خێرکردن بەنهێنی
وتار/
30/03/2020
1361 جار بینراوە
اکبر غریب احمد
خێرکردن بەنهێنی
( سر ـ للیل ـ تخفوها ـ آذی )
تەرتیب یەکێکە لەو خاڵە گرنگانەی کەپێویستە لەقورئان دا بەهەند وەربگیرێت، خودای گەورە لەچوار شوێن دا بە ڕوونی باسی بەخشین دەکات لەهەرچواریان دا گەورەی بەخشین بەنهێنی بەرجەستە دەکات .
لەبنەمادا فەلسەفەی پشتی خێربەخشین ئەوەیە هەژارەکان نەیەنە سەرشەقام و کەسێتیان بچوک و کەم بێتەوە ،
بەڵام ئەگەر خێربەخشێک بە کیسەیەک برنج و یا دەبەیەک ڕۆن کەسێتیت شکاند کەوابێت ئامانجی مەبەستی خودای نەپێکاوە،
بەڕێزان : من لێرەدا مەبەستم ئەوە نیە لە شەئنی ئەوکەسانە کەم بکەمەوە کە بەئاشکرا دەبەخشن بەڵکو دەمەوێ گەورەیی بەخشین بە نهێنی و پەنهای بخەمەڕوو
هەڵبەتە کاری خێرخوازی بەنهێنی یەکێکە لەڕەمزە هەرە گەورەکانی ئیمان ، ئەوانەی هەڵدەستن بەو کارە لای خودا زۆر ڕێزلێگیراون ،
ئەوەنیە پەروەردگار دەفەرموێت :
(( إِن تُبْدُوا الصَّدَقَاتِ فَنِعِمَّا هِيَ وَإِن تُخْفُوهَا وَتُؤْتُوهَا الْفُقَرَاءَ فَهُوَ خَيْرٌ لَّكُمْ وَيُكَفِّرُ عَنكُم مِّن سَيِّئَاتِكُمْ وَاللَّهُ بِمَا تَعْمَلُونَ خَبِيرٌ )) ـ (( ئهگهر خێرو چاکه و بهخشینهکانتان به ئاشکرا ئهنجام بدهن ئهوه شتێکی چاکه، خۆ ئهگهر بیشارنهوه و بیدهن به ههژاران به نهێنی ئهوه چاکتره بۆتان، جا (بهو بهخشینه) خوا ههندێک له گوناههکانتان دهسڕێتهوه و خوا ئاگایه بهو کارو کردهوانهی که ئهنجامی دهدهن.)) .
ڕابەری مرۆڤایەتی و سەرداری ڕەوشت جوانان دەفەرموێت :
(سبعةٌ يُظِلُّهمُ اللهُ في ظِلِّه يومَ لا ظِلَّ إلا ظِلُّه .. ورجلٌ تصَدَّق، أخفَى حتى لا تَعلَمَ شِمالُه ما تُنفِقُ يمينُه ..)
( حەوت جۆر کەس لەژێر سێبەری عەرشی خودا لەڕۆژی دوایی جێدەکرێنەوە : یەکێکیان ئەوانەن ئەوەندە بە نهێنی دەبەخشن بەدەستی ڕاستی ناهێڵێت دەستی چەپی بزانێت )
خێرخوازی ئازیز لەبنەمادا هەبوونی هەژار تاقیکردنەوەی ناوەوەی مرۆڤەکانە هەم بۆ هەژارەکان و هەم بۆ ئەوکەسانەشی خودا ڕزقی پێ بەخشیون ،
تەماشایی پیاوێکی وەک امامی ابوبکر بکە :
ئیمامی ئەبوبکر لەدوای نوێژی بەیانی دەڕۆشت
ئیمامی عمر بەم کارەی زانی سەری سوڕمابوو هەربۆیە ڕۆژێک دەکەوێتە شوێنی هەتا بینی خۆی بەڕەشماڵێکی کۆن و ڕزیودا کرد ...
عمر لەپەنای تاشە بەردێکدا خۆی حەشارداو پاش کەمێک ئیمامی ئەبوبکر لەڕەشماڵەکە هاتە دەرەوەو ڕۆیشت..
ڕاستەوخۆ ئیمامی عمر خۆی کرد بەڕەشماڵەکەداو بینی تەنها ئافرەتێکی لاوازی نابینای تێدایه لەگەڵ چەند مناڵێکی بچووک ...ئیمامی عمر ڕەزای خوای لێبێت پرسی، ئەوە کێبوو هات بۆلاتان ؟! ئافرەتەکەش دەڵێت نایناسم بەڵام دەزانم پیاوێکە لەموسڵمانان و ماوەیەکی زۆرە هەموو بەیانییەک سەرمان لێدەدات...
ئیمامی عمر فەرمووی کەدێت چیدەکات؟
ئافرەتەکە دەڵێت. ماڵەکەمان بۆ گسک دەدات و هەویرمان بۆدەشێلێت و شیرمان بۆ دەدۆشێت و هەر پێویستییەکی ترمان هەبێت بۆمان ئەنجام دەدات و پاشان دەڕوات.
ئیمامی عمر دێتە دەرەوەو دەڵێت بەڕاستی ئەی ئەبوبکر بەم کارانەت جێنشینەکانی دوای خۆت هیلاک و ماندوو کرد ،
بەڕێزان ئەو ڕەفتاری ئەو پیاوە گەورانە بووە،
بۆیە تائێستاش ناویان لەمێژووی مرۆڤایەتی دا وەکو ئەستێرە دەگەشێتەوە .
خێرخوازی ئازیز پەروەردگار زۆر بەگەورە خێرکردنی بەنهێنی وەسف دەکات :
﴿ الَّذِينَ آمَنُواْ يُقِيمُواْ الصَّلاَةَ وَيُنفِقُواْ مِمَّا رَزَقْنَاهُمْ سِرًّا وَعَلانِيَةً .... ﴾
﴿ الَّذِينَ يُنفِقُونَ أَمْوَالَهُم بِاللَّيْلِ وَالنَّهَارِ سِرًّا وَعَلاَنِيَةً فَلَهُمْ أَجْرُهُمْ عِندَ رَبِّهِمْ وَلاَ خَوْفٌ عَلَيْهِمْ وَلاَ هُمْ يَحْزَنُونَ ﴾
بۆیە هەتا پێتان دەکرێت خۆتان لەو خێرە گەورەی
"بەخشین بەپەنهایی" بێبەش مەکەن .
دڵنیابن مرۆڤ زۆر نرخی گەورەو گرانە، لە هەر ئایدیاو نەتەوەو ڕەگەزو ڕەنگێک بێت ،
من پیاوێک دەناسم تا ئێستا قەرزی ۲٤ کەسی هەژاری داوەتەوە قەرزارەکانیی نازانن ئەو بۆی داونەتەوە لەهاوڕێ و خزمی خۆشيی تێدایە،
پرسیارەکە ئەوەیه : ئایا بەڕاستی خودا خۆی بزانێت کافیە نیە ...؟
نوێترین نوسینەکانی اکبر غریب احمد
-
اکبر غریب احمد
30/03/2020
-
اکبر غریب احمد
25/03/2020
-
اکبر غریب احمد
23/12/2019
-
اکبر غریب احمد
19/09/2018