إنا كفيناك المستهزئين!

وتار/ 01/11/2020 477 جار بینراوە

د.ئازاد مەنتک

إنا كفيناك المستهزئين!

د.ئازاد مه‌نتك
لەو چەند ڕۆژەی پێشووتر، بە ھۆی قسە و ووتاری سەرۆکی فەڕەنسا لە ھەموو ووڵاتانی موسڵمان ناڕەزایی و ھەڵوێست تووندییان نواند. لێرەدا؛ لە ڕووی سیاسی و کۆمەڵایەتی و تەنانەت لە ناوخۆیشدا ڕووداوەکە قۆستراوەوە و ھەتا لە خودی فەڕەنسادا یەکێک لە تەڵەبەکان مامۆستای خۆی سەربڕی! وە ھەروەھا کەسێکی تونسیش ھەڵی کووتایە سەر چەند کەسێک و بە چەقۆ بریندار و کووشتنی تێدا ھەبوو تەنانەت کەسە ھێرشبەرەکە ئێستا باری تەندروستی ناجێگیرە و ژیانی لە مەترسیدایە!؟
   بێگومان بوونی دیاردەی لەمشێوەیە مانای ئەوە دەدات، کە؛ ئایینی پیرۆزی ئیسلام ھەر دەڵێیت لۆ ئەمڕۆ ھاتووە و ئەھا سەیرتان کردووە و ئەو ئایەتەتان وەبیرە ( إنا كفيناك المستهزئين)! کەواتە؛ ھەروەک چۆن بەڵێن دراوە؛ کە: (قورئانی پیرۆز) پارێزراوە و پارێزگاری کردن لە مانەوەی ئیشی موسڵمان نییە بەڵکو خوای گەورە پارێزی لێدەکات. بە ھەمان شێوە؛ پارێزی کردن لە پێغەمبەر (د.خ) بەو ئایەتە موعجیزەیە!!! لە لای ھەموو موسڵمانێک (خۆشەویست د.خ) لە ھەموو کەس و شت و تەنانەت یەکێکە لە پیرۆزییەکان و دەبێت موسڵمان و ناموسڵمان ڕێز لەوە بگرێت. تەنانەت دادگای ئەوروپا ئەوەی بەیان کردووە؛ کە: سووکایەتی بە پێغەمبەر (د.خ) تاوانە و ناچێتە سەر (ئازادی ڕا دەربڕین)!
    ئەوجا لۆ زانین، لە ئێستادا زیاتر لە دە ملیۆن موسڵمان لە فەڕەنسا دەژین؛ وە ھەیە لەوێ لە ڕووی کۆمەڵایەتی و ئابووری و سیاسی ڕۆڵی کارای ھەیە! بێگومان ئێمە وەک میللەتی کورد ڕەوەندێکی ئەوتۆمان لە فەڕەنسا نییە!؟! وە درەوریشیان بەو جۆرە نییە!؟! ناکرێت ڕەوەندی کوردی باشور وەک ڕەوەندی مەغریبی یان جەزائیری چاو لێ بکرێت. وە  ھەروەھا لەو ماوەیەی کاریکاتێر و تەنگژەی ناو فەڕەنسا لە پەیوەندییمان دەگەل زۆر لە خۆشەویستانی ئەوێ، ھەروەک پێشنوێژ و ووتار خوێنی مزگەوتی گەورەی پاریسیش لە تەلەفزیۆن لێدوانیدا کاردانەوەکانی ناو فەڕەنسا دەگەل دەرەوەی فەڕەنسا جودا و ئەوان شێلگیرانەتر و بەکار ھێنانی لێبووردەیی و موسڵمان خوازی کاری خۆیان کرد؛ ھەر ئەوە بوو ھەر ئەمشەو (ئیمانوێل ماکرۆن) قسەکانی خۆی خواردەوە و ھەتا وەک ڕادەیەکیش داوای لێبووردنی کرد و ھەندەی نەما بوو، بڵێت: ڕادیۆ و شتە!!!

  بگەڕێینەوە سەر کوردستان؛ کە: ھەڵوێستی تاوتوو بکەین! بێگومان ئەوانەی سیاسەت لە کوردستان دەکەن کەسانی سیاسی نیین و تەنانەت عەقڵیەتی سیاسیشیان نییە!؟! ھەر ئەوە بووە ھۆی ئەوەی کە ھەرێمێکی گچکۆکە دوو جار کەسانێک، کە: گوایە ئەندام پەرلەمانن بچنە کونسڵخانەی فەڕەنسا و دوو بەیاننامەی جودا بدەنە کونسڵخانەی ئەو ووڵاتە و لە سەیر و سەمەرەکانیش ئەوە بوو؛ کە: ئەم لا بەو لای دەگۆت نوێنەری خەڵک نیین!؟ وە، ھەروەھا ئەو لا بەم لای دەگۆت؛ نوێنەری خەڵک نیین!؟! بێگومان ئەوە کاڵفامی و تێنەگەیشتن لە سیاسەت و لە واقیع نیشان دەدات چونکە ھەڵوێست نواندن زۆر بارودۆخی ناوخۆ و لۆکاڵی و ئابووری و سیاسەت دەور دەبینێت، ئەوە جگە لە بارودۆخ و توانای ڕەوەندی ھەر میللەتێک لەو ووڵاتەدا. وە نەبێت بەس لە فەڕەنسا لە ھەموو ووڵاتانی جیھان ڕەوەندی کوردی یەکگرتوو و تەبا نیین!؟ وە ھەتا ھەنووکەش نازانرێت؛ کە: ژمارەیان لە فەڕەنسا چەندە!؟ ھەرچی سەبارەت بە پەیوەندی فەڕەنسا دەگەل ھەرێم ھێشتا فەڕەنسا پشتگیری زۆرتر لە بەغدا دەکات وەک لە ھەرێم،  کەواتە؛ ئێوە (سەری سیرن یان قونکی پیاز)!!!  ھەڵوێستی چتان ھەیە تا بتوانن ھەڵوێست بنوێنن! ئەوە جگە لە ڕووە قانوونییەکەی؛ کە: پێویستە شارەزایانی ئەو بوارە ھەڵسەنگاندنی لۆ بکەن.
  ھەرچی سەبارەت بە سیاسەتی دەولییە؛ ئەوا: بینیمان سەرۆکی تورکیای ھاتە دەنگ بەڵام ھەر زوو لێیان لە ھەڵادا؛ کە: کەسێکی ھەلپەرستە و بەر و پشتی یەک نییە!؟؟؟ بەمجۆرە؛ سەرۆکی چەند ووڵاتێکی موسڵمان لە سەر ئەو بابەتە قسەیان ھەبوو؛ وە ھەمووشییان خەڵکێکی زۆرییان بە ھۆی سیاسەتی ئەو سەرکردە بەناو موسڵمانانەوە لە فەڕەنسا ھەبوو... کە ئەو موسڵمانە عەیار (٢٤)انە ساڵانێکی دوورودرێژە میللەت دەچەوسێننەوە و دەربەدەری دەکەن.
  لە کوردستان خەڵکانێکی زۆر، وە بەتایبەت لە فێسبووک ھەڕ و گیفیان دەکرد؛ کە: بەرھەمی فەڕەنسی بەکار مەھێنن!؟! بێئاگا لەوەی، کە: لێرە چەند کاڵای چرووک و خراپ  و بەرووبوومی ووڵاتانی دراوسێ لێرە ساغ دەکرێتەوە دەبێت، بڵێیت: پیاح!!! بریا خەڵکی ئێمە کاڵای باشی بەکار بھێنا بایە، ئەو کات پێشنیاری لەمجۆرە بکرا بایە.
  ماوەتەوە ئەوە بگۆترێت؛ کە: ئایینی پیرۆزی ئیسلام و خۆشەویست (د.خ) خوای گەورە پارێزگاری لێدەکات و ئەوەی لەم ڕۆژانەدا  ڕوویدا موعجیزەیەک بوو؛ کە: مانای بەردەوامی دەدات، سەیر بکەن ھەر دەڵێت لۆ ھەنووکە دابەزیووە: ( إنا كفيناك المستهزئين)!

نوێترین نوسینەکانی د.ئازاد مەنتک

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌