نەخۆشی ترامپ!!!/بەشی دووەم

وتار/ 11/10/2020 377 جار بینراوە

د.ئازاد مەنتک

نەخۆشی ترامپ!!!/بەشی دووەم

د.ئازاد مه‌نتك
ئەوێ ڕۆژێ، ھەر دەگەل دەستپێکی ڕۆژی ھەینی ئەمریکا و دونیا بە خڕی گوێبیستی ھەواڵی نەخۆش کەوتنی (دۆناڵد ترامپ) سەرۆکی ئەمریکا بوو؛ کە: ئەو کات گۆترا لە ھێوارەی ڕۆژی چارشەممەوە ترامپ تای ھاتێ (تا مریشکە)؛ دوایێ لۆ سبەینێ ھووردە ھووردە تایەکەی لێی تیر کرد بە جۆرێک لۆ بەرەبەیانی ڕۆژی ھەینی ترامپ بەینی تەنگ بوو، وە حەوجەی ئەوە بوو؛ کە: ھەوا (ئۆکسجین) بە دەوی بدرێتێ!!! ئەوە ھەمووی ھەواڵ بوو؛ وە لێتان وەکات بێت لە ھەنووکەدا ھەر کەس نیشانەکانی ڕشتەی ھەناسەدانی ھەبێت؛ ئەوا: کۆرۆنایەتی ھەتا دەسەلمێنرێت کۆرۆنای نییە. ئەوجا ئەو کات دەگەل ئەو نیشانانە تیمی پزیشکی سەرۆک ڕایەنگەیاند؛ کە: پشکنینی کۆرۆنای سەرۆک (پۆزەتیڤ) بووە! وە سەلمێنرا؛ کە: سەرۆک تووشی (کۆڤید ١٩) بووە. ھەتا ئێستا خەبەر و ھەواڵەکە ھیچ عەیبی نییە؛ وە ئاساییە.
    ئەوجا ھەموو عالەم ھەنووکە؛ ئەوە دەزانێت کە: ئەوانەی تووشی کۆرۆنا دەبن، ئەوا ڕێژەیەکی کەمییان دەبنە (کۆڤید ١٩) و دەنا ھەیە (٨٢٪) ھەر عەلەمی لێ نییە و ھەر نازانێت کۆرۆنایەتی! ئەو ڕێژەیدی کە دەمێنێتەوە، کە: پێدەزانن ئەوانەن دوای تووشبوونی ڤایرۆسەکە بوونەتە (نەخۆشی کۆڤید ١٩)! کە ئەویش ئەگەر بەس (کۆڤید ١٩) بێت ھەندە مەترسی نییە بەڵام لێرە دەبێت لە ژێر چاودێری پزیشک بێت نەوەک یەک لە حالەتەکانی دەگەل (کۆڤید ١٩)ی لە سەر وەدیار بکەوێت؛ کە: ئەو حالەتانەن (وەک؛ ھەوکردنی  سییەکان، پەککەوتنی ھەناسەدان، پشێوی و سەدمەی ھەناسەدان، ژەھراویبوون، ژەھراویبوونی مەترسیدار) ھەموو ئەو حالەتانەن؛ کە: ژیان و تەندروستی کەسەکە دەخەنە مەترسییەوە! ھەر لەبەر ئەوەشە ئەگەر کەسێک تووشی (کۆڤید ١٩) بوو، ئەوا: پزیشک ھەموو ھەوڵ و کۆششێکی لۆ ئەوەیە؛ کە: ئەگەر ئەگەری ئەو حالەتانە ھەبوو زوو ببینرێتەوە و دەست نیشان و چارەسەر بکرێت چونکە ئەگەر زوو دۆزرایەوە؛ ئەوا: لۆی ھەیە چارەسەر و دەرئەنجامی ئاسانتر و سووکتر و باشتر بێت.
  بەگەڕێینەوە سەر نەخۆشی دۆناڵد ترامپ؛ ئەوجا ئەو ڕۆژ (ھەینی) تیمی چارەسەرکەر ئەوەیان گۆت؛ کە: لەبەر ئەوەی سەرۆک ترامپ بەینی تەنگ بوو و حەوجەی بە ئۆکسجین بوو؛ لۆیە: ڕەوانەی نەخۆشخانە کرا. لێرەدا با تاوتووی دۆخەکەی ترامپ بکەین:
١. ئەگەر تیمی پزیشکی زانییان؛ کە: سەت لە سەت کۆرۆنایە و بوویتە کۆڤید ١٩ دەبێت ھەڵسەنگاندن بکرێت و بزانرێت یەک لە حالەتەکانی (کۆڤید ١٩)ەی ھەیە (لە بەشی یەکەم باسکراوە)!؟ وە یان بەس (کۆڤید ١٩)ەیە و چارەسەرییەکان زیاتر ئاماژەیە لۆ ئەوەی، کە: ترامپ زیاتر کۆرۆنایە بەشێوەی مامناوەند لۆ تووند گرتووە!!!

٢. دەبێت ترامپ بەقەستی خۆی نەخۆش نەخست بێت!؟  واتا؛ ئەو حالەتەی پزیشکی ھەبێت، کە: دەگوترێت خۆگنخاندن (موتەماڕیز =malingering) بوو بێت. ئەمەی دوایی نەخۆشی نییە بەڵکو مرۆڤەکە نیشانەگەلێک باس دەکات؛ کە: ھیچی نییە بەڵام دەیەوێت بەرامبەری قەناعەت پێبێنێت؛ کە: نەخۆشە! ئەوجا جاری وا ھەیە؛ کە: پزیشک لەبەر ئەوەی ئەویش مرۆڤە و لۆی ھەیە بەلاڕێدا ببردرێت و سەرچیغ بچێت. ئەوەش بە زۆری لەو کەسانە ڕوودەدا؛ لۆ نموونە دادگایی کردنێک یان کارێکی قوڕسییان دێتە پێش و توانایان نییە، لۆیە: ھەروەک خۆ دزینەوە خۆیان نەخۆش دەیەخن. بەگوێرەی ڕاپۆرتی دڵنیایی جۆری بەس وویلایەتی تێکساس بێت، ئەوا: ساڵانە بەس لەو وویلایەتە بڕی پارەی (١٥٠) بلیۆن دۆلار ئەم چەشنە کلاوات و بەدرۆ خۆ نەخۆش خستنە سەرف دەبێت.

٣. ترامپ بازرگانە؛ وە ھەر دەگەل نەخۆش خستنی ئەو نرخی نەفت و دۆلار گۆڕانکاری تێکەوت و ترس لە جیھان نیشت چونکە سەرۆکی گەورەترین ووڵاتی جیھان ژیانی کەوتە مەترسییەوە!؟ لۆیە؛ لۆی ھەیە مەبەستەکە بازرگانی بێت، کە: خۆی نەخۆش خستووە.

 ٣.  ئەوجا ھەنووکە لە ئەمریکا ھەڵمەتی ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ھەیە؛ لۆی ھەیە ترامپ ھیچ کۆرۆنای نەبوو بێت بەڵکو جەنەیەکە و بەھانەیەک بێت و بەتایبەت دوای دیبێت و چەلەحانێی دەگەل (جۆو بایدن)؛ ئەم ھەلەی قۆزتبێتەوە و لۆ خۆ دوور گرتن لەو حەفت و ھەشتەی خۆی نەخۆش خست بێت بەڵام لێرە گلەییەک دەکەوێتە سەر تیمی پزیشکی، ئەویش: کە چۆن ئاشکرایان کرد!؟ دواتر؛ لۆ چارەسەرییەکە کە ھی نەخۆشی تووندی کۆرۆنایە و کوو گۆتیان ئەم چارەسەرییانەمان داوە!!؟ لێرە متمانە بە پزیشکەکان دەکەوێتە ژێر پرسیارەوە.... بەڵام پێویست دەکات ئێمە چاوەڕێ بین چونکە ڤایرۆسی کۆرۆنا چێڕەی درێژە و لۆی ھەیە ھەتا تەواو دەرئەنجامی بزانین ماوەی شەش حەفتەی بوێت.

نوێترین نوسینەکانی د.ئازاد مەنتک

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌