کۆتایی سەردەمی وڕێنە .! مەریوان قانع و حمە سعید بەنموونە

وتار/ 25/03/2020 805 جار بینراوە

اکبر غریب احمد

کۆتایی سەردەمی وڕێنە .! مەریوان قانع و حمە سعید بەنموونە :

 
هەرچی دەستورە ئاسمانیەکان و یاسا دەستەکردە مرۆیەکان هەیە، باس لەوەدەکەن چۆن بتوانین پێکەوە بەجیاوازێکانەوە بژین،چۆن کەرامەتی مرۆڤەکان بپارێزین و دەست ڕانەدەینە ناو جەرگی یەکتر لەڕێگەی پیرۆزیەکانەوە،
بەڵام جۆرێک کە مەشهورن لەسەر حیسابی مشەخۆری سەرجەستەی ئابووری و ئاینی و نەتەوەیی، لەدۆخە دوژوارو ناڕەحەتەکانی ژیاندا
لەبری ئەوەی کار بـۆ هێورکردنەوەی دەرونی تاکەکانی کۆمەڵگە بکەن ، کەچی زیاترو زۆرتر باری دەرونی و شیرازەی کۆمەڵگەکەیان دەشێوێنن،
کاک مەریوانی وریا قانع ماوەیەکە دژی کۆمەڵگەو کلتورو ئایین و بیروباوەڕی باپیری و کۆمەڵگەی کوردی بەگشتی دە.....نوسێت،
لێرەدا پێم خۆشە بەشعرێکی باپیرە "قانع"ـی و "پیرەمێرد"ـی شاعیر وەڵامی بدەمەوە:
قانع ..
رۆڵه‌ ! به‌ دایم ڕووکه‌ره‌ خوا ،
هه‌رچی گا کێڵای ، نابێ گا بیخوا ،
نیوه‌ی ده‌س‌ڕه‌نجت ، هه‌ر بۆ بێ‌نه‌وا ،
خۆت ڕسوا مه‌که‌ ، بۆ کراس و که‌وا ،
.
ڕۆڵه‌ ! عیسایی یا خۆ موسایی ،
مه‌چۆ به‌گژیا ، هه‌ر به‌ خۆڕایی
هه‌تا ئه‌توانی به ‌دڵنه‌وایی ،
بیهێنه‌ سه‌ر ڕێ ، ڕێگه‌ی برایی ،
پیرەمێرد ..
بەوکەسە دەڵێن زاناو داناو ڕۆشنبیر ،
کەڕێزبگرێت لەژن و مناڵ و لاو پیر،
شاعیران دڵ ناسکن نەک دڵ پڕ لەقین ،
حەرام زادەیە شاعر تانە بدات لەدین ،
لەکوێی دونیادا هەبووە ناوی ڕۆشنبیربێت و ڕێز لە بیروباوەڕی شاعیرو ئەدیبانی ووڵاتەکەت نەگری ..؟
تکاتان لێدەکەین ئەم جۆرە ڕەاوشتانە دەستلێهەڵبگرن و فۆڕی و زاراوەی ڕۆشنبیر لاقەو ناشرین مەکەن و دەست لەدژایەتی بیروباوەڕی گەلەکەتان هەڵبگرن و لەوە دڵنیابنەوە
بەری خۆر بە بێژنگ ناگیرێ ...

نوێترین نوسینەکانی اکبر غریب احمد

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌