هه‌ڵه‌كانی سروودی ئه‌ی ره‌قیب ........

وتار/ 25/11/2016 1311 جار بینراوە

فه‌ره‌یدون بێوار

هه‌ڵه‌كانی سروودی ئه‌ی ره‌قیب ........

فه‌ره‌یدون بێوار
سروودی نیشتمانی هه‌ر وڵاتێك، له‌رووی تێكست و ریتم و ئاوازه‌وه‌ دیاریكراوه‌و به‌ئاسانی ده‌ناسرێته‌وه‌و كه‌س مافی ده‌ستكاری كردنی نییه‌. به‌ڵام... ئه‌گه‌ر كه‌سێكی بیانی، یان كه‌سیك بیه‌وێ لێتوێژینه‌وه‌ له‌مه‌ڕ سروودی ئه‌ری ره‌قیبی كوردی بكات، ئه‌وا تووشی شۆك و سه‌رلێشێواوی ده‌بێت و نازانێ پشت به‌كامه‌ تێكست و ئاواز ببه‌ستێ. ئاخر... ئه‌گه‌ر سێرچێك به‌ناو گۆگڵ و یوتیوبی دا بكه‌یت، سروودی ئه‌ی ره‌قیبت به‌ده‌یان شیوازو جۆر ده‌داتێ. هه‌ر بابایه‌ك به‌ ئاره‌زووی خۆی ده‌ستكاری تێكست و وشه‌و ریتم و ئاوازی كردووه‌و گۆڕانكاری تێدا كراوه‌. بۆ نموونه‌: كورد زبان – كورد زوبان – كورد زمان قه‌ومی كورد - گه‌لی كورد نه‌خشی بكات – نه‌خشین بكات كه‌یخه‌سره‌و – كه‌یخوسره‌و هه‌ر نیشتمان – هه‌ر كوردستان لاوی كورد هه‌ر – لاوی كوردی له‌هه‌مووی خراپتر تێكدانی ئه‌م دێره‌یه‌ كه‌ سه‌رواكه‌شیان تێكداوه‌: گیانفیدایه‌ گیانفیدا هه‌ر گیانفیدا له‌ئه‌سڵدا ده‌بێ گیان فیدانه‌ گیان فیدا هه‌ر گیان فیدان چونكه‌ سه‌روای شعره‌كه‌ (ئه‌لف و نونه‌) واته‌: زبان زه‌مان ژیان نیشتمان رابردوومان فیدان ئاڵاكه‌مان... بۆیه‌ ناكرێ بوترێ فیدا، چونكه‌ شعره‌كه‌ به‌ كۆ قسه‌ ده‌كات واته‌ فیدان، ده‌نا سه‌روای شعره‌كه‌ش‌ تێكده‌چێ. ..........من هه‌ر هێنده‌ی لێده‌زانم، باقی بۆ زمانناسان و لێكۆڵه‌ره‌وانی ئه‌ده‌بی......

نوێترین نوسینەکانی فه‌ره‌یدون بێوار

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌