بۆ پارتی و یەکێتی و گۆڕان هاوڕان؟
وتار/
18/08/2020
563 جار بینراوە
بـــەختیار محمود
بۆ پارتی و یەکێتی و گۆڕان هاوڕان؟
نوسینی /بەختیار محمود
بێگومان پارتی و یەکێتی و گۆڕان وەک سێکوچکەی سەرەکی ئەم حکومەتە، بە ئەندازەی حەجم و قورسایی خۆیان بەشدارن لە هەموو ئەو بەد بەختییانەی کە بەسەر خەڵکدێت ، ڕۆژ دوای ڕۆژ خەڵک لەم حکومەت و دەسەڵاتەی هەیە زیاتر بێ ئومێد دەبێت ، مووچە کە سەرەتایترین مافی فەرمانبەرە ، ئەم سێ لایەنە هاوڕان لەسەر بڕین و نەدان و دواکەوتنی ، ئەمە خاسێت و خەسڵەتی ئەم حکومەت و دەسەڵاتەیە کە مێژووی بەڕێوەبردن و تەمەنی سیاسی بەجۆرێک تێکەڵ بە گەندەڵی بووە مەحاڵە چاک بوونی ، لە فەرهەنگی سیاسی ئەم دەسەڵاتەدا گەندەڵی ڕەگی ڕیشەیی خۆی داکوتاوە و لەژێر ئەزموونی دامەزراوەکاندا جێی فەساد و گەندەڵکاران کراوەتەوە بۆ ئیدامەدان بەم دەسەڵاتەی ئێستا ، ئەگەر سەرنج بدەینە نەخشەی سیاسی هەرێمی کوردستان ، دەبینین ڕۆژ دوای ڕۆژ ئەم قەوارە دەستورییە بچوک دەکرێتەوە و مافەکانی خەڵکی کوردستانیش سەوداو مامەڵەی بازرگانی و سیاسی پێوە دەکرێت ، ئەمە نە پەیوەندی به گوشاری بەغدا و هێزەکانی تری ئیقلیمییەوە هەیە نە پەیوەندی بە وڵاتانی دراوسێوە هەیە ، بەڵکو تاوانباری سەرەکی لەم مەسەلەیەدا ئەم دەسەڵاتدارانەن کە لە پاڵ قەوارەی هەرێمی کوردستان بوون بە بازرگانی گەورە و خاوەنی چەندەها باڵەخانەو سەرچاوەی بازرگانی ناوخۆیی و جیهانین ، نایانەوێت دەست بەرداری بەرژەوەندییەکانیان بن ، بۆیە ئامادەی هەموو سازشێکن بە نشتمان و خاک و قەوەرەکەشەوە تەنها خۆیان و بنەماڵە و خێزانەکانیان پارێزراو بن ، خەڵک لەم کوردستانە زۆڵم و ستەمێکی زۆری بەرامبەر دەکرێ ، نە دیموکراسی هەیە نە دادپەروەری و نە یەکسانی کۆمەڵایەتی ، ئەوەی کە پێویستە بۆ ژیان لەم هەرێمە قۆرغکراوە ، بژێوی خێزانەکان بۆتە ئەرکێکی سەخت و قورس ، ئەمە جیا لەوەی ئەم هەرێمە خاوەنی سامان و داهاتێکی یەکجار زۆرە ، بەڵام لە ڕێگای ئەو گروپ و تاقم و حزبانەوە تەخشان و پەخشان دەکرێت.
نوێترین نوسینەکانی بـــەختیار محمود
-
بـــەختیار محمود
11/10/2020
-
بـــەختیار محمود
18/08/2020
-
بـــەختیار محمود
02/07/2020
-
بـــەختیار محمود
08/05/2020
-
بـــەختیار محمود
02/04/2020
-
بـــەختیار محمود
20/03/2020