متەنێر!!!!

وتار/ 14/09/2020 482 جار بینراوە

د.ئازاد مەنتک

متەنێر!!!!

د.ئازاد مەنتک
ئێمە بمانەوێت یان نەمانەوێت لە ژیانی پزیشکی خۆمان بە ھۆی بارودۆخی سیاسی و ڕامیاری و ئابووری ووڵات و میللەت و کات زۆر پێشھاتمان ھاتە پێش؛ کە لۆی ھەیە ھەموو دکتۆرێک نەی دیت بێت. ھەروەھا بە ھەموو ئەو ھۆکارانەوە ئێمە ھەتا ھەنووکە لە ناو چار میللەتی جودا پیشەی دکتۆریمان کردووە، واتە: چار فەرھەنگی جودا...
لە یەک لە شارەکان لە (سێکس کلینیک)؛ دەوامم دەکرد. یەک لە نەخۆشەکان ئافرەتێکی لەشفرۆش بوو؛ بە کوردی و کورتی ئیشی (قەحپە)یی دەکرد. ئەوجا زۆر ڕقییان لەوەیە؛ کە: بەو چاوە سەیریان بکەیت یان ئەو ناوەیان پێ برێیت چونکە لە زەینی خۆی ئیشەکەی بە (کاسبی) داناوە.
ڕۆژەک، حەزم کرد زیاتر بیدوێنم؛ وە خۆ ئەمنیش نووسەرم.
- گۆتم: جەنابت کووە بیرت لە کارێکیدی نەکردۆتەوە و ئێستا وا ناو و دەنگ و سامانێکی زۆرت ھەیە!؟
- وەرامی ئەوە بوو: ئازاد؛ لە مێژە ختختۆکەی ئەوەم ھەیە و ئێستا متەنێرم؛ فکرم کردەوە نزیکترین ئیش لە کارەکەی خۆم (سیاسەت)ە و ھەموو مواسەفاتەکانم تێدا ھەیە بەس یەک شتم کەمە؛ ئەویش: (درۆ)یە!!! ئەمن تاقەتی درۆم نییە!؟
- گۆتم: مادام بینیم، کە: بوویە (سیاسی)، ئەوا: ئەو سیفەتەشت کەسب کردووە!؟ لۆ خۆت سەر پشک بە؛ وا دەبینیت کە: لۆیە ھاتییە ئێرە چونکە ھەم لە ڕووی جەستەیی و ھەم لە ڕووی دەروونی کاردانەوەی لە سەرت ھەیە... ببە (سیاسی)!؟؟!
- لەو ماوەیە زانیم، کە: ئێستا لە (پەرلەمانی ووڵات)ەکەی کار دەکات و لە پەیوەندییەک پیرۆز باییم لێکرد و گۆتم: تەواو ئێستا (متەنێر)ی.

نوێترین نوسینەکانی د.ئازاد مەنتک

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌