كۆرۆنا و حزب

وتار/ 29/05/2020 462 جار بینراوە

فه‌ره‌یدون بێوار

كۆرۆنا و حزب

فه‌ره‌یدون بێوار
هه‌ڵگرتنی قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ و كردنه‌وه‌ی دوكان و بازاڕه‌كانی هه‌رێم، به‌شێكی په‌یوه‌ندی به‌ململانێی حزبییه‌وه‌ هه‌یه‌، نه‌ك بابه‌تێكی ته‌ندروستی و زانستی، چونكه‌ هێشتا له‌جیهان، به‌تایبه‌تی له‌ ئێران و توركیا دۆخه‌كه‌ خراپه‌ و عێراق ماوه‌ی قه‌ده‌غه‌ی بۆ مانگێكی تر درێژكرده‌وه‌.

هه‌تا تووشبوویه‌ك له‌جیهان مابێ، مه‌ترسیییه‌ بۆ سه‌ر ته‌واوی مرۆڤایه‌تی، له‌ئێستادا زیاتر له‌ 2 ملیۆن و نیو تووشی ئه‌و ڤایرۆسه‌ بوون، ئیدی چۆن مه‌ترسی نه‌ماوه‌؟

ڤایرۆسه‌كه‌ له‌سه‌ره‌تاوه‌ له‌ یه‌ك كه‌سه‌وه‌و له‌یه‌ك وڵاته‌وه‌ سه‌ری هه‌ڵدا بۆ 2 ملیۆن كه‌س و 200 وڵات، كه‌واته‌ ئێستا مه‌ترسییه‌كه‌ زۆر زیاتره‌ له‌جاران.

ژیانی خه‌ڵك و كاسبكاران و كه‌مده‌ره‌مه‌ته‌كان گرنگه‌ و ئه‌وه‌ ئه‌ركی حكومه‌ته‌ ژیان و بژێویان له‌و پاره‌یه‌ بۆ دابین بكات كه‌ به‌ناوی كۆرۆناوه‌ كۆكراوه‌ته‌وه‌، ئه‌و داهاته‌ی كه‌ حكومه‌ت له‌ناوخۆو ده‌ره‌كی و عێراق ده‌ستی ده‌كه‌وێت، مافی هه‌موو تاكێكی ئه‌م وڵاته‌یه‌و پشكی هه‌یه‌، بۆیه‌ ئه‌ركی حكومه‌ته‌ (ئه‌گه‌ر حكومه‌ت هه‌یه‌) ژیانی ئه‌و چینه‌ هه‌ژار و كاسبكار و كه‌مده‌ره‌مه‌تانه‌ دابین بكات، نه‌ك ژیانی هه‌مووان بخاته‌ مه‌ترسییه‌وه‌و قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ هه‌ڵگرێت و بازاڕو دوكانه‌كان بكاته‌وه‌.
ململانێی نێوان یه‌كێتی و پارتی له‌سه‌ر بابه‌تی ته‌سكی حزبایه‌تی، ره‌نگدانه‌وه‌ی به‌سه‌ر بڕیاره‌كان و دام و ده‌زگاكانی حكومه‌ته‌وه‌ هه‌یه‌ و وا ده‌خوێنرێت له‌ژێر كاریگه‌ری ئه‌و ململانێ حزبییه‌ بڕیاری هه‌ڵه‌ ده‌ده‌ن، كه‌دواتر هه‌موومان باجه‌كه‌ی ده‌ده‌ین.
ده‌خوازم من هه‌ڵه‌ بم...

نوێترین نوسینەکانی فه‌ره‌یدون بێوار

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌