كۆرۆنا گریانی ئازیزانە ؟ كامە رێگایە دەرچەیە..!؟

وتار/ 26/03/2020 583 جار بینراوە

جعفر فاضل

كۆرۆنا گریانی ئازیزانە ؟ كامە رێگایە دەرچەیە..!؟

لەكاتی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لەووهانی چین بەهۆی كۆمەڵە هۆكارێك ئەم جۆرە ڤایرۆسەوە لەسەرەتا زۆرێك لە خێزانەكان خۆشەویستانیان لەدەستدا ودوای رێوشوێنی خۆپارێزی زانستی گونجاوپەیرەوكرا توانرا پەتایەكە وزیانەكانی لەماوەێكی كەمدا قوربانیەكانی كەمبكرێتەوە لەنزیك سفرەوە،بەڵام تەمی ترس و هەڵاوی ناوەناوە هەر خۆی دەردەخاتەوە لەو شوێنە، ئەم پەتایە گوازرایەوەبۆزۆرێك لەووڵاتان و تائێستا پێوە گیرۆدەبوون بەتایبەتی ئەوروپاو ئێران مخابن كوردستانی ئێمەشی گرتەوە كەنزیكەی سەدكەسی تووشكردووەو وەزارەتی تەندروستی و لایەنەپەیوەندی دارەكان رێوشوێنی گونجاویان پەیرەوكردووە بەپێی رێنمایەكانی رێكخراوی تەندروستی جیهانی و خۆپارێزیەكان و رێنمایەكان بەڵام ئەفسوس رۆشنیری هاولاتیان بۆ خۆپارێزی هێشتا لەئاستی گونجاونیە،
ئەم ڤایرۆسەجیا لەنەخۆشیەكانی تركەساڵانە دەیان ملیۆن بەرووداوی سیارەو نەخۆشیەكانی شێرپەنجە لەناو دەچن جیاوازترە هەرچەندە هێشتا لەرووی قوربانیەوەهێشتانەگەی­­شتووەتە ئەم ئامارەكەچی مەترسی و كاریگەری و سامناكی چەندهێندەی ئەوانی ترە چونكە نەخۆشیەكانی تر جموجۆلی بازرگانی كارگەكان وكۆمپانیەكانو جوڵەی هاوڵاتی وخوێندنیان لەكارنەدەخست وە بەڵكو هەندێك نەخۆشی سوودی بۆزۆر كۆمپانیادروست دەكرد وهەلی كاری بۆ بێكاران دەكردەوە بەڵام. ئەوەی ئێستا جیاوازترە زۆر ووڵات وكۆمپانیا مایە پوچ دەكا
وە زۆربەی نەخۆشیەكان
نەخۆش لە باوەشی دادەو بابەو خۆشەویستەكان گیانی دەسپارد لەناو لایلایەی ئازیزان چاوی دەنا بەڵام ئەم ڤایرۆسە دوور لە باوەشی خۆشەویستان و بێناز و لەناو كەرەنتینەو وپۆشاكی سپی و معاملەی تەندروستی و بۆنەخۆش بەپۆشاكی سپی بەماسك وقیناع وەكو رەفتاری كەشتیوانە لەسەرمانگ لەگەل تەنەكان چەندە سامناكە..!
جیاوازی گەورەیە بۆیە ڤایرۆسەكە جێگای مەترسیە و پابەند بوون بەرێنمایەكان ئەوپەری رەوشتو ئاكاری مرۆڤانەیە حكومەتی هەرێم ئەگەر لەهیچ كارێك راستگۆ نەبووبێ لەگەڵ هاوڵاتیەكانی خۆی لەبەڵێن و كارەكانی ئەوا لە پرسی كۆرۆنا راستگۆیانە ئاخافتاو دەڵێت پابەند بن چونكە دەزانێت بێدی نەخۆش بە ئامێری چاودێری
وورد و ئامێری هەناسەی دەستكردی ڤێنتیلەیتەر پێویستی نیە ،دەزانێت توانای لۆدی زۆرنیە كەچی ووڵاتی وەكو ئەورپابەگشتیئیتالیا بەدەیان هەزار هاوڵاتی بوونە قوربانی كەسیستەمی تەندروستی بەهێزیان هەیە بەڵام زۆری تووشبوان و مردن تەجاوەزی سیستەمی تەندروستیەكەیانی كرد بۆیە لەهەرێمی كوردستانی خۆمان تەنها پابەند بوونە بەخۆپارێزی لەم قۆناغەدا،وەپێویستیشە­­­ حكومەت وحیزبەكان ودەسەڵاتیش وەكو سەرۆكی ئیتالیاو دەسەڵاتی ئیتالیا بكەن جوزیبی كونتی كەووتی لەپێش ئێستا خەڵك خۆی بەقوربانی خاكوئاوی ووڵاتی ئیتالیا دەكرد بەڵام لەمەبەدوا خاكوووڵات وداهات دەكەمەقوربانی هاوڵاتیەكانم وە وەكو كاربەدەستانی كەنەدا جانس ترود بكرایە كەتەواوی هاوڵاتیانیان دڵنیا كرانەوە هەتا ساڵێكیش وزیاتر خۆراك و بژێوی ومووچە بە تەواوی هاوڵاتیان دەدەین و هاوڵاتیانی ئۆخەژین كردحكومەت دەیدات تەواوی بژێوو ئەمەو وسەدان نمونەی تری ووڵاتان لەوە جوانتر
خۆ دەبێت ووڵاتی خۆشمان هێندێك دڵنیاو تەنەبوئاتی خۆشبدات بەهاوڵاتیەكانی كە نیوەی بێكارە یان مووچە خۆرە
كەچی نوقلانەی دەستكاری دەرماڵەو دەستكاری مووچە دەبیستین بۆیە بەخۆمان و باپیررانمان. سەدان ساڵە بەقوربانی كوردستان بوەین. باچەند مانگێكیش هاو شێوەی دەسەلاتی ئیتالیا با داهاتی كوردستان بەقوربانی هاوڵاتیەكانی بێت بۆ ئەوەی هاوڵاتیان ئاسوودەبن بەهێز بن بەرامبەركۆرۆنا
بۆیە دەڵێم باهەموومان تەندروستی خۆمان و هاوزوبان وكوردستانیانمان خۆشبێت پابەندبین بە رێنمایەتەندروستیەكان­­ەوە چونكە مانەوەمان مانەوەی كوردستانە وتەندروستی كوردستانە..

ئامادەكردنی:-

جعفر سەروكانی
سەرچاوەكان
-CNN عربية. Arabic cnn com
-www bbc com bbc عربية
-چەند سەرچاوەی تری هەواڵی

نوێترین نوسینەکانی جعفر فاضل

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌