ھێواش، ھێواش!!!!
وتار/
29/08/2020
597 جار بینراوە
د.ئازاد مەنتک
ھێواش، ھێواش!!!!
د.ئازاد مەنتک
پسپۆڕی ھەناو و دڵ
وەتێ کۆرۆنا ھاتووە؛
ھێواش ھێواش لە سۆشیال مێدیا و لە ڕاگەیاندن کەسانێک دەردەکەون؛ کە: نیازییان ھەر
چ بێت بەڵام ڕۆشنبیری و ھۆشیاری دروستی نازانستی بڵاو دەکەنەوە تەنانەت ھەندێکیان
ھێندە تاقەت پڕوکێنە متمانەی نێوان نەخۆش و پزیشک یان متمانەی نەخۆش بە دامەزراوە تەندروستییەکان
دەخاتە مەترسییەوە!؟ گرفتەکەش لێرە؛ ئەوەیە: ھیچ تەلەفزیۆنێک و ڕاگەیاندنێک سەر بە
حکومەت نییە بەڵکو ئەوەی لە کوردستان ھەیە تەلەفزیۆنی حزب یان سێبەرەکەیەتی بەجۆرێک
ئەگەر شکایەتیشییان لێ بکرێت، ئەوان لە سەرووی یاساوەن و کەس نییە لێپێچینەوەیان دەگەل
بکات..
کۆرۆنا لۆ ھەموو جیھان نەخۆشییەکی نوێیە و پێشتر
نە ھەبووە؛ وە نە زانیاری تەواومان لەسەری ھەبووە! ھەر لۆیە، ھیچ چارەسەری نییە. کۆرۆنا
گرفتە ھەرە گەورەکەی ئەوەیە؛ کە: توانای تەنینەوە و توانای تێزانەوەی یەکجار زۆرە!
بە جۆرێک لۆی ھەیە لە ماوەکی کەم ژمارەیەکی زۆر لە خەڵکی تووشی بێن؛ وە ئەو ژمارەیە
بووە ھۆی ئەوەی کە لە ووڵاتە پێشکەوتووەکانی وەکو بەریتانیا و ئەمریکا و کەنەدا زیڕەی
بکەن چونکە لە سەرووی تواناکانی دامەزراوە تەندروستییەکانی ھەموو ئەو ووڵاتانە بووە!
ئەوجا چ جای عێراق و کوردستان کە لە ڕووی دامەزراوەی تەندروستی و تەنانەت لە ڕووی
حکومداری بە یەکێک لە فاشلترین و فاسدترین ووڵات لە جیھان دادەنرێت.
*
کۆرۆنا و کۆڤید ١٩: تووشبوون بە کۆرۆنا جوودایە دەگەل تووشبوون بە (کۆڤید ١٩)!!! کۆرۆنا
ڤایرۆسەکەیە و لۆی ھەیە کەسەکە کۆرۆنای ھەبێت بەڵام نەبوو بیتە (نەخۆشی کۆڤید ١٩).
لۆ ئەوانەی، کە: گوومانی بوونی (ڤایرۆسی کۆرۆنا)یان لێدەکرێت، ئەوا: ھیچ پێویست
ناکات ھیچ پشکنینێک بکەن، ئەوە نەبێت ئەگەر ڤایرۆسەکەیان لێ تیر بکات و ببێتە (کۆڤید
١٩) دەبێت بەزووترین کات پزیشک بیبینێت و ئەو کات بڕیار لە چۆنیەتی چارەسەر کردنییان
دەدرێت. ھەر کەسێک گەشت و سەفەری لۆ ناوچەیەک کرد بێت کۆرۆنای تێدا بێت یان دانیشتووی
کوردستان یان عێراق بێت یان کۆنتاکت و بەرکەوتنی دەگەل حالەتێکی تووشبوو ھەبێت یان
لە خێزان و شوێنی کارکردنی نەخۆشی کۆرۆنا ھەبوو بێت؛ ئەوا: وا دادەنرێت ئەگەری
تووشبوونی ھەیە و لەو حالەتانەش گومانی بوونی کۆرۆنا دەکرێت:
١.
تا لەگەل یان یەکێک لە نیشانەکانی ھەوکردنی ڕشتەی ھەناسەدان (کۆخە؛ بەلغەم، بەین تەنگی،
بەلغەمی خوێناوی؛ سینگ ئێشان).
٢.
پشکنینی تیشک (CXR).
٣.
پشکنینی خوێن: تیایدا خڕۆکە سپییەکان نۆڕماڵ یان نزم بوونەتەوە و لیمفۆسایت نزم
بوو بێتەوە.
ئەوجا:
ا. ئەگەر کەسەک لە
کوردستانێ بوو یان بەرکەوتنی دەگەل یەکێک ھەبوو یان لە خێزان و خانەوادەکەی یان لە
شوێنی کاری نەخۆشی کۆرۆنا ھەبوو و دوو لەو نیشانانەی گومانی کۆرۆنا (suspected case) ھەبوو؛ دەگۆترێت: کۆرۆنایە. خۆ ئەگەر ھەر سێ نیشانەکانی گومان (all three clinical features) ھەبوو؛ ئەوا دیسان دەگۆترێت: کۆرۆنات
ھەیە..
ب. ئەگەر کەسەکە
گومانی کۆرۆنای لێکرا؛ وە پشکنینی کۆرۆنای کرد و ئەوجا چ لە دەردراوەکان یان لە خوێن
پۆزەتیڤ دەرچوو بەوە دەگۆترێت تەواو سەلمێنرا و کۆرۆنایە (Confirmed Case).
ج. ھەندەک جار کەسەکە
گومانی بوونی کۆرۆنای لێدەکرێت بەڵام لە پشکنین کۆرۆنا دەرناچێت چونکە ھیچ لە پشکنینەکان
سەت لە سەت نییە! بەس نیشانەکانی زۆرە و کاتێکی تیشکی تەندووری لۆ دەکرێت، دەگۆترێت
ھەیتت (Probable Case).
*
تووندی حالەتەکانی کۆڤید ١٩: لەو کەسانەی تووشی (کۆڤید ١٩) بوون ئەوجا چ ئەوانە بێت؛
کە: سەلمێنراوە (Confirmed Case) یان ئەوانەی کە لۆی ھەیە (Probable Case) بەگوێرەی تووندی نیشانەکان حالەتەکانی تووشبوون بە (کۆڤید ١٩) جودا
دەکرێنەوە لۆ چەند حالەتێک؛ ئەوانیش:
ا. سادە (Mild): ئەوانەن کە نیشانەکانی، وەکو: کۆخە؛ تا، گیان ئێشانییان ...ھتد
ھەیە بەڵام بەینیان تەنگ نییە و ڕێژەی ئۆکسجینیان لە خوێندا لە (٩٤٪) زیاترە و تیشکی
ئێکس خاوێنە.
ب. مامناوەند (Moderate): نیشانەکانی، وەکو: کۆخە، تا، گیان ئێشانیان ھەیە ھەروەھا بەینیان
تەنگە و ڕێژەی ئۆکسجین لە خوێندا کەمترە لە (٩٤٪) و تیشکی ئێکسی سییەکان قانی ھەوکردنی
تێدایە.
ج. تووند (Severe): ئەوانەن کە لۆ مانەوەیان پێویستییان بە ئامێری ھەناسەدانی دەستکرد
دەبێت.
*
چارەسەری کۆڤید ١٩: ھەموو پزیشکان دەبێت بە گوێرەی پڕۆتۆکۆڵی چارەسەری کۆڤید ١٩، کە؛
دوا جار لە (٢٤⁄٠٨⁄٢٠٢٠ز) بۆمان نێردرا چارەسەر بدەن... لۆ زانین ھەتا ھەنووکە ئەم
نەخۆشییە چارەسەری نییە و تەنانەت ڤاکسینشی نییە!؟! لۆیە؛ ھەر کەسێک زانرا نەخۆشییەکەی
تیری کردووە یان سیرایەتی کێشاوە دەبێت سەردانی سەنتەری کۆرۆنا بکات؛ ھەروەھا ڕاوێژی
تەنانەت لە سەرچاوەی باوەڕپێکراو وەربگرێت.
*
پووختە:
١.
کۆرۆنا ڤایرۆسێکی نوێیە و نەخۆشی کۆڤید١٩ دروست دەکات؛ کە: ئەویش نەخۆشییەکی نوێیە!
٢.
ڤایرۆسەکە توانای تەنینەوە و تێزانەوەی یەکجار زۆرە.
٣.
ھیچ چارەسەری نییە و تەنانەت ھیچ ڤاکسینێکی نییە.
٤.
کۆڤید ١٩ چەندی زوو بدۆزرێتەوە باشە، وە ئەگەر کۆرۆنات ھەبوو ھەندێک جار ھەر پێویست
بە پشکنین ناکات، بەس ئەگەر بووە کۆڤید ١٩، ئەوا: دەبێت لە ژێر چاودێری و ڕاوێژی
پزیشکی پسپۆڕ دابیت نەوەک یەک لە ماک و ئاڵۆزییەکانی (کۆڤید ١٩)ەت لە سەر وەدیار کەوێت.
٢.
کۆڤید١٩ بە گوێرەی پڕۆتۆکۆڵی نیشتیمانی چارەسەر دەکرێت و چ حالەتێک دەگەل نەخۆشییەکە
ھەیە گرنگە مانا چارەسەری نەخۆشێک دەگەل یەکێکیدی دەگۆڕێت.
نوێترین نوسینەکانی د.ئازاد مەنتک
-
د.ئازاد مەنتک
14/07/2021
-
د.ئازاد مەنتک
30/06/2021
-
د.ئازاد مەنتک
09/05/2021
-
د.ئازاد مەنتک
06/03/2021
-
د.ئازاد مەنتک
04/02/2021
-
د.ئازاد مەنتک
16/01/2021