هاتنی توركیا بۆ قه‌ندیل خیانه‌تیك به‌تامی 31 ئاب
وتار/
26/06/2018
1115 جار بینراوە
جیهاد جۆڵا
"هاتنی توركیا بۆ قه‌ندیل خیانه‌تیك به‌تامی31ئاب"
جیهاد جۆڵا
(خیانه‌ت) ئاسانترین و پڕده‌سكه‌وترین هه‌نگاو له‌كایه‌ی سیاسی و سه‌ربازیدا، به‌ڵام شه‌رمه‌زانه‌ترین و ئابڕوو به‌رانه‌ترین هه‌نگاوه به‌داخه‌وه كورد هه‌میشه له‌ناوخۆیدا له‌مجۆره هه‌نگاوانه‌ی زۆره چ له‌لایه‌ن ده‌سته‌ی سه‌ربازی یان سیاسیه‌وه بێت، نموونه‌ی هێزه‌ده‌سه‌ڵاتداره‌كانی هه‌رێم به‌ڵگه نه‌ویسته.
جووت حیزبی ده‌سه‌لاَتدار(پارتی و یه‌كێتی)له ئیفلاسی سیاسی‌یان و نه‌مانی ئامانج و ڕوئیایه‌كی ڕوون بۆ داهاتووی خۆیان و گه‌ل و داڕمانی گشت ئه‌و بنه‌ما و به‌ڵێن و گوتارانه‌ی كه له‌ڕابردوودا گه‌لیان له‌سه‌ر په‌روه‌رده‌كردوه گه‌یشتوون به‌بنبه‌ست، په‌نایانبردۆته به‌رخوڵقاندنی كاره‌سات بۆ گه‌لی كورد بۆ په‌رده‌پۆشكردنی شكسته‌كانیان، لاوازبوونی هه‌ریه‌ك له‌م دوو حیزبه له‌به‌رامبه‌ردا مانای به‌هێزبوونی ئه‌و ڕێكخراو و لایه‌نه‌سیاسیانه‌یه كه بڕوایه‌ن به‌مه‌ده‌نی و دیموكراتی هه‌یه‌و هه‌نگاوی گه‌وره‌یه به‌ره‌و له‌ناوچوون و پوكانه‌وه‌یان، له‌به‌ر ئه‌وه له‌م كاتانه‌دا خیانه‌ت و جاشایه‌تی به‌فریادره‌سی خۆیان ئه‌زانن و له جێگای ئه‌وه‌ی چاكسازی له خۆیاندابكه‌ن به خیانه‌تێك ئه‌وه به‌هێزیه‌ی لای گه‌ل و ڕێكخراو و سیاسیه مه‌ده‌نیه‌كان دروستبووه له‌نێوی ئه‌بن، 31ئاب سه‌ره‌تایه‌كی دیار‌و به‌ڵگه‌یه‌كی ڕوونی ئه‌م حاڵتانه‌یه، له كاتێكدا پارتی له شكستی گه‌وره‌دابوو له‌ڕووی سه‌ربازییه‌وه سوپای عێراقی هێناو بۆ گیانی گه‌له‌كه‌ی به‌تێڕوانینی خۆی سه‌روه‌ری تۆماركرد و توانی جاریكیتر بێته‌وه ساحه‌ی سیاسی، هه‌تاكو ئێستاش زۆرینه‌ی پارتی و لایه‌نگرانی 31ئاب به‌ڕۆژی هه‌ستانه‌وه‌ی پارتی و سه‌ره‌ری ئه‌زنن. ڕیفراندۆمیشی به‌هه‌مانشێوه لای پارتی به خاڵی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی هێزی خۆی ئه‌زانی، له‌به‌ر ئه‌وه بێ خوێندنه‌وه‌یه‌كی دروست بۆ ده‌نگی ناڕازی ناوخۆ‌و كاردانه‌وه‌ی جیهانی و هه‌رێمایه‌تی و دواجار هه‌ڵسوكه‌وتكردنی وه‌ك بابه‌تێكی كه‌سی و خۆ له گره‌ونانی نادروستی گه‌لی باشور له‌گه‌ڵ خراپترین دۆخ له‌ماوه‌ی سێ ده‌یه‌ی ڕابردوو ڕووبه‌ڕووكرایه‌وه، گه‌رچی كێبڕكێكردنی ئه‌م جاره‌یان جیاواز‌و ناهاوسنگبوو، هه‌ر ئه‌م ناهاوسه‌نگیه یه‌كێتی به‌ره‌و هه‌ڵوێستێكی دووفاقیانه بردوو پێوابوو به‌سه‌ركه‌وتنی ڕیفراندۆم و گه‌یشتنی پارتی به ئامانجی دیاریكراو شه‌ریكه سیاسیه‌كه‌ی له ده‌ستده‌دات و خۆشی له‌ناو بازنه‌یه‌كی بچوك و لاواز ده‌مێنێته‌وه‌و بۆ دووباره هاوتابوونی هێزی خۆی له‌گه‌ڵ شه‌ریكه سیاسیه‌كه‌ی به‌خیانه‌ت به‌رامبه‌ر گه‌ل وه‌ك تاكه‌بژارده هه‌ڵبژاردو گه‌ل و سه‌روه‌ری و شكۆی گه‌لی له‌پێناو هاوتابوون له‌گه‌ڵ شه‌ریكه سیاسیه‌كه‌ی فیداكرد، ئیستاش پارتی خۆی له گۆشه‌یه‌ك ته‌ریكدا ده‌بینێت و هێنانی توركیا به‌تاكه بژارده ده‌بینێت له پێناو دووباره به‌ده‌ستهێنانه‌وه‌ی پێگه‌ی خۆی و به‌وهیوایه‌ی به تامی 31ئاب سه‌ركه‌وتن تۆمار بكات، هه‌روه‌ها له‌ڕێگه‌ی حكومه‌ته‌كه‌یه‌وه داوای چۆڵكردنی قه‌ندیل له په‌كه‌كه ده‌كات له كاتێكدا باش ئه‌زانێت په‌كه‌كه بۆمانه‌وه‌ی له قه‌ندیل ڕووخسه‌تی لێیان نه‌خواستوه ناشخوازێ، له كاتێكدا واوێناده‌كرێت كه‌یه‌كێتی نیشتیمانی پشتیوانی قه‌ندیل و بزاڤی كوردی له باكور و خۆرئاواده‌كات، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وشدا یه‌كێتی وه‌ك شه‌ریك و برابه‌شی پارتی شه‌ریكه له‌و خیانه‌ت و چاوساخیه‌ی بۆ توركیا له‌ناو خاكی هه‌رێم ده‌كرێت. ئه‌وه‌ی ئاشاكراو به‌ڵگه نه‌ویسته له ئه‌بده‌یتكردنه‌وه‌ی خۆیان به‌ڤێرژنی خیانه‌ت به‌رده‌وام ده‌بن و به‌رده‌وام هه‌وڵی بێئومێدكردنی كورد ئه‌ده‌ن له هه‌رچوارپارچه‌ی كوردستان، له باشور ئیرده‌ی گه‌ل له رێگه‌ی ته‌زویره‌وه خیانه‌تی لێده‌كرێت، خه‌نده‌ق به‌ڕووی خۆرئاوادا لێده‌درێت و بۆ باكوریش چاوساخی بۆداگیركه‌رو دووژمن دژیان ده‌كرێت؟ ئه‌وه‌ی ڕوونه خیانه‌ت و جاشایه‌تی بۆته كلتور لای ئه‌م جووت حیزبه و كلتوریش به‌سات و ساڵێك دروستنه‌بووه تاوه‌كو به سات و ساڵێك نه‌مێنێت، له‌به‌رئه‌وه كورد و باشوری كوردستان هه‌رگیز به‌موتربه‌كردنی ئه‌م دوو هێزه ڕزگاریان نابێت له كاتێكدا هه‌موو ئه‌و خیانه‌تانه له بنكه‌وه بوون نه‌ك لق و پۆپه‌كان، به‌ڵكو پێویسته ئه‌م درخته بێبه‌رانه له ڕیشه‌وه هه‌ڵبكه‌نرێن و له‌جێگه‌یان دره‌ختێكی نیشتمان به‌رهه‌مدار به ده‌ستی گه‌ل بنێژرێ، كه له‌نه‌مامگه‌ی تورانیه‌ت و عوسمانلیه‌وه نه‌هێنرابێ په‌روه‌رده‌ی ده‌ستی هیچ عه‌مامه‌له‌سه‌رێك نه‌بێت و به‌یعه‌تی به‌هیچ ئیمامێك نه‌دابێت، درختێكی نیشتمانی خاوه‌نه‌كه‌ی گه‌ل بێت و به‌رهه‌مه‌كه‌ی بۆ گه‌ل بێت.
نوێترین نوسینەکانی جیهاد جۆڵا
-
جیهاد جۆڵا
06/11/2020
-
جیهاد جۆڵا
19/06/2019
-
جیهاد جۆڵا
24/02/2019
-
جیهاد جۆڵا
28/07/2018
-
جیهاد جۆڵا
26/06/2018