مەلەفی خیانەتەکانی د.عه‌لی قەرەداغی و ئیسلامیەکان..!؟

وتار/ 12/10/2020 564 جار بینراوە

جعفر فاضل

مەلەفی خیانەتەکانی د.عه‌لی قەرەداغی و ئیسلامیەکان..!؟

جعفر فاضل
لەیەکەم ساتەکانی کیمیای بارانی کوردستانو ئاوارەبوون و سوتماک کردنی کوردستان بەدەستی بەعسی عەلمانی  پێشوتریش قاتو قڕکردنی گەلی کورد بەدرێژای سەدەێک لەساڵانی١٩٨٧و١٩٨٨زگەیشتە لوتکەمخابن تڕاژیادیاو مەرگەساتی کورد بە تێکستک و پەرەگرافێک پێناسە ناکرێ پێویستی بەسەدان پەرتووک ھەیە لەگەڵ ھەموو ئەمانەش ئاوارەی و کۆچی کورد لەم دیوو بۆ ئەو دیوو بووەتە پێناسەێکی کە سەدان ھەزار ئاوارەو ھەزاران بێوەژن و ھەزاران ھەتیوو بەرھەمی ئەم مەرگەساتەبووە ھەزاران گوند و شارۆچکە وێرانکران  شەری براکوژی ھەشتاکان و نۆھەدەکانیش ھێندەی تر کوردی دەردەدارو ھەتیوکار کردبەڵام لەوسەروبەندەدا دوو رێکخراوی کوردی خۆماڵی کەیەکەم جار بزووتنەوە ؛ئیغاسەی ئیسلامی دروستکرد ١٩٨٨ز هاوكارى ھەزاران ئاوەرەی کرد لە ئۆردوگاکان و سەدان ھەتیووی کەفالەتکرد (1)،لەدوای ئەوانییش رابیتەی ئیسلامی کە د.عه‌لی قەرداغی بووە دامەزرێنەری ھەزاران ھەتیووی کەفالەتکرد و سەدان مزگەوتی دروستکرد لەشارو دێکان و بەدەیان پردو بیرو دروستکرد کەسیماێکی جوانی خێر خوازی ئاوەدانی بوون ،کوردە عەلمانیەکان خەڵکیان ھەتیوو دەکرد بەلام ئەوان ھەتیوواکانی ئەوانیان کەفالەتدەکردن بەھۆی کێشەکانیان  ،ئەم دەستە پاکانە سرووشتی و خۆماڵی کورد بوون ..، بەرێز سەرۆک کۆماری عێراقی فیدرالی کۆچ کردوو  مام جلال لەکۆتای ھەشتاکان لەووتارێکی بەرێزیان دەڵێت:-بزوتنەوەو واتە ئیسلامیەکان کێشەی کوردیان ٣٠ساڵ بردە پێشەوە(2) ،کەسێکی وا دەزانی دەستی رەنگینیان ھەبووە لە بواری خێرخوازی ناساندنی کێشەی کورد دەزانێت ھەروەکو حیزب و ھەم وەکو رێکخراو گرنگی زەمەن بوون بۆیە ناکرێت دوای چل سال زیاتر لەخزمەتکاری ئەوان سوپاس کاریان نەکرێت لە ناویشیاندا م علی قرەداغی سەرۆکی یەکیەتی زانایان جیھان کەکوردەو لە دەیان وولات کۆمەکاری بۆ کوردستان کۆدەکاتەوە ئەی لەوەکوردتر بوەن چیە ؟ئەی پەروەردەکردن و ھەتیووکەفالەتکردن کوردبوونی تر چیە پێمان بڵێن؟ئاوەدانکردنەوەی کوردستان بە بنەک تەندروستی و پرد و قوتابخانەو مزگەوت و بیر..کورد بوونی تر چیە؟ ناساندنی کێشەی کورد لە کۆرە نێونەتەوەی و جیھانەکان کورد بوون نیە ئەی چیە؟ ئەی بزووتنەوە سەدان کەسی لەھەشتاکان شەھید بوو  دەیان کەسی لە کەرکوک شەھید بوو دژی بەعس ئەی ئەمەکورد بوون نەبن ئەی چیە ؟


سەرچاوەکان:—
-١گۆڤاری مەشخەڵی ڕاپەرین
٢- رۆژنامەی کۆمەڵ
—سەرچاوەی تر

نوێترین نوسینەکانی جعفر فاضل

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌