەتی و نیشتیمانی بونیشی دەکەوێتە ژێرپرسیارەوە، گومان دەکرێ بتوانێ وەک پاسەوانی نیشتیمان ڕۆڵی پێبدێت و ڕۆڵ ببینێت.

جیا لە ھێزی پێشمەرگە ئەوانەی خاوەنی پرسی پارێزگاری کردن لە ھەرێمی کوردستان و ناویان دەخوێنرێتەوە( ئەنجومەنی ئاسایشی ھەرێم) و  ھێزی ( پاسەوانی ھەرێم)ە کە ھەردوکیان سەر بە سەرۆکایەتی ھەرێمی کوردستانن، ھاوشێوەی ھێزی پێشمەرگە نەتوانراوە ئەم دەزگایانەش نەکە ئەوەی ببنە دەزگایەکی بەرگری کوردستانی، بەڵکو نەتوانراوە بکرێنە دەزگایەکی حکومی و لە ژێر چەپۆکی حیزب داماونەوە و ئەندامەکانیان و بریارەکانیان نوێنەرایەتی حیزب دەکەن نەک ئیرادەی  گەل و  ھاونشتیمانیانی ھەرێم.

لە سەروی  ھەڕەمی دەسەڵاتەکان بەپێی فەرزی یاسا سەرۆکی ھەرێمی کوردستان خاوەنی بەرزترین دەسەڵاتی سەربازیە، لەناویشیان دا، دەسەڵاتی بریاردان لەھاتنەناوەوەی ھێزەکانی حکومەتی فیدراڵی بۆ ناو خاکی ھەرێم، ناردنە دەروەی ھێزی پێشمەرگە بۆ دەروەی سنوری ھەرێمی کوردستان،  لەگەڵ ئەوەی دەتوانێ بەھاوکاری پەرلەمان جاری باری نا ئاسایی بادات؛ بەم پێیە سەرۆکی ھەرێم کاپتنی کەشتی بەرگریە.

 کەواتا  ئەی کێ بڕیاری جەنگ دەدات؟

بەو پێیەی سەرۆکی ھەرێم لەواقعی ئەمڕۆدا نابینرێت کە قسەیەکی جدی وجەوھەری  ھەبێت سەبارەت بە و گرژی و سروتە  جەنگاینەی ئەمرۆ لە ھەرێمی کوردستانی -عێراق  لێدەدرێن، پێناچێت بچێتە ژێرباری بەرگری کردن یان ھەڵگریسانی جەنگەوە.
ئەگەرچی کەم و کورتی ناڕوونی لە یاساکان و دەسەڵاتەکانی تایبەت بە بەرگری کردن لە ھەرێم ھەبێت، سەرباری ئەوەش بۆ روبەروبوونەوەی مەترسیەکان یاسا حوکمی نەکردووە و یا سا نەبۆتە گرفت، زۆربەی کات گەل خۆی بەرگری لەخۆی کردووە، بەو پێیەی  نەتەویەکی بەسروشت بەرگریکارە و ئامادەی بەرگرین ھەمیشە، ئەگەر مەترسیەکی راستەقینەیان ببینرێت، بەڵام ئەوەی سەرچاوەی کێشەو ململانێ و پەرتکرنی گەلە یاسایەک و مەرجەعێکی دەستوری و یاسایی و نیشتیمانی نیە پێناسەی مەترسیەکانی سەرھەرێمی کوردستان بکات.
بەواتایەکی تر،
ھیچ یاسایەک ناساندنی بۆ چەمکەکان و تاوانەکانی( خیانەتی نیشتیمانی و بەرژەوەندیە نیشتیمانی و ئامانجی نیشتیمان) ی نەکردووە، ئەمەش بۆ تە ھۆی ئەوەی کە ئیجتیھادێکی کراوەو پڕمەترسی بکرێت سەبارەت بە پێناسەکردنی ئەم چەمکانە، دەسەڵاتە جیاوازەکان بەگشتی و پارت و حیزبەسیاسەکان بەبێ پاڵپشتی یاسای و گەل ھەرشتێک بیانەوێت بەمەترسی، یان بەخیانەت، یان بە بەرژەوەندی نیشتیمانی دەناسێنن، شتێک لەشوێنک بوونی نەماوە ناوی بنێی ئاسایشی (نەتەوەیی یان نیشتیامانی یان دەوڵەتی)، بەو ھۆیەوە ئاسایشی کۆمەڵایەتی و  سیاسی ھەرێم لەبەردەم ھەڕەشەیکی بەردوام دایەو ھەرماوەیەو بە پێناسەیکی گەورەی بێ ناوەرۆکی وەک فڵان مەترسیەو فڵان خیانەتە، سەرقاڵ و سەرگەرم دەکرێت.  ئەگەر جەنگێک ڕووبدات ھاونیشتیمانیان لێی بێبەرین، چونکە ئەوان نە ئەزانن بۆ دەبێ جەنگ ڕووبدات؟ بەڕاستی مەترسیەک بوونی ھەیە؟ ئەو مەترسیە چیە؟ لە ھەمووی گرنگ تر ئەوە کێ بڕیاری جەنگ دەدات؟
ئاشکرایە ھیچ حیزبێک لە ھەرێمی کوردستان زیاتر لە چارەگی دەنگی راستەقینەی نیەو نوێنەرایەتی کۆی ھاونیشتیمانیان ناکات و مافی ئەوەی نیە جەنگ بسەپێنێت، گرنتیەک نیە پێوەرەکانی بۆ مەترسی بەرژەوەندیە حیزبیەکان نەبن، چونکە ھیچ  ھێزێک جوڵەیێکی سەربازی نوێ نەکردووە لە ناوچەکە تا بتوانێت ببێتە مەترسی، بوونی پارتە کوردیەکانی ئۆپۆزسیۆنی پارچەکانی تریش لە ھەرێمی کوردستان تازەنیەو رەگێکی مێژووی ھەیەو ھیچ بەدیلێک جێگایان ناگرێتەوە مەگەر داگیرکەرێک نەبێت.

نوێترین نوسینەکانی جیهاد جۆڵا

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌