قانوونی تووبی!!

وتار/ 16/08/2020 415 جار بینراوە

د.ئازاد مەنتک

قانوونی تووبی!!

د.ئازاد مەنتک
پسپۆڕی ھەناو و دڵ
 مرۆڤی ڕۆشنبیر ئەگەر لە واقیع ھیچ یاسا نەبێت؛ ئەوا: دەبێت وەکو کەسێکی ئیماندار و ڕۆشنبیر خۆی ژیانی خۆی بکات بە یاسا. ھەرچەند لە کۆمەڵگا و لە دەسەڵاتدا یاسا سەروەر نەبێت، ئەوا: لۆ کەسێک پیشەی پزیشکی دەکات ھەموو کات دەبێت وا دابنێت؛ کە: قانون و یاسا سەت لە سەت پیادە بکات و پەیڕەوی بکات. پیشەی پزیشکی پیشەیەکی پیرۆزە و پەیامێکی گرنگ و تایبەتی ھەڵگرتووە و خێر و سوودی دونیا و قیامەتی ھەیە! ھەموو پزیشکێک زیرەکە و پزیشک کە دەگاتە پلەی پسپۆڕی سێ سیفەتی گرنگ ھەیە؛ کە: دەبێت تێیدا ھەبێت؛ ئەوانیش: کاتم ئەسراو و سادق و ئەمین. دەنا خۆ ئەگەر سەیری نەخۆشییە باوەکانی ھەر کۆمەڵگایەک بکەین، ئەوا: ھەندەی ناوێت کە تەواو شارەزای ھەموو لایەنێکی نەخۆشییەکان و چارەسەرییەکان دەبێت.
  ئەوەی گرنگە؛ کە: ھەم پزیشکان و ھەم کۆمەڵگا بیزانن؛ ئەوەیە: کە ھەندێک یاسا و ڕێسای پزیشکی ھەیە دەبێت ھەموو پزیشکان و ھەموو خەڵکیش بیزانن؛ ھەتا لە کاتی چارەسەر کردنی نەخۆش پیادە بکرێت بەمە ھەم دکتۆرەکە قازانج دەکات و ئیشەکەی سەرکەوتوو دەبێت، وە ھەم نەخۆشەکەش زووتر چاک دەبێتەوە و سوودمەندتر بێت بەوەی تەندروستی و کات و دارایی بەزایە ناچێت.
   لێرەدا؛ ھەموو ڕاگەیاندنەکان و پزیشکان و خەڵک دەبێت ھەماھەنگ بن لە گەیاندنی زانیاری دەربارەی (قانوونی تووبی) چونکە ئەگەر ھەموو بەکاریان ھێنا و ڕەچاوییان کرد؛ ئەوا: (سیستەمی تەندروستی) ووڵات باشتر دەبێت و بەرەو پێشتر دەچێت. لە ووڵاتێک دەگەل ئەوەی ماوەکی زۆر ھیچ حکومەتێک نەبێت بەڵام بە ھۆی ئەوەی گەلێکی ڕۆشنبیر ھەبێت و ئیش بە دامەزراوەیی بکرێت؛ ئەوا ژیان ئاسایی دەبێت و ڕێگا خۆشکەر دەبێت لۆ سەقامگیر بوونی ھێمنی و  ئاسایش و گوزەران و ژیان..

لە گرنگترین قانوونە پزیشکی و تووبییەکان:

١. ھەموو دەم دەبێت: (یەک دەست لە سەر یەک زگ بێت)!لە ناو کوردەواریش؛ گۆترایە: شیوی بە زۆر کابانان یان سوور (سوێر)ە یان بێ خوێیە!
  لۆیە؛ ئەگەر نەخۆش کەوتیت دەبێت بەس یەک پزیشک چاودێری حالەت و نەخۆشییەکەت بکات، وە ناکرێت پزیشکێک دەرمانت لۆ بنووسێت و یەکێکیتر بێت ھەندێک دەرمانت لێ ڕابگرێت! وە ھیترت لۆ بنووسێت. ئەوجا ئەگەر ئەویتر دکتۆر نەبێت، ئەوا: ھەر جەریمەیە....

٢. ساغ دەبێت نەخۆش ببینێت.

٣. دکتۆر دەبێت نەخۆش ببینێت! واتە؛ دەبێت دکتۆرەکە بڕوانامەی کارکردنی لە (سەندیکای پزیشکانی کوردستان)ی ھەبێت... ئەگەر کەسێک ئەوەی نەبوو؛ ئەوا: کلاوچی و قۆڵبڕە.

٤. کەعبە با بڕووخێت: لای ئێمە کەعبە خاپوور بێت ئەھوەنترە نەوەک نەخۆشێک ببینرێت و نەزانرێت چییەتی و دەرمانی لۆ بنووسرێت. ھەموو دەم دەبێت دەرمان وا حلێب بکرێت؛ کە: (ژەھرە؛ تا پێویستمان پێی نەبێت بەکار نایەت)!

٥. مردن ساحێبی خۆی ھەیە و لە ھەموو کەسیش زاناترە! بەڵام ئەگەر تۆ دەرمانت لۆ کەسێک نووسی و نەتزانی ئەو کەسە چییەتی و ئەگەر کەسەکە بەو دەرمانە مرد؛ ئەوا: تۆ قاتیلی!! ئەوجا ئەگەر دکتۆر نەبی؛ ئەوا: وا وەیلا!!!

نوێترین نوسینەکانی د.ئازاد مەنتک

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌