17 شوباتی خوێناوی و کوشتنی کەسێکی ڕەش پێست لەلایەن پۆلیسی ئەمریکاوە؟!

وتار/ 01/06/2020 609 جار بینراوە

مامۆستا ئاوات سێوسێنانی

17 شوباتی خوێناوی کوردستان و کوشتنی کەسێکی ڕەش پێستی ئەمریکی لەلایەن پۆلیسی ئەمریکاوە ؟!

ئاوات قەرەداغی
ئەوەی جێگەی دڵخۆشی یە بۆ من بینینی ئەو هەموو خۆپیشاندانانەیە لە ئەمریکادا بەبۆنەی کوشتنی کەسێکی ڕەش پێست لەو ئەمریکایەدا بەناحەق لەلایەن پۆلیسەوە
خەڵکی ئەمریکا بەتایبەت ڕەش پێستەکان ئەمەیان پێ قبوڵ نەکراوە و ناکرێت ئەمریکایان یەك پارچە کردووەتە دۆزەخ دژی ئەم سوکایەتی یە بە ڕەش پێستەکان کراوە ، ئەمە سەلماندی بۆ هەموو جیهان کەڕەشپێستەکانی جیهان و بەتایبەت ناو ئەمریکا یەگرتون بو خۆ حاڵی خۆیان و ناحەقیان پێ قبوڵ ناکرێت خۆپیشاندانیش تائێستا بێ سنورەو بەردەوامیشە بۆ ئەوەی جارێکی تر شکۆی ڕەش پێستەکان نەشکێنرێتەوە لەناو ئەمریکادا ، تائێرە ئاسای یە
بەڵام ئەوەی کە ئاسای نی یە بەلامەوە ئەوەیە کە کەلە ڕابردوو لەئێستاشدا ئەم هەموو زوڵمە لە میلەتی کورد دەکرێت کەسێ نی یە لەسەری بێتە جواب .......
٭ قەتڵ و عامی 8000 بارزانی کرا ساڵی هەشتاکان کەس لەسەر نەهاتە جواب ؟!
٭ 182000 کەسمان لەخەڵکی کوردستان ئەنفال کرا کەس لەسەری نەهاتە جواب ؟!
٭ کۆڕەی پێنج ملیۆنی کورد لەترسی حزبی بەعس ساڵی 1991 کەس لەسەڕمان نەهاتە جواب ؟!
٭ شەڕی براکوژی کورد بەکورد ئەنجام درا ساڵی نەوەتەکان
هەزارەها گەنجمان شەهید کران کەس لەسەرمان نەهاتە جواب ...
٭ ساڵی حەفتاکان و هەشتاکان ئەو هەموو گەنجە بەتوانیانەی کورد بەناحەق لە سێدارە دران لە زیندانەکانی موسڵ و ئەبوو غرێب کەس لەسەری نەهاتە جواب ...
٭ زیاد لە 4000000 چاور ملیۆن خەڵکی کوردو عەرەب لە شەڕی هەشت ساڵەی ئێران و ئێراقدا ڕۆیشت کەس لەسەری نەهاتە جواب .....
٭ ئەو هەموو پێش مەرگە ئازایانە لەشەڕی داعشدا شەهید بون کەس لەسەر نەهاتە جواب ......
٭ ئەو ڕۆژنامە نوسە ئازادانەمان بەڕۆژی ڕوناك لەبن دەستی دەڵاتی کوردیدا ڕۆیشن بەهیچ و خۆڕای تیرۆر کران کەس لەسەر نەهاتە جواب  .......
٭  5000 پێنج هەزار گوندی کوردستان لەلایەن ڕژێمی بەعسەوە ڕوخێنران و خاپور کران کەس لەسەری نەهاتە جواب ........
٭  کیمیاوی باران کردنی شارۆچکەی هەڵەبجە زیاتر لە شەش هەزار کەس لە پیرو لاو کچ و کوڕی خوێن گەرمی هەڵەبجە شەهید کران بەناحەق ......
٭  لە ساڵی 2015 وە تا ساڵی 2020 و ئێستاش بەردەوامی هەیە موچەی مامۆستایان و فەرمانبەرانی کوردستان دەزرێت و ئەنفال دەکرێت کەس لەسەری نەهاتە جواب .......
٭  میلەت بەهیچ و خۆڕای برسی دەکرێت کەس لەسەر نەهاتە جواب  ........
٭ بەردەوام سیاسی یە درۆزنەکان میلەتی خۆیان دەگەوجێنن لەکوردستاندا کەس نەهاتە جواب  .......
٭  گەنم و جۆی جوتیارە کوردەکان بەڕۆژی ڕوناك لەلایەن عەرەبەکانەوە دەسوتێنرێت کەسی لەسەر نایەتە جواب ....
٭  گەنجەکانمان هەمووی بونە خۆراکی حوت و ماسی یەکانی دەریای ئیجە  کەس لەسەری نەهاتە جواب ......
٭  سستمی پەروەردە و تەندروستی لە کوردستان مۆنۆپۆڵ کراو خرایە خزمەتی  دەستی دنیای سەرمایەداری کەس لەسەری نەهاتە جواب .........
٭ گەڕەکە کۆنەکانی شار هەموی تێکدراو کرایە مۆڵی گەورە گەورە کەسی لەسەری نەهاتە جواب بڵێن ستۆب ئەم شوێنانە مێژوی نەتەوەکەمانن .......
قوتەو بەرزای نەما لەکوردستاندا تاڵان فرۆش نەکرێت کەس نوزەی پێدا نەهات .........
٭  کشتوکاڵ کرا بەقوڕدا کەس نوزەی پێدا نەهات .......
٭  خواردنی ئیکسپایەرمان پێ دەدرێت کەس لەسەرمان نەهاتە جواب ..........
 ٭   شار پڕ بووە لەدەرمانخانەی لاکۆڵان کەس لەسەرمان نەهاتە جواب .........
٭ فڕۆکەی بێگانە ڕۆژانە بەردەوام کوردستانمان خاپور دەکات کەس لەسەرمان نەهاتە جواب .....
موچەی پەرلەمانتار 8000000 ملیۆن دینارە بێجگە لە حیمایەی وەهمی کەسی نوزەی لێوە نایەت ..........
٭ نەوتی ووڵات بەتاڵان دەبێت کەس نوزەێ لێوە نایەت ....
٭ داهاتوی نەوەکانمان ڕون نی یە لەکوردستاندا کەس نوزەی لێوە نایەت .......
٭  کارەساتی 7 ی شوباط و ڕۆژانی دوای کارەساتێکی خوێناوی بوو لە سلێمانی کەس نوزەی نەکرد ......
٭ کارەساتی شەنگال و 31 ی ئاب و 16 ی ئۆکتۆبەر ڕویدا کەس نوزەی لێوە نەهات ............
٭ ڕێگاو بانی کوردستان سفرە کەسی  نوزەی لێوە نایەت ....
٭ ڕێژەی طلاق و جیابونەوە لە کوردستاندا ساڵ بەساڵ لە بەرز بونەوەدایە کەسی مێش میوانی نیە ....
+ بەهەزاران غەدری تر کەلە میلەتی کورد دەکرێت کەس هیچ ناڵێ هەربۆیەشە هەتا ماوێن دەبێ سەرەشەقی  سیاسێ یە نەخۆشە نەخوێندەوارەکانی مەملەکەتی قەیراناوی بین سەرەشەقی تورك و فارس و عەرەب و ئینگلیز بین  چونکە میلەتی مردوو هەر ڕۆژەو  دیکتاتۆرێ شەقیبۆ دەوەشێنێ ............

نوێترین نوسینەکانی مامۆستا ئاوات سێوسێنانی

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌