ئیفلاسی حوکمڕانی ئەمە نەبێ چییە؟

وتار/ 23/04/2020 547 جار بینراوە

سۆران عومه‌ر

ئیفلاسی حوکمڕانی ئەمە نەبێ چییە؟

حکومەتی بەغدا پارەی موچەی مانگی چوارت بۆ بنێرێ تۆ ھێشتا نەتوانی موچەی مانگی ١ ی پێ بدەی!
جاران نانەسکی ھەبوو، کاریان بەخەڵک دەکردو تێریان دەکرد!
کەچی ئەم حکومەتەی ھەرێم کارت پێ دەکات و برسیشت دەکات!
جاران کۆیلەیان دەکڕی کاریان پێ دەکرد بەڵام ژیانیان دابین دەکرد! کەچی ئێستە کۆیلە بە خەتی فری لەخەتەو جنێو دەدات و بەرگری لە خاوەنەکەی دەکا بەبێ ئەوەی ژیانی دابین بکەن!
ئیفلاسی حوکمڕانی و دزینی داھات چی مانایەکی دیکەی ھەیە کە نەوت بفرۆشی بەڵام قەرزاری کۆمپانیاکان بی؟!
حوکمڕانی بە پەیجی سێبەر ناڕوات بەڕێوە پارە بدەی بەوانەی جنێو بە ناڕازیەکان دەدەن!
حوکمڕانی بەخەڵکی نەزیھ دەکرێ کە بەپارەی دزراوی میلەت خەریکی بزنس نەبێ!
حوکمڕانی بەوەسفی درۆ جوان نابێ، بە باشکردنی ژیانی خەڵک پێشەکەوێ!

نوێترین نوسینەکانی سۆران عومه‌ر

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌