نوكته‌ و كۆرۆنا

وتار/ 14/04/2020 706 جار بینراوە

فه‌ره‌یدون بێوار

نوكته‌ و كۆرۆنا

فه‌ره‌یدون بێوار
له‌ناو گه‌لی كورددا، نوكته‌ مێژوویه‌كی دێرین و له‌مێژینه‌ی هه‌یه‌، بۆ هه‌موو باس و خواس و رووداوو قه‌یرانێك، كورد نوكته‌یه‌كی له‌سه‌ریی هه‌یه‌. زۆرجارانیش كورد ویستوویه‌تی به‌ نوكته‌یه‌كی خۆش و پێكه‌نیناوی خه‌می ده‌روونی بڕه‌وێنێته‌وه‌و كێشه‌و قه‌یرانه‌كانی پێبه‌ڕێ بكات و له‌ بایه‌خ و مه‌ترسییه‌كه‌ی كه‌م بكاته‌وه‌و هیواو تروسكایه‌ك به‌ژیان و ده‌روونی ببه‌خشێته‌وه‌. ئه‌مه‌ش له‌رووی كۆمه‌ڵناسی و ده‌رووناسییه‌وه‌ گرنگی و بایه‌خی خۆی هه‌یه‌.
بەنوکتەگرتنی ڤایرۆسی کۆرۆنا و بەفشقیات گرتنی پەتاکە لە هاوڵاتیانی هەرێمەوە، لەرووی دەرونی و بەرگری لەشەوە، کارێکی باش و کاریگەری ئەرێنی هەبووەو هەیە.
ئەو جۆرە نوکتانەی کە لەمەترسی و بایەخیی ڤایرۆسەکە کەم دەکەنەوەو وزه‌ و هیواو تروسکایی بەژیان و نەخۆشان دەبەخشنەوە، به‌گری له‌ش و باری ده‌روونی هاوڵاتییانی به‌هێز كردو زۆر ئیجابی تر بوون  لەو هەموو هەواڵە به‌په‌له‌ رەنگ سوورانەی ده‌زگاكانی راگه‌یاندن، كه‌ به‌رده‌وام باسی مردن و تووشبوون ده‌كات و ره‌شبینی ده‌به‌شنه‌وه‌.
هەڵبەت نوکتە پێکەنیناوی و گاڵتەئامێزەکان، جیاوازن لەسەرپێچی كردنی رێنمایییەکان و رێکارە تەندروستییەکان، پێشموایە نوکتەکان کەمترین کاریگەری نەرێنییان هه‌بووه‌ لەسەر شكانی قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ، بەڵکو به‌پێچه‌وانه‌وه‌، هۆکار بووە بۆ مانەوەی هاوڵاتییان لەماڵەوەو بەڕێکردنی کات و رۆژەکانیان و به‌سه‌ربردنیان له‌گه‌ڵ نوكته‌ گاڵته‌ئامێزه‌كان.

نوێترین نوسینەکانی فه‌ره‌یدون بێوار

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌