هەرێمی کوردستان بەرەو کوێ؟
وتار/
02/07/2020
575 جار بینراوە
بـــەختیار محمود
هەرێمی کوردستان بەرەو کوێ؟
بەختیار محمود
لاوازبوونی پێگەی هەرێمی کوردستا پەیوەندی بە
سیاسەتی حزبەکانی دەسەڵاتەوە هەیە لە ناوخۆی کوردستان بەرامبەر خەڵک ، چونکە سەرمایەی
ئەم هەرێمەیان لە سێ دەیەی ڕابردوودا لە نێوان
حزب و بنەماڵە و خێزانە سیاسییەکان و شەخسە سیاسیەکاندا تەخشان و پەخشان کرد تا کار گەیشتە ئەمڕۆ کە شەخسی
سیاسی و کۆمپانیا هەیە لە حکومەت دەوڵەمەندترە ، ئەمە دەر ئەنجامی بەڕێوەبردنی سیاسەتێکی
شکستخواردووە ، کە مەحاڵە بە هیچ ڕێگەیەک ڕاستبکرێتەوە.
بەغدا چی دەوێت؟
سازدانی کۆبوونەوە و دیداری حزبەکانی
کوردستان بە تایبەت هی چەند ڕۆژی ڕابردوو ، دوای پەیامی مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق هات لە بەغدا ، کە بە نیازە دەسەڵاتی دەستوری خۆی وەک دەوڵەتی عێراق بەسەر
دەروازە سنورییەکاندا بچەسپێنێت ، ئەمە هەر پەیام نەبوو بۆ دەروازەکانی پارێزگاکانی تری عێراق ، بەڵکو ، هۆشدارییەکی
توند بوو بۆ حزبەکانی دەسەڵات لە هەرێم کە ئێستا باڵا دەستن لە دەروازە سنورییەکان
و ، بە کۆنترۆڵکردنی دەروازە سنورییەکان لە لایەن بەغداوە هەنگاوی دواتریشی بە دوادا دێت کە ئەویش دەست بەسەرا
گرتنی داهاتی فرۆکەخانەکان و ناوخۆیە ، ئەوەی بە دەست حزبەکانی هەرێمەوە دەمێنێتەوە تەنها بەڕێوەبردنی ئیش و کاری ڕۆژانە و ئەمنێتی شار و قەزا و ناحیەکانە لە ڕێگەی پۆلیسی محەلییەوە ، درک پێکردنی ئەم مەترسیە
هۆکاری سەرەکییە بۆ وەلا نانی ناکۆکی نێوان حزبەکان و دروستکردنی مانۆڕێکی خێرا لە نێوان خۆیاندا ،
چونکە بەو شێوەیە بەغدا دەیەوێت ڕۆڵی هەرێمی کوردستان بە تەواوی بەرتەسک
بکاتەوە ، لە ناوخۆی هەرێم-یش حزبەکان بەگشتی و حزبەکانی دەسەڵات بەتایبەتی وەزعی جەماوەرییان خراپە و زۆرینەی
خەڵک پشتی لەو حزبانە کردووە و بە دوای بەدیلیاندا دەگەڕێت.
قەوارەی هەرێمی کوردستان لە بەردەم مەترسیدایە؟
کیانی هەرێمی کوردستان دوای مێژوویەک لە
قوربانیدان هاتە بوون ، بەڵام لە پاڵ ئەم قەوارەیەدا سەودا و مامەڵەی بازرگانی و شەخسی ملیارلەر
دروست بوو ، نەتەوەی کورد لە باشوری کوردستان ڕۆژگارێک ئاواتی دەخواست کە سەربەخۆ و ئازاد بێت ، ئەمڕۆ دوای٢٩ ساڵ خاوەنی کیانی سەربەخۆ و ئابوری سەربەخۆ ئێستا خەڵک برسێتی ، ئێستا خەڵک دەچەوسێتەوە ، ئێستا خەڵک زوڵمی لێدەکرێ لە ژێر ساباتی کیانی هەرێمی کوردستاندا ، ئەوە خەڵک
نیە داوای هەڵوەشانەوەی قەوارەی هەرێمی
کوردستان دەکات ، بەڵکو ئەوە ئەوانەن کە بوونە مەترسی بەسەر قەوارەی هەرێمی کوردستان-ەوە
و ماڵی خۆیان لە خەڵک جیاکردەوە و دەستکەوتەکانی
شۆڕش و کوردایەتییان لە نێوان خۆیان و بنەماڵەکانیان بەش بەش کرد.
نوێترین نوسینەکانی بـــەختیار محمود
-
بـــەختیار محمود
11/10/2020
-
بـــەختیار محمود
18/08/2020
-
بـــەختیار محمود
02/07/2020
-
بـــەختیار محمود
08/05/2020
-
بـــەختیار محمود
02/04/2020
-
بـــەختیار محمود
20/03/2020