شکاندنی شکۆی مرۆڤ بەناوی هاوکاری و خێرخوازییەوە
وتار/
02/04/2020
680 جار بینراوە
فه‌ره‌یدون بێوار
شکاندنی شکۆی مرۆڤ بەناوی هاوکاری و خێرخوازییەوە
فه‌ره‌یدون بێوار
ئەوەی ئێستا دەگوزەرێ لەلایەن رێکخراوەکان و کۆمپانیا و بازرگان و خێرخوازەکانەوە، بەناوی سەبەتەی خۆراک و هاوکاریکردنی ماڵە هەژار و نەدارەکان، جگە لەشکاندنی شکۆی ئەو مرۆڤە مەزنانە و بێرێزی کردن، هیچی تر نییە. لەبەر ئەوەی:
۱: ئەو هاوکاری و سەبەتەی خۆراکانە، بەشی چەند ژەم و دوو سێ رۆژێک دەکات، کە پێویستە لانیکەم بەشی مانگێکی هەر خێزانێک بکات.
۲: هیچ کە لەکۆڵان و گەڕەکدا حەیا و شکۆی ئەو خێزانە دەشکێنن و بە لەشکرێکەوە و بەسەبەتەیەکی پێنچ کێلۆ برنج و کیلۆیەک فاسۆلیا و دۆشاوێک تەماتەوە كه هه‌مووی بایی 10 و 15 هه‌زارێك ده‌بێ، خۆ دەکەن بەماڵێکدا و دەیان وێنەی دەگرن ولەسۆشیاڵ میدیا بڵاوی دەکەنەوە، ئەوەش پێشێلکاری مافی مرۆڤ و بێرێزی کردنە بەشکۆو کەسایەتی مرۆڤەکان. به‌تایبه‌تی له‌رووی زانستی كۆمه‌ڵناسی و ده‌روونناسییه‌وه ئه‌و جۆره ره‌فتاره ره‌تكراوه‌یه‌و ده‌رهاوێشته‌ی نه‌رێنی ده‌بێ له‌سه‌ر كه‌سه‌كه.
۳: ناکرێ هەر رۆژەی رێکخراوێک، کۆمپانیاو بازرگان و خێرخوازێک خۆ بکات بەماڵە خێزانێکدا، پێویستە هەموو هاوکارییەکان لە‌ناوەندێکدا کۆبکرێنەوەو بەشێوەیەکی رێک و پێک و سیستماتیک دابەش بکرێت، بەجۆرێ لانیکەم هەر خێزانێک پێداویستی خۆراکی مانگێکی بۆ دابین بکرێت و هەر جۆرە ڤیدیۆ‌و وێنەگرتنێک قەدەغە بێ.
٤: ئەرکی حکومەت و وەزارەتی ناوخۆیە رێگری لەو فەوزاو پاشاگەردانی و بێرێزی گرتنە بگرێت و مۆڵەتیان پێنه‌دات.
5: جێگه‌ی دڵخۆشی و ستایشه كه كه‌سانێك خۆبه‌خش و خێرخوازانێك له‌وه‌ها قه‌یرانێكدا به‌خه‌می هاوڵاتییانه‌وه‌ن، به‌س پێویسته ئاگادار بن و خێره‌كه نه‌بێته بریندار كردنی لایه‌نی به‌رامبه‌ر.
راسته ئه‌و خانه‌واده به‌ڕێزانه له‌رووی مادییه‌وه هه‌ژران، به‌ڵام له‌رووی ئینسانییه‌ت و كه‌سایه‌تی و پێگه‌وه ده‌وڵه‌مه‌ندترین كه‌سانی ئه‌م كۆمه‌ڵگه‌یه‌ن.
نوێترین نوسینەکانی فه‌ره‌یدون بێوار
-
فه‌ره‌یدون بێوار
10/05/2021
-
فه‌ره‌یدون بێوار
12/11/2020
-
فه‌ره‌یدون بێوار
06/10/2020
-
فه‌ره‌یدون بێوار
26/09/2020
-
فه‌ره‌یدون بێوار
02/07/2020
-
فه‌ره‌یدون بێوار
29/05/2020