دروشمی ڕاستگۆیی په‌یام به‌رده‌وامه
وتار/
01/12/2016
1039 جار بینراوە
فاروق عه‌لی
دروشمی ڕاستگۆیی په‌یام به‌رده‌وامه
فاروق عه‌لی
ڕۆژی (٢٠١٦/١٢/١) که‌ناڵی ئاسمانیی
په‌یام پێ ده‌نێته ساڵی نۆیه‌می کارکردنیه‌وه، به‌وبۆنه‌یه‌وه گه‌رمترین پیرۆزبایی
له‌ته‌واوی هاوکاران و ڕۆژنامه‌نوسان و کارمه‌ندانی که‌ناڵه‌که‌ده‌که‌م، سالی ٢٠١٦
بۆئێمه دژوارترین ساڵی کارکردنمان بوه به‌هۆی گرفت و قه‌یرانی داراییه‌وه ، به‌داخه‌وه
به‌ناچاری به‌هۆی که‌می بودجه‌ی به‌رده‌سته‌وه، ده‌ست به‌رداری ژماره‌یه‌ک له‌هاوکارانمان
بووین، که‌له‌ماوه‌ی ئه‌وچه‌ندساڵه‌ی ڕابردوو پێکه‌وه‌بووین، ساڵی ڕابردوو هه‌مووپلانه‌کانمان
له‌پێناوی به‌رده‌وامی دابووه، چونکه‌ئه‌وبودجه‌یه‌ی له‌به‌رده‌ست بوه نه‌توانراوه
کاری داهێنه‌رانه‌ی پێ ئه‌نجام بدرێت، ساڵی هه‌شته‌می په‌یام جیاوازبوو، چونکه‌فۆڕمی
که‌ناڵه‌که له‌گشتیه‌وه گۆڕڕا بۆ هه‌واڵیی سیاسی، ئه‌مه‌ش چه‌ندبه‌رامبه‌رئه‌رکی
سه‌رشانمانی قورس‌تر کرد، گرفتی ته‌شکیلاتیش که‌تائێستا کۆتایی نه‌هاتوه یه‌کێکی
تربوه گرفته‌کان، له‌گه‌ڵ هه‌مووئه‌وانه‌دا سوپاس بۆخواو پاشان به‌پشتیوانی جه‌نابی
ئه‌میرو ئه‌نجومه‌نی سیاسی و ته‌واوی هاوکاران توانیمان به‌رده‌وام بین و هێشتا له‌ڕیزی
باشترینه‌کاندابین، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی خواستی ئێمه‌زیاتربوه له‌وه‌ی که‌ئه‌نجاممان
داوه، به‌ڵام وێڕای گرفته‌داراییه‌کان له‌به‌رئه‌وه‌ی که‌ناڵی په‌یام حیزبیه‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی
په‌یام سه‌رپشک نه‌بوون له داڕشتنی ستراتیژی که‌ناڵه‌که، بێگومان نه‌توانراوه به‌رنامه‌کانی
به‌پێی پلانی دیاری کراو به‌ڕێبکات، شه‌رفمه‌ندین و خۆشحاڵین له‌ماوه‌ی ڕابردوو
خزمه‌تی زۆرمان به‌ئاینی ئیسلام و پرسی نه‌ته‌وایه‌تی کورد‌و ئامانج و مه‌به‌سته‌کانی
کۆمه‌ڵی ئیسلامی کردوه ، له‌ماوه‌ی ڕابردوو خۆمان هاوکارانمان ڕووبه‌ڕووی جۆره‌هافشارو
لێپرسینه‌وه‌بوینه‌ته‌وه چه‌نده‌هاجارله‌به‌رده‌م دادوه‌ر ڕاوه‌ستاوین بۆلێکۆڵینه‌وه،
له‌به‌رسکالاکه‌له‌دادگاکان لێمان کراوه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگه‌ی خۆشحالیه‌ته‌واوی
سکاڵاکان له‌لایه‌ن دام و ده‌زگاکانی حکومه‌ته‌وه‌بوه له‌به‌رئه‌وه‌ی داکۆکیمان
له‌مافی هاوڵاتیان کردوه ، هه‌رله‌م که‌ناڵه‌وه‌و له‌ڕێگه‌ی به‌رنامه‌ی به‌خشینه‌وه،
توانراوه ماڵی هه‌زاران هه‌ژاری ئه‌م هه‌رێمه به‌سه‌ربکرێته‌وه‌و به‌پێی توانا
هاوکاری بکرێن و ببینه پردی متمانه له‌نێوان خێرخوازان وهه‌ژاران دا، لێره‌وه‌سوپاسی
ته‌واوی هاوکارانم ده‌که‌م که‌له‌گه‌ڵ زۆری گرفت و نه‌هامه‌تیه‌کان گیانی ڕکابه‌ری
تیایاندا زیندووه‌و به‌رده‌وامن، پێزانینم بۆته‌واوی ئه‌وبه‌ڕێزانه‌هه‌یه‌له‌ماوه‌ی
ڕابردوو به‌ده‌م داوای ئێمه‌وه‌هاتوون و میوانداریان قبوڵ کردوه‌و له‌به‌رنامه‌و
هه‌واڵه‌کانی په‌یام دا به‌شداریان کردوه، سوپاسی ته‌واوی بینه‌رانمان ده‌که‌ین
که‌پشتگیروپشتیوانی ئێمه‌بوون و به‌پێشنیاره‌کانیان ده‌وڵه‌مه‌ندیان کردوین، پشتیوان
به‌خوای گه‌وره له‌سه‌ر دروشمی ڕاستی و ڕاشکاوی به‌رده‌وام ده‌بین، هیوادارم ساڵی
نۆیه‌می کارکردنمان بتوانین کاری باشتر ئه‌نجام بده‌ین، پێویستمان به‌پشتگیری و پێشنیار‌و
دوعای خێری هه‌مولایه‌ک هه‌یه، که‌ناڵی په‌یام له‌ئێوه‌یه‌و بۆئێوه‌یه …
نوێترین نوسینەکانی فاروق عه‌لی
-
فاروق عه‌لی
27/10/2020
-
فاروق عه‌لی
16/08/2020
-
فاروق عه‌لی
21/07/2020
-
فاروق عه‌لی
23/12/2019
-
فاروق عه‌لی
27/10/2019
-
فاروق عه‌لی
25/09/2019