مووچە چۆن بەردەوام دەبێت؟
وتار/
02/04/2020
922 جار بینراوە
بـــەختیار محمود
مووچە چۆن بەردەوام دەبێت؟
لە ڕاستیدا بەردەوام بوونی مووچە لە کاتی خۆیدا ، بە تەنها قسەیەک یا ڕاگەیەنراوێک بۆ ڕەواندنەوەی نیگەرانییەکانی مووچە خۆران زامنی شایسته داراییەکانی مووچە خۆر ناکات هەموو (۳۰) ڕۆژ جارێک ، ئەمەش بەپێی ئامارە زانراوەکانی حکومەت خۆی، کە پێمان دەڵێت ئەم حکومەتە بەم حاڵەی ئێستایەوە ، ئاسان نابێت بڵێ مووچە لە کات و ساتی خۆیدا دەدەم!
حکومەتی هەرێم بۆ دابین کردنی مووچەی(۱ ملیۆن و ۲۳٤هەزار ) مووچە خۆر بۆ هەر مانگێک پێویستی بە بڕی (۸۹۳)ملیار دینار هەیە ،کە لە کاتێکدا ئێستا حکومەتی هەرێم بە پارەکەی بەغداوە بڕی (٥۷٤) ملیار دیناری دێتە بەردەست ، تەنها بۆ یەک مانگی مووچە خۆران (۳۱۹)ملیار دیناری کورتهێنان هەیە.
لە ئەگەری بەردەوام بوونی بڕی(٤٥۲)ملیار دینارەکەی بەغداش هەرێم هەر ناتوانێت بەم شێوەیەی ئێستا مووچە دابەش بکات واتا هەموو(۳۰) ڕۆژ جارێک ، وە لە ئەگەری نەهاتنی پارەکەی بەغدا هەرێم تەنها خاوەنی(۱۲۲)ملیار دینارە .
حکومەتی هەرێم لە دەقی ڕاگەیاندراوەکەی دوێنێی ئەنجومەنی وەزیران ڕایگەیاند کە بە هیچ جۆرێک دەستکاری مووچەی فەرمانبەران ناکات ، بەڵام :
٭دڵنیای تەواوی نەدا کە هەموو (۳۰) ڕۆژ جارێک مووچە لە کاتی خۆیدا بێ دواکەوتن دابەش بکات ، ئەگەر بێت و بە پێی کۆکردنەوەی داهات مووچە دابەش بکات ئەوا هەرگیز ناتوانێت هەموو مانگێک مووچە بدات.
بۆیە بۆ دەربازبوون لەم قەیرانەی ئێستا لە باشترین حاڵەتدا بۆ ئەوەی حکومەتی هەرێم توشی هەرەسی دارایی زیاتر نەبێت ، پێشنیار دەکەم:
۱- پەیوەندییەکانی لەگەڵ بەغدا توندو تۆڵتر بکات و لە هەموو حاڵەتێکدا هەوڵی مانەوەی ئەو پارەیە بدات کە مانگانە لە بەغداوە دێت .
۲- هەر سێ دامەزراوەی سەرەکی کە پێک دێت لە سەرۆکایەتی هەرێم و سەرۆکایەتی پەرلەمان و سەرۆکایەتی حکومەت خۆی ، مووچەی وەزیر و پەرلەمانتار و ڕاوێژکارەکان و خانەنشین و پلە باڵاکان و هاوشێوکانیان لە (۲)ملیۆن دینار زیاتر تێپەڕ نەکات.
۳-کەناڵی تەلەفیزیۆنی ڕوداو و کوردسات و کەناڵ24 و هاوشێوەکانیان دابخرێت و سەرچاوەی داهاتەکەیان بگەڕێتەوە بۆ سەر داهاتی وەزارەتی دارایی هەرێم.
بێ هەڵگرتنی چەند هەنگاوێکی خێرا بۆ بەرگرتن لەو قەیرانەی ئێستا ، مەحاڵ دەبێت بەردەوام بوونی مووچە(هەموو مانگێک لە کاتی خۆیدا) واتا (۳۰) ڕۆژ جارێک.
بەختیار محمود
نوێترین نوسینەکانی بـــەختیار محمود
-
بـــەختیار محمود
11/10/2020
-
بـــەختیار محمود
18/08/2020
-
بـــەختیار محمود
02/07/2020
-
بـــەختیار محمود
08/05/2020
-
بـــەختیار محمود
02/04/2020
-
بـــەختیار محمود
20/03/2020