پاش دابڕانێک .. پەڕلەمان بە ھەڵگرتنی پارێزبەندی لەسەر سۆران عومەر دەستبەکاردەکەنەوە !

وتار/ 04/05/2020 536 جار بینراوە

محه‌مه‌د حه‌كیم

پاش دابڕانێک .... پەڕلەمان و حکومەت و دادگا بە ھەڵگرتنی پارێزبەندی لەسەر سۆران عومەر دەستبەکاردەکەنەوە !!

پاش دوو مانگ لە ترس و دڵەراوکێ لە ڤایرۆسی کۆرۆناو ڤایرۆسی نەگەیشتنی مووچە، رەوایە پەڕلەمان دانیشتنەکانی بە ھەڵگرتنی پارێزبەندی لەسەر پەڕلەمانتارێک دەستپێبکات؟ کە داکۆکی لە کێشەو گرفتی ھاوڵاتیان و لە ژێر فشاری جەماوەردا بۆ داكۆكی لە مافەكانیان قسەی کردووە..

من مافی سکاڵاکردن لە ھیچ کەسێک زەوت ناکام، بەڵام دەبێت ئەوەش لە بەر چاوبگیرێت ھەڵگرتنی پارێزبەندی لەم ھەلومەرجەداو تەنھا بەرانبەر پەرلەمانتارێكی لایەنێك، ماناو مەغزای خۆی ھەیە و کاریگەری خراپی لە سەر پەیوەندی ئەو دوو لایەنە دەبێت، کە خودی پەیوەندیەکە خۆی لەرزۆکە!

لەگەڵ پەرۆشی ئێمە بۆ پاراستنی پەیوەندییەکان، وروژاندنی بابەتێکی ئەوا لەم کاتەدا چی خێرو قازانجێک بەم کۆمەڵگایە دەگەینێت؟ کە گرفتاری سیاسەتی چەوتی حکومڕانییە، بەرپرس لە بنەڕەتدا پێویستە سنگی بە قەد بەرپرسیارێتیەکەی فراوان بێت، چ جای لەم ھەلومەرجەی کوردستانی تێدایە و ئەگەر ئەوەندە پەرۆشی کەسایەتی خۆتانن، بۆ شەفاف و کراوە نابن؟ وەرن قەناعەت بەم میللەتە بکەن ئێوە زیاد لە خەبات و مێژوو و ناوتان سودمەند نەبوون و قەناعەت بکەن بەم خەڵکە کە ئێوە ھۆکاری گەندەڵی و قورڕبەسەری ئەم گەلە نین..
باشە گەر وابێت و بە دوای دەرخستنی راستییەکانن، ئەوا میللەتیش مافی خۆیەتی سکاڵا بكات بۆ ئەنجامی ریفراندۆم و ھەموو نسکۆ و نەگبەتییەکانی دیكە کە دەسەڵاتی کوردی بە سەر ئەم خەڵکەیدا ھێناوە لە شاخ وشار !

زۆر جار ئەخلاقی کوردەواری وابوە تاکی کورد لە کاتی گرفت و نسکۆی گشتی دا کێشەو گرفتی شەخسی خۆی لە یادکردووە، من چەندین نمونەم بیستوە کە لە کاتی کۆڕەوە جەماوەرییەکە ھەبووە دوژمنەکەی کە کەسی نزیکی لێکوشتوە، نزیکی بوەتەوە و توانیویەتی بیکۆژێت، لێیگەڕاوەو وتویانە بۆ؟ وتویەتی جا ئەوە چی ئەخلاقێکە لەم کاتەدا ھەموو کورد برسی و دەربەدەرو رووی لە نادیار کردووە، من بێم لە بیر لە تۆڵەی کەسی بکەمەوە ..

بەڕاستی لە کاتێکدا من لە گەڵ رەخنەی بەجێی و بە بەڵگەم، بەڵام ئێستا کاتی ئەمە نەبوو ھێزێک کە زۆرینەی پەرلەمانی مسۆگەرە دایم، پەنا بۆ ھەڵگرتنی پارێزبەندی ببات لەسەر پەرلەمانتارێک تاکو لە ناو ھەولێر بێ مامەڵەی نەشیاوی بەرانبەر بکرێت و بدرێتە دادگایەک کە سەربەخۆبوونی جێی پرسیارە لە کوردستان دا.

نوێترین نوسینەکانی محه‌مه‌د حه‌كیم

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌