بۆ ترامپ و ئەمریکا: بزانن ئیسلام چۆن جیاوازی نێوان سپی و رەشپێستی نەھێشت !

وتار/ 04/06/2020 553 جار بینراوە

محه‌مه‌د حه‌كیم

بۆ ترامپ و ئەمریکا: بزانن ئیسلام چۆن جیاوازی نێوان سپی و رەشپێستی نەھێشت !

نە دەستورە ٧ خاڵەکەتان، کە ھەڵهێنجراوی بیردۆزەی فەیلەسوفەکانی (جۆن لۆک و تۆماس ھۆبز و ئیدوارد کۆک و جان جاک رۆسۆ)یەو نە راگەیەنراوی جیھانی مافەکانی مرۆڤ و نە رێکەوتنی نێودەوڵەتی بۆ نەھێشتنی جیاکاری و نە بڕیارەکانی سەرۆکەکانتان، نەیانتوانی وا لە کۆمەڵگای ئێوە لە ماوەی ٤٠٠ ساڵدا بکات، مافی ‏١٣٪‏ دانیشتوی وڵاتی ئەمریکا بپارێزێت، کە رەشپێستن !
لە کاتێکدا پێغەمبەری ئیسلام ﷺ، لە ماوەی تەنھا دە ساڵدا توانی وابکات، کە کۆمەڵگا چیتر جیاکاری نەکات، لە کاتێکدا لە کۆمەڵگای پێش ئیسلام وەک سەرەتای لای ئێوە رەشپێست بۆ بەندایەتی بە کاردەھێنراو لە حەبەشەو وڵاتانی ئەفریقیا دەھێنران بۆ مەککە، وەکو ئێوە کە لە ساڵی ١٦١٩ ز یەکەم کاروانی ٢٠ کەسی رەش پێستان وەکو بەندە ھێناوەتە فرجینیا لە ئەمریکا .
بە دروستکردنی مزگەوت و نوێژکردنی بە کۆمەڵ، یەکسەر مسوڵمانی سپی و رەش پێکەوە وەستان و بە یەکەم چون بۆ ماڵی خوا و حەجکردن، رەنگەکان ھەموو وەکو یەک بە ئەنجامدانی ھەستان، کە فەتحی مەککە کرا پێغەمبەری خۆشەویست ﷺ بە مەبەست سەر کەعبە کە پیرۆزترین جێگە بوو لای بێ باوەرەکانی مەککە ھەڵبژارد و لە نێو ھاوەڵان دا بیلالی رەشپێستی ھەڵبژارد بۆ بانگدان، تاکو بیسەلمێنێت بۆ ھەموان کە ھەر بە راستی (إِنَّ أَكْرَمَكُمْ عِندَ اللَّهِ أَتْقَاكُمْ)وچیتر بیلال بەندە نیە ولە ئیسڵامدا پێگەی بەرزەو ئەوتا خرایە سەر پیڕۆزترین جێگەتان .
لە ژیانی خۆیدا پێغەمبەری نازدار ﷺ سەرزەنشتی ئەبا ذەر رەزای خوای لێبێ دەکات، کە بە ھاوەڵێکی دیکە دەڵێت: ئەی کوڕی رەشپێست! پێغەمبەریش پێدەفەرموێت: گاڵتە بە دایکی دەکەیت؟ تۆ کەسێکی نیشانەی جاھیلیەتت تێدایە .
دواجار لە وتاری ماڵئاواییدا پێغەمبەری کۆتایی ﷺ روو لە ھاوەڵان دەکات و دەفەرموێت: ھەموتان لە ئادەمن و ئادەم لە گڵە و عەرەبی پەسەندتر نییە لە عەجەمی و سپی پێست لە رەشپێست، ئیلا بە تەقوا نەبێت، ئەمە ئیسلامەو ئەوش ئێوە..

دەگێرنەوە رەشپێستێک لە واشنتۆن دەچێتە کڵێسایەک ونزا دەکات، قەشەکە ئەدرێسی کڵێسای رەشپێستەکانی بۆ دەنووسێت لە پارچە کاغەزێک و بۆ جێدەھێڵێت!
ئێوە تا ئەو ماوەنزیکەش لە گەڕەکێکی رەشپێستەکان، کە نزیک پەیکەری لینکۆلن و روبعە ملیۆنێک مرۆڤی تێدا دەژی، قەدەغە بوو بچنە ھوتێل و چێشتخانەو قوتابخانەو شانۆ و نەخۆشخانەی تەرخانکراو بۆ سپی پێستەکان !
لە ژێر دەسەڵاتی خەلیفەکانیشدا نمونەی نەمانی جیاکاری زۆرن، وەکو: کاتێک بۆ فەتحی میسر مسوڵمانان نزیک دەببەوە لە قەلای بابلیون، (مقۆقس) گەورەی قیبتیەکان داوای گفتوگۆ دەکات، عەمری کوڕی عاس وەفدێکی دە نەفەری دەنێرێت بە سەرۆکایەتی (عوبادەی کوری سامت) کە زۆر رەشپێست و باڵا بەرزدەبێت رەزای خوایان لێبێت، کە مقۆقس دەیبینێت دەترسێت، دەڵێت دوریخەنەوە لێم با یەکێکی دیکەتا قسە بکات، دەڵێن نابێت، ئەمیر فەرمانی کردوەو قسەی ئەو قسەی ئێمەیە، دەڵێت چۆن قبوڵتان کرد؟ دەڵێن: جیاوازی رەنگ لای ئێمە نییە، ئیدی باشە، باشە بەس زۆر نزیک و بە دەنگی بەرز قسە نەکات، چونکە زیاتر دەتۆقم،عوبادەش دەڵێت: لە ناو سوپاکەمان، دە ھەزاری وەکو من ھەیە !
(عەبدوالمەلیکی کوڕی مەروان) فەرمانی دەکرد لە مەوسیمی حەج کە جگە لە (عەتای کوری رەباح) کە رەشپێست بوو ئیمامی مەککە بوو، کەسی دیکە فەتوا نەدات .
(عومەری کوڕی عەبدولعەزیز) رەزای خوای لێبێت، نامەیەکی لە پیرەژنێکی رەشپێستی میسرەوە بە ناوی (فەرتونە) بۆ دێت و دەڵێت: پەرژینی مالەکەم روخاوەو مریشک وھێلکەکانم ئەدزرێت، خەلیفەش فەرمان دەکات بە والی میسر (ئەیوبی کوڕی شەرحەبیل) بە گەیشتنی نامەکەم، بڕۆ پەرژینی مالی فەرتونە چاک بکە، ئەویش جێبەجێ دەکات.
ئەمە جگە لە چەندین زانا وسەرکردەی تری مێژووی ئیسلام کە رەش پێست بوون.

بەڵام لە ژێر دەسەڵاتی ئێوەدا تا ئێستا نەتوانراوە سپی پێستەکان رابێنن رەشپێست بە مرۆڤ بزانێت.

تێبینی : بە دەستکاریەکی زۆرەوە سودم ورەرگرتوەلە کتێبی ( من روائع حضارتنا ) نوسينى دكتور مصطفى السباعى

نوێترین نوسینەکانی محه‌مه‌د حه‌كیم

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌