ھۆنراوە لە دیدی پزیشک

وتار/ 19/09/2020 646 جار بینراوە

د.ئازاد مەنتک

ھۆنراوە لە دیدی پزیشک

د.ئازاد مه‌نتك
سپی دەرێی کاغەزی
کشتی دەرێی مەرەزی!
داوای دوو ماچم لێکرد؛
دەیگۆت: ئەتۆ دەمگەزی!؟

لێرەدا ئەگەر وەکو دکتۆر و بە عەقڵیەتی تەبیب سەیری بکەیت، چی سەرنجت ڕادەکێشێت. چ پرسیارێکت لا گەلالە دەبێت، وا دابنێ ئەوە ھاتۆتە لێژنەی پزیشکی؟ دەکرێت وەرامی ئەم پرسیارانەت ھەبێت:

١. تانەر ستێچ: ئایا دەتوانیت تەمەنی کچەکە دیاری بکەیت؟ ئێستا لە چ قۆناغێک دایە؟ دواتر، کە: تەمەنەکەت دیاری کرد؛ ئەوا: دەتوانیت کاتی سووڕی مانگانەکەی دیاری بکەیت؟ بێگومان ئایا باری دەروونی دەزانیت!؟

ئەگەر تاوتووی قسەکانی ئەم شایەرە بکەین؛ ئەوا: لە ڕووی پزیشکی دەگەینە ئەم خاڵانە:

١. کشتی دەرێی مەرەزی؛ سپی دەرێی کاغەزی!
ئەگەر سەیری پڕۆسەی خۆناسین و باڵقبوون لە مرۆڤ بکەین؛ دەبینین کە: لۆ ئەوەی مرۆڤ گۆڕانکاری بەسەردا بێت و لە قۆناغی منداڵی بچێتە ناو قۆناغی ھەرزەکاری؛ ئەوا: پێویست دەکات کە خۆناسین (Puberty) دەست پێبکات. ھەموو دیراسەکان ئەوە دەسەلمێنن؛ کە: کاتێک کەسێک کەوتە ناو پڕۆسەی خۆناسین؛ ئەوا: کوو پل بە پلاکێکی کارەبا وەبنێیت یەک بە دوای ھەنگاوەکان دێن. پڕۆسەی خۆناسین وا دەکات مرۆڤەکە لە ڕووی ڕەنگ و پێست دەگۆڕێت؛ ھەروەھا لە پێکھاتەی جەستە و نەرمی و تووندی دەگۆڕێت.
 لە ناو کوردەواری پڕۆسەی خۆناسین لە ئێستادا لە نێوانە تەمەنی (٩ - ١٢) ساڵی دەست پێدەکات خۆ ئەگەر بگەڕێینەوە کاتی شایەرەکە؛ ئەوا: تەمەنی خۆناسین لە بەینی (١١ - ١٤) ساڵی بووە. بە ھەر حاڵ بەشێوەیەکی گشتی لە سەرانسەری جیھاندا کچ لە نێوانە تەمەنی (٧ - ١٧) ساڵی خۆبناسێت نۆڕماڵە؛ ھەر کچێک لە حەفت ساڵی زووتر یان لە حەڤدە ساڵی درەنگتر خۆبناسێت دەبێت پشکنینی لۆ بکرێت.  ئەوجا کە کچەکە چووە ناو پڕۆسەی خۆناسین بە سێ قۆناغدا دەڕوات:
ا. قۆناغی زوو: لێرەدا گۆڕانکاری لە ئاکار و ڕەفتاری کچە ڕوو دەدات! مۆزە مۆز و ناز دەکات  و ھوردە ناز و تەنانەت خەڵکیش ھەستی پێدەکات؛ وە لە جەستەیدا درێژ بوون و بنگۆی مەمکی دێت و لەشی گۆشتن نابێت بەڵام کەرەگەت دەبێت. لە ئێستادا کچ لە تەمەنی (٩ - ١٤) ساڵی ڕوو دەدات، لەو تەمەنە کەم شایەر بە سەر کچان داھەڵدەڵێت.
ب. قۆناغی ناوەند: لەو قۆناغەدا پڕۆسەکە زێدەتر بەرەو پێش دەچێت و لەشولاری کچەکە تەواو گۆشتن دەبێت و تووند دەبێت، بەژن و باڵای درێژ دەبێت و لە ڕووی جەستەیی کشت و تووند دەبێت: لێرەدا تەمەنی کچە لە نێوانە تەمەنی (١٤ - ١٧) ساڵی دەبێت. لەو تەمەنە کچەکە دەتوانێت شوو بکات، ئەمەش چونکە کچە کاتێک سووڕی مانگانە دەبینێت، ئەوا: مانای ئەوەیە پڕۆسەی خۆناسینەکە تەواو بووە... لە یەکەم قۆناغ ئەگەر کچەکە سووڕی مانگانەی دیت؛ ئەوا؛ سووڕەکەی ڕێک نابێت و ھێلکەدانان ڕوو نادات؛ لۆیە: ئەگەر کیژەکە مێرد بکات لە (قۆناغی زوو)؛ ئەوا: ئەگەری منداڵ وەزگ کەوتنی کەم دەبێت چونکە ھێلکەدانان کەمە! ھەرچی لە قۆناغی ناوەند کاتێک کچە سووڕی مانگانە دەبینێت؛ ئەوا: ناوە ناوە ھێلکە دانان ڕوو دەدات لۆیە ئەگەر شوو بکات ئەگەری منداڵ وەزگ کەوتنی زۆر دەبێت. ھەرچی ئاکاری کچەکەیە؛ ئەوا: لەم قۆناغەدا ڕەنگی پێستی بە ھۆی تەواو چالاک بوونی ھۆڕمۆنەکان دەگۆڕێت و سپی پات یان خورمەیی دەبێت و بە ھۆی سووڕی مانگانە و بەتایبەت لەو کاتانەی کە لە سووڕی مانگانە نزیک دەبێتەوە ڕەنگی کچە سپی پات دەبێت و لۆشی ھەیە کەمێک نەرمە تای ھەبێت.
  ئەوجا (سپی دەرێی کاغەزی) = مانا چار پێنچ ڕۆژ پێش دیتنی سووڕی مانگانە کچە بینراوە! وە (کشتی دەرێی مەرەزی) = مانا کچە لە نێوانە تەمەنی (١٤ - ١٧) ساڵییە و بەزۆریش لە حەڤدە ساڵییە چونکە ماسولکەی لەشی و گۆشتنەکەی وا وەسف دەکرێت کە کشتە و لە دوا دوایی قۆناغی دووەمی ھەرزەکارییە.
ج. قۆناغی درەنگ: کە لە (١٨ - ٢١) ساڵی دەست پێدەکات؛ وە لۆی ھەیە ھەتا تەمەنی (٢٨) ساڵیش بخایەنێت. لێرەدا کچەکە سووڕی مانگانەی تەواو دەبێت؛ وە ھێلکەدانان تەواو ڕوودەدات. وەسفی شایەر لێرەدا؛ دەگەل بەشی یەکەمی ئەم قۆناغە دێت، واتا: بەمەزەندە کچەکە لە تەمەنی (١٧ - ١٩) ساڵی دەبێت.
٢. ئەوجا وەرنەوە سەر (داوای دوو ماچم دەکرد؛ دەیگۆت: ئەتۆ دەمگەزی)!؟ لێرەدا: لە لەحنی قەول تەمەنی کچەکە و نازی نیشان دەدا؛ وە ھەروەھا شێوازی ماچ کردنەکە!؟ لە ناو گەلانی ئەوروپایی و ڕووسیا فەرھەنگییان وایە؛ کە: دوو کەس بگەنە یەک ئەم لا و ئەو لای یەکدی ماچ دەکات و ئەگەر تەمایان بە یەکتری بێت؛ ئەوا: ناو دەمی ماچ دەکات، لۆیە: ڕوومەت ماچ کردن فەرھەنگی ئەم ووڵاتانە نییە؟!؟ وە زیاتر فەرھەنگی ئەو گەل و میللەتانەن؛ کە: لە ناوچەکانی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست و ئێران ژیاون بەتایبەت ھەردوو گەلی کورد  یان ئازەری. لۆش دوو ماچ!؟ چونکە مەبەستی ھەر دوو لا ڕوومەت بووە. ئەوجا بێینە سەر وەرامی کچەکە (دەیگۆت؛ ئەتۆ دەمگەزی)!؟ بێگومان ئەگەر لە ناو خەڵکی بوایە؛ ئەوا: ماچەکە نەدەبوا مرچە (دەنگ)ی ھەبووایە و نەدەبوا شوێنی دیار بووایە! لۆیە؛ دەبێت کوڕ و کچەکە بە تەنیا بن و تەنانەت یەکەم جار نەبووایە چونکە کچەکە پێشتر جاریدی دیتوویەتی؛ کە: گەزینی تێدا بووە. ھەروەھا شێوازی گەزینەکە لە کچێکی گۆشتن ھەندە جێگا بەجێ ناھێڵێت چونکە (کۆلاجین)ی پێست زوو شوێنەکەی شوونبزر دەکات بەڵام ئەگەر کچەکە (١٧) ساڵ بێت کەمتر گۆشتن دەبێت و شوونەکەی دەمێنێت. لێرەش دیسان ئاماژە بە وەرزی ساڵ کراوە چونکە ھەموو کەسێک لە ھەردوو وەرزی (ھاوین و پاییز و کەمێک لە زستان) پێستی لەشی (کشت) نابێت بەڵکو ئەوە دوا دوایی زستان و سەرەتای بەھار (مانگی شوبات لۆ ئادار)ە کە خەڵک پێستی لەشی کشت دەبێت بەتایبەت کچێک لەو تەمەنە!
* دەرئەنجام: شایەر باسی کچێک دەکات و لە ڕووی کوێرە ڕژێنەکان و پێست و فەسلەجی سوودی ھەیە! کچەکە تەمەنی (١٧ ساڵ) و بە پێنج شەش ڕۆژ پێش سووڕی مانگانەی بینراوە و لە شوێنێک جێگای ژوان بووە و لە ناو خەڵک نەبووە و وەرزشەکەش بەھار بووە.
  بەو ھیوایە بە ھۆی دەوڵەمەندی (زمانی کوردی) لە ئایندەدا خوێندنی پزیشکی بە (کورد)ی بێت؛ وە تێگەیشتن و فامکردنی ھەر زانستێک بە زمانی میللەتی خۆت ھەموو دەم باشتر دەبێت.

نوێترین نوسینەکانی د.ئازاد مەنتک

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌