بكوژێكی دادپه‌روه‌ر...جه‌بار گه‌ڕایه‌وه‌

وتار/ 05/04/2020 701 جار بینراوە

فه‌ره‌یدون بێوار

بكوژێكی دادپه‌روه‌ر...جه‌بار گه‌ڕایه‌وه‌

فه‌ره‌یدون بێوار
جه‌بار بكوژێكی دادپه‌روه‌ره‌، به‌و مانایه‌ی به‌س گه‌نده‌ڵكارو دز و به‌رتیلخۆران ده‌كوژێت و به‌رگری له‌مافی هه‌  ژاران و بێتاوانه‌كان ده‌كات.
(جه‌بار گه‌ڕایه‌وه‌) یه‌كێك له‌و سه‌دان فیلمانه‌ی هیندی، كه‌باس له‌ گه‌نده‌ڵی و به‌رتیلخۆری و دزیی به‌رپرسانی ده‌و‌ڵه‌ت و پۆلیس ده‌كات، كۆمه‌ڵێك سه‌رمایه‌دارو به‌رپرس میله‌تی هه‌ژار وبێتاوان ده‌چه‌وسێننه‌وه‌و ده‌یانكوژن و به‌پاره‌ و به‌رتیلدان به‌رپرسانی باڵایان كڕیوه‌و شه‌ریكه‌ دزن و هاوڵاتی هه‌ژارو  بێتاوان، په‌ناگه‌یه‌ك شك نابات و روو له‌هه‌ر لایه‌ك ده‌كه‌ن بێوه‌ڵام ده‌مێننه‌وه‌.
جه‌بار به‌ته‌ڵی فیلمه‌كه،‌ ده‌ستده‌كات به‌كوشتنی به‌رپرسه‌ باڵا گه‌نده‌ڵ و به‌رتیلخۆره‌كان، ئه‌و بكوژێكی دادپه‌روه‌ره‌، چونكه‌ ته‌نیا تاوانباران ده‌كوژێت و به‌رگری له‌ بێتاوانه‌كان ده‌كات. هه‌ڵبه‌ت سه‌دان فیلمی بیانی له‌وجۆره‌ هه‌ن و چه‌ندین فیلمی له‌وجۆره‌م دیوه‌، كه‌ له‌پێناو هه‌ژاران و پاراستنی گیانی بێتاوانه‌كان، بكوژێكی دادپه‌روه‌ر ده‌ستده‌كات به‌كوشتنی تاوانبارانی ده‌وڵه‌ت و گه‌نده‌ڵكارانی ده‌وڵه‌ت كه‌ له په‌نا و به‌رگری پیاوانی ده‌وڵه‌ت و یاسا و دامه‌زراوه‌ی فه‌رمیدا خۆیان  حه‌شارداوه‌.
ئه‌و ده‌ڵێ: به‌كوشتنی به‌رپرسێكی گه‌نده‌ڵ، هه‌زاران گه‌نده‌ڵكار چاك ده‌بن...
له‌ماوه‌ی ئه‌م سی ساڵه‌ی حكومڕانی كوردیدا، ئه‌گه‌ر گه‌نده‌ڵكارێك، سزا درابایه‌، زیندانی كرابایه‌، بكوژرابایه‌،  ئه‌وا ئێستا وڵات نه‌ده‌بووه‌ گه‌نده‌ڵخانه‌ و سه‌دان چه‌ته‌ و مافیا و دزی گه‌وره‌و سه‌رمایه‌داری هه‌ڵتۆقیوی له‌پڕێك بوون به‌ كوڕێك، سه‌ریهه‌ڵنه‌ده‌دا و میله‌ت به‌و حاڵه‌ نه‌ده‌گه‌یشت، كه‌ له‌پێناو قووتووه‌ شیرێك دزی بكات و له‌پێناو پارچه‌ زه‌وییه‌ك خۆی بسوتێنێت و له‌به‌ر نه‌بوونی و قه‌رزداری خۆی بكوژێت و رۆژانه‌ سه‌دان جار خۆزگه‌ به‌ سه‌رده‌می دیكتاتۆرییه‌ت  و سه‌دام حسێن بخوازێت و تف له‌ خه‌باتی رابردووی بكات و په‌شیمان بێته‌وه‌ له‌ شۆڕشگێڕی.
به‌كوردی و كورتی: شۆڕشگێڕه‌كانی دوێنێ، بوونه‌ته‌ شۆڕشگێیه‌كانی ئه‌مڕۆ.
ناعه‌داله‌تی و گه‌نده‌ڵی و تاوانی رێكخراوو سیستماتیك له‌په‌نای ده‌وڵه‌ت و یاساو دامه‌زراوه‌ فه‌رمییه‌كیان، گه‌یشتووه‌ته‌ ئاستێك، كه‌ له‌ئێستادا و له‌م قۆناغه‌دا، هه‌رێمی كوردستانیش پێویستی به‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی جه‌بارێكه‌، بكوژێكی دادپه‌روه‌ر...

نوێترین نوسینەکانی فه‌ره‌یدون بێوار

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌