تۆقاندنی خەڵک و حەپەلوشکردن....نەخۆشخێمەکەی هەولێر...

وتار/ 06/04/2020 618 جار بینراوە

فه‌ره‌یدون بێوار

تۆقاندنی خەڵک و حەپەلوشکردن....نەخۆشخێمەکەی هەولێر...
فەرەیدون بێوار

۱- وەزیری تەندروستی هەرێم: کارەساتێکی مرۆیی بەڕێوەیە.
۲- پارێزگاری هەولێر: دۆخەکە زۆر مەترسیدارە.
۳- راگەیەنراوی حکومەت: نزیکەی ۲۰ملیۆن دۆلار بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، خراوەتە سەر حیسابی بانکی حکومەت.
جەنابینە...
مادام دۆخەکە مەترسیدارە و ئەگەری کارەسات هەیه، ئەی نزیکە دوو مانگە چیتانکردووە؟ کوانێ جیهازی هەناسەی دەستکرد و دەمامک و کوانێ نەخۆشخانە و پێداویستی پزیشکی؟
ئایا بەهەڵدانی خێمە و خێوەت نەخۆش چارەسەر دەکەی؟
ئەی  ئەو ۲۰ ملیۆن دۆلارەو پارەی بەغدا و کۆمەکی نێودەوڵەتی بۆ کۆرۆنا چی لێدەکەیت و چیت لێکرد؟
بۆچی خێرا نەخۆشخانەی پێدروست ناکەی؟
بۆچی ئامێر و پێداویستی پێناکڕی؟
هەتا ئێستا حکومەت بەس خەڵکی کەرەنتینە کردووەو خۆی هیچ هەنگاوی عەمەلی نەناوەو هیچی دابین نەکردووە.
بە بینا و ئۆفیسەکەی کابرایان دەوت هیچ مەرجی تەندروستی تیانییە و بۆ نەخۆش ناشێ، ئەی خێوەت و خێمە کامەیە مەرجی تەندروستی؟
لەو هەزاران بینا و ڤێلا و نەخۆشخانەی ئەهلی بەرپرسان و فەرمانگەکان، شوێنێکی شیاوترتان نەدۆزییەوە جگە لەهەڵدانی خێوەت بەبێ پێداویستی پزیشکی؟
خۆ نەخۆش  لەماڵیشەوە بەتانی و بالیفێکی دەستدەکەوێ لەسەری بخەوی....

نوێترین نوسینەکانی فه‌ره‌یدون بێوار

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌