هەرێم چۆن سود لە ئەزموونی بەرهەم سالح وەربگرێ بۆ تێپەڕاندنی ئەم قۆناغە؟

وتار/ 20/03/2020 611 جار بینراوە

بـــەختیار محمود

هەرێم چۆن سود لە ئەزموونی بەرهەم سالح وەربگرێ بۆ تێپەڕاندنی ئەم قۆناغە؟

نوسینی/ بەختیار محمود
دوای دابەزینی نرخی نەوت و بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بە زۆرینەی  وڵاتانی جیهاندا ،  قەیرانێکی گەورەی ئابووری بەرپا بووە بە تایبەت لەو  وڵاتانەی کە پشت بە نەوت دەبەستن وەک سەرچاوەی سەرەکی داهاتی  وڵاتەکەیان لە نێو ئەو وڵاتانەشدا عێراق وەک دووەم بەرهەم هێنەری نەوت لەسەر ئاستی جیهان ڕووبەڕوی ئەو قەیرانە دەبێتەوە ، بێگومان هەرێمی کوردستانیش وەک بەشێک لە عێراق ڕاستەوخۆ  ئابورییەکەی دەکەوێتە بەر  نەشتەری ئەو دۆخە سەختە.

هەرێم لەم قۆناغە چی بکات باشە؟

بەپێی دەستوری عێراق  حکومەتی ناوەندی وەک دەوڵەت ،  دەسەڵاتی قەرز وەرگرتن و  واژۆکردنی گرێبەست وڕێکەوتن و ڕەسم کردنی سیاسەتی ئابوری و بازرگانی دەرەوەی هەیە ، بۆیە  لەکاتی  بوونی  هەر کورتهێنانێکی دارایی ،دەتوانێت بۆ  پڕکردنەوەی  کورتهێنانەکانی پشت بە وڕێگایانە ببەستێت بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشە و قەیرانانەی کە بە هۆی دابەزنی نرخی نەوتەوە لێی دەکەوێتەوە ، بەڵام  هەرێمی کوردستان  لەبەر ئەوەی  دەوڵەت نیە ،  هیچ کام لەو  ماف و توانا  داراییانەی نیە ،تەنها بژاردەی بەردەمی بۆ ڕووبەڕوووبوونەوەی  ئەم دۆخە گەڕانەوەیە بۆ  ژێر سێبەری بەغدا .

چۆن هەرێم بگەڕێتەوە بۆ بەغدا؟

بێگومان هەرێمی کوردستان  وەک بەشێک لە دەوڵەتی عێراق تا  ئێستا  پەیوەستە بە حکومەتی ناوەندەوە ، خاوەنی چەند  پۆستێکی باڵایە  لە بەغدا ، دەتوانێ بۆ  بنیاد نانەوەو ڕێکەوتنی تازەش سود لەو  پێگانە وەربگرێ ، بە تایبەت بۆ  ئەم دۆخەی ئێستای ، یەکێک لەو  ڕێگانەی کە  گونجاوە بکرێتە فریاد ڕەسی کورد ، سەرۆکایەتی کۆمارە ، وەک  باڵاترین دەسەڵاتی  دەستوری و یاسایی عێراق  ، بە  پشتیوانی  سەرۆکی ئەو  دامەزراوەیە کە  بەرهەم سالح-ە ،وەک کەسایەتیەکی  سیاسی و دیبلۆماسی بەهێز لە عێراقدا ، کە پێشتر  توانایەکی ئیداری باشی  هەبووە  لە  ناوخۆی هەرێم بە  تایبەت  بۆ  ئیدارەدانی  ئەزماتی دارایی و ئابوری ،  بەرهەم ساڵح لە کاتی ڕوبەڕوبوونەوەی قەیرانی دارایدا  مووچە و قوتی خەڵکی نەبڕیوە ، بەڵکو دەست بردن و بڕینی مووچەی خەڵک  هێڵی سوربوە لای ئەو ، هەمیشە  بیری لە خۆشگوزەرانی خەڵک کردۆتەوە ،  ئەگەر بە کورتی باسی  ئەو  وێستگانە بکەین کە  بەرهەم سالح خۆشگوزەرانی  توێژەکانی لەبەر چاوگرتووە ، دەبینین  بە پلانێکی شارەزا و  بە عەقڵێکی گەورە  مامەڵەی لەگەڵ دۆخەکان کردووە:

یەکەم /
کاتێک سەرۆکی حکومەتی هەرێمی وەرگرت لە ئیدارەی سلیمانی (٤٥) ڕۆژ جارێک مووچە دەدرا بە مووچە خۆران ئەو بە ئەقڵ و حەکیمی خۆی بیری لە چارەسەر کردنی ئەم کێشەیە کردەوە ، نەهات  مووچەی خەڵک ببڕێت ، بەڵکو هات  داهاتەکانی  کۆکردەوە و  ئەو  خەرجیە  نا پێویستانەی بڕی  لە پێناو  ئەوەی  مووچە خۆر هەموو(۳۰) ڕۆژ جارێک مووچەکەی خۆی وەربگرێت ، ئەم هەنگاوەشی  لە فەرهەنگی  ئیدارەدانی  هەرێم وەک  یەکەم تاقیکردنەوەی  بە سەرکەوتووی تێپەڕاند.
دووەم/
کاتێک بۆ ماوەی دوو ساڵ سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانی وەرگرت ،  موچەی فەوتاو و جیاوازی موچەی فەرمانبەرانی بە بڕیارێک گێڕایەوە ، وە لەم هەنگاوەشدا  مووچە خۆرێکی زۆر سود مەند بوو .
سێیەم/
هەر لە ماوەی ئەو دوو ساڵەدا ، پێشینەی خانوبەرە و پێشینەی هاوسەرگیری  و پێشینەی کشتوکاڵی و چەندین پێشینەی  تری بۆ هاوڵاتیان دابینکرد.
چورەم/
پێدانی بیمەی بێکاری بەدەرچوانی زانکۆ و پەیمانگاکان  و هەلی دامەزراندنی لە ڕێگەی فۆڕمێکە بە شێوەی خاڵ بەندی دوور لە پشک پشکێنەی حزبی و شەخسی  ڕەخساند.
پێنجەم/
پشتیوانی دەرچوانی زانکۆکانی کرد بۆ بە دەسهێنانی بڕوانامەی خوێندنی باڵا لە دەرەوەی وڵات لە ژێر ناوی بەرنامەی توانا سازی بۆ پەرەپێدانی توانای مرۆیی گەنجان و لاوان.

کەواتە هەرێمی کوردستان لەم قۆناغەدا  دەتوانێ  بەغدا  وەک دەرچەی  ڕزگا بوون سەیر بکا  لە ڕێگەی کۆشکی سەلامەوە ، هەمیش دەتوانێ  ئەزموون و مێژووی  ئیدارەدانی بەرهەم ساڵح  تەبەنی بکات و دووبارەی بکاتەوە لە هەرێمی کوردستان.

نوێترین نوسینەکانی بـــەختیار محمود

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌