"تاک حيزبى فەرمانڕەوا"
وتار/
24/02/2019
1248 جار بینراوە
جیهاد جۆڵا
"تاک حيزبى فەرمانڕەوا"
جیهاد
جۆڵا
ئەوە
ڕووداوانەى هەڵبژاردنى دەستەى سەرۆکایەتى پەرلەمانى کوردستان ئەوەمان پێدەڵێن کە
پارتى دواى ئەوەى بووە هێزى یەکەم بە بارستایەکى گەورەتر لەهەڵبژاردنەکانى پێشوترو
بە ٤٥کورسى پەرلەمانى خواستەکانى بۆ فەرمانڕوایى کردنى دەسەڵاتى هەرێم بەئاشکرا
خستەروو بەتایبەت دواى ئەوەى بەبێ پرس و ڕا بەهیچ حیزب و لایەنێکى دیکەى کوردستان
کاندیدەکانى سەرۆکى هەرێم و سەرۆکى حکومەتى هەرێمى لەناو حیزبەکەى خۆى دیارى
کرد هەرخۆشى میکانیزمى چۆنیەتى جێبەجێکردنى بڕیارەکانى داڕشت،
دواى هەموو ئەمانە بەپرۆژەیەکى تایبەت کەوتە دان و ستان لەگەڵ حیزبەکانى ترو هەوڵى
ڕازى کردنیانیدا بەپڕۆژەو بڕیارەکانى خۆى بەو ئامانجەش سودى لە لۆبى کەسایەتیە نێوخۆیەکانى
حیزبەکان وەرگرت و تائاستێکى باش سەرکەوتوبوو، بەتایبەت بەسود وەرگرتن لە دۆخى
ناوخۆى گۆڕان، بەڵام هەمانشت بۆ یەکێتى سەرکەوتوونەبوو،
چونکە لەڕاستیدا ئامانجى پارتى ڕازیکردنى لایەنەکانبوو لەسەر پاکێجەکەى بۆ پڕۆسەى
سیاسى هەرێمە کوردستان کە تیایدا خۆى حوکم بکات لە ڕێگەى گرتنەدەستى جومگە ئەساسیەکان.
ئەوەى
ویستى پارتى لەنواندنێکى ئاشکرادا نیشاندا هەڵبژاردنى دەستەى سەرؤکایەتى پەرلەمان
بوو، کە پەیامێکى ڕوونبوو بۆ یەکێتى (کە کەڵەشێریش نەبووەو ڕۆژیش بۆتەوە!) و پارتى بەبێ ئەوانیش ئەتوانێ پڕۆسەى سیاسى و
حوکمدارى ئیدارە بکات، بەو ڕێگەیەش فشاردەکات یەکێتى کە بەداواکانى پارتى ڕازى بێتئەگەرنا
هەربەو ٦٨ دەنگەى سەرۆکایەتى پەرلەمانى پێ هەڵبژارد کابینەى حکومەتیش دروست دەکات
و هاوشێوە پەرلەمان پشکى یەکێتى لە کابینەکە بە کەسانى خۆى پڕدەکاتەوە بەناو بەشێوەیەکى
کاتى و هەرکاتیش یەکێتى ئارەزوى کرد ئەتوانێ بەشدارى بکات و بەشى خۆى ببات، ئەمەش
بەڕوونى لە لێدوانە میدیایەکانى سەرۆکى فراکسۆنى پارتى لەپەرلەمان دیارە سەبارەت بەوەى
پێکهێنانى کابینەى حکومەت لەماوەیەکى کورتدا دەبێت.
ئەوەى
زۆر دڵنیاى بۆ پارتى دروستکردووە ڕێکەوتنیەتى لەگەڵ گۆڕانە کە دڵنیایە ئەگار خۆیان
پابەندبن ئەوا گۆران بەزیادەوە پابەندەو ئەمەشى لەیەکەم دانیشتنى پەرلەمان و بەماوەیەکى
کەم دواى واژۆکردنى ڕێککەوتنەکەیان سەلماندو توانى بەم هەنگاوەى مەترسیى دووئیدارەى
بڕەوێنێتەوە.
ئیتر
پارتى حیزبى فەرمانڕەوایە بۆ یەکەمجارە لە هەرێمى کوردستان پارتى پەرلەمانێکى زەرت
پۆش بەخۆیەوە ببینێت و سەرۆک و جێگری یەکەم و دووەمى پەرلەمان لەدەست خۆى بێت، ئاشکرایە کە سەرۆک و جێگرى یەکەمى پەرلەمان لاى
پارتین و جێگرى دووەمیش کە نوێنەرى پارتە تورکومانیەکانە لەپارتى نزیەکەو تەنانەت
جەماوەرى پارتى وەک یەکێک لە خۆیان سەیرى دەکەن، ئەمەش ئەوە دەسەلمێنێت کەتەواوى دەسەڵاتەکانى
پەرلەمان لاى پارتى دەبن و نەگۆڕان و نەهیچ فراکسۆنێکى تر لەپەرلەمان کاریگەر نابن
و لانى کەمى لە ئەگەرى پابەندنەبوونى پارتى ناتوان پەرلەمان پەکبخەن و هیچ کێشەیەک
بۆ حاکمیەتى پارتى نایەتە پێش، ل لەبەرئەوە پێدەچێت پێویست بکات لەمەودوا لە جێگەى
زارەوەى دووحیزبى فەرمانڕەوا لەگەڵ زاراوەى تاک حیزبى فەرمانڕەوا خۆمان ڕابێنین.
ئەوەى
دەمێنێتەوەو ئاڕاستەى ڕووداوەکان داهاتوو دیاریدەکات هەنگاوى ئایندەى یەکێتى یە بەرامبەر
بەپێکهێنانى حکومەت و بەشداریکردنى بەوشێوەى کە پارتى خوازیارە و بەشێوەیەکە دابەشکارى
پۆستەکان بەپێى بەرکەوتەى هەڵبژاردن بێت و
یەکێتى تەنها بەشدار بێت نەک شەریک وەک یەکێتى خۆى داواى دەکات، یاخود بژاردەى تردەگرێتەبەر
بەئاڕاستەى قیادەکردنى هێزەکانى زۆنى سەوزو بوون بەئۆپۆزسیۆنێکى بەدەسەڵات و وەستانەوەى
بەرامبەر خواستەکانى پارتى بۆ حاکمیەتى کوردستان، یان ئەوەتا ئەوڕێگایانە تاقى دەکاتەوە
کە پێشوتر تاقیکراونەوە؟ لە سزادانى گۆڕان و سەیرکردنى وەک بەرپرسیار لەوە شکستەى بەسەریدا هات، چونکە ئاشکرایە کە گۆڕان
لەباوەشى خۆى دایەوەو ئەم هەنگاوەى وەک هەڵگەڕانەیەک
و بەدەستەوەدانى زۆنى سەوز بۆ زۆنى زەرد وێنادەکرێت.
نوێترین نوسینەکانی جیهاد جۆڵا
-
جیهاد جۆڵا
06/11/2020
-
جیهاد جۆڵا
19/06/2019
-
جیهاد جۆڵا
24/02/2019
-
جیهاد جۆڵا
28/07/2018
-
جیهاد جۆڵا
26/06/2018