دکتۆری بازرگان ....

وتار/ 18/11/2016 963 جار بینراوە

فه‌ره‌یدون بێوار

دکتۆری بازرگان ....
فەرەیدون بێوار
* تائێستاکە دکتۆڕێکی ئەم هەرێمە داهێنانێکی پزیشکی نەکردووە.
 * نەخۆشییەکی نەدۆزیوەتەوە. * دەرمانێکی تازەی دانەهێناوە.
* پەرەی بەبواری پزیشکی نەداوە.
* جگە لەزانستی ناو مەلزەمەکان کەکاتی خۆی ئەزبەری کردووە لەزانکۆ، شتێکی تر نازانێ.
* ئەتەکێتی لەگەڵ نەخۆش نییە.
 * حاڵەتە دەروونی و نەخۆشییە جەستەییەکان لێکجیا ناکاتەوە.
 * هەر دوو دەقە نەخۆشێک بەڕێدەکات و ڕۆژانە نزیک بە ٥۰ نەخۆش بەجەڵەب دەبینێ.
 * بێ ئەوەی بزانێ نەخۆشییەکەت چیەو هۆکاری چیە، دەیان فەحس و عەلاگەیەک دەرمانی بێ کاریگەرت بۆ دەنووسێ. * سەرباری هەموو ئەو مواسەفاتانە، ئەوجا بلیتی هەر بە ۲٥ هەزار دیناره و فلسێک داشکانی نەکردووە.
 * خۆ ئەگەر ڕۆژانە بەس ۲٥ نەخۆش بەڕێبکات بە ۲٥ هەزار دینار، ئەوا داهاتی ڕۆژانەی دەکاتە ٥۰۰ هەزار دینار. سەیرەکە لەوەدایە ئەو مامۆستایەی کە لەبنەڕەتییەوە تازانکۆ فێری کردووە، خۆیان بە ۳ مانگ جارێ ٥۰۰ هەزار دینار وەردەگرن.
*ئیلاهی ئەوە چجۆرە بازرگانی و بێویژدانی و قەسابخانەیەکە كه‌ بازرگانی به‌ ته‌ندروستی مرۆڤه‌وه‌ ده‌كرێت؟؟؟
تێبینی: له‌م ساڵدا چوومه‌ته‌ لای دوو دكتۆری جیاواز، هه‌ر دووكیان نرخی بلیت 25 هه‌زار دینار بوو. ئه‌وه‌ به‌حیساب به‌هۆی قه‌یرانه‌وه‌ داشكان كراوه‌.

نوێترین نوسینەکانی فه‌ره‌یدون بێوار

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌