کاک ئارام بیرتە پێم وتیت چـــی ..؟

وتار/ 19/09/2018 2038 جار بینراوە

اکبر غریب احمد

کاک ئارام بیرتە پێم وتیت چـــی ..؟

چەند ڕۆژێک پێش هەڵبژاردن بۆ پەڕلەمانی عێراق ، هاوپەیمانی لەکۆبونەوەیەکی داخراو دور لە زمان و زوومی میدیا چەند کەسایەتیەکی بێلایەن و سەربەخۆی ڕۆشنبیری لەپارێزگای سلێمانی دەعوەت کرد بەمەستی گفتوگۆکردن لەسەر قەوارەکەیان و ڕونترکردنەوەی ئامانجەکەیان بۆ ئەم چەند کەسەو بەهیواو داوای پشتگیریکردنیان ئــێهــــ

دیارە بەنــدە یەکێک بوو لەوکەسانە و لەوێ سەکۆی کــۆڕو گفتوگۆ گەرم بوو بەسپۆنسەری ( دکتۆر بەرهەم و مامۆستا ئارام قادرو مامۆستا محمد سینەمۆکی )
تەتەڵەی پڕۆژەو قەوارەی خۆیان بەوردو دروشتی کرد
وەک ئوسڵوب و ئەتەکێتی هەموو حیوارێک مەجالی قسەو پێشنیارو ڕەخنەو تێبیان بەچەند کەسێک دا ،
بەندە یەکێک بوو لەوکەسانە کە بەڕەخنەی توندو ڕەق قسەم کرد بەداخەوە کەهەندێ لەڕۆشنبیرەکانی ئەوێ دوابەدوای تەواوبونی حیوارەکە زۆر گلەیان لێکردم هەرچەندە من پاشەکشەی ڕەئی خۆم نەکردو سوربوم لەسەر بۆچونەکەم ...
بەهەرحاڵ زۆر سەرتان نەئێشێنم
لەکۆتای حیوارەکە مامۆستا ئارام قادر کە کەسی دووهەمی نا هاوپەیمانیە هاتە خوارەوەو هاتە لای من و دوو برای ترەوە وتی ڕەخنەکانت زبر بوون بەڵام چاوەڕوان بن
گۆڕانگاری گەورە ڕوودەدات
منیش لەوەڵام دا ووتم کاک ئارام یەکشتت پێدەڵێم گران نەبێت بەلاتەوە ...
هەست ناکەی د.بەرهەم ساڵح تۆش و هەندێکی تری بەکارهێناوەو بەکارتان دەهێنێ بۆ پرۆژەیەکی خۆی ..؟!!

دەستی گرتم و ..... هەندێ شتی بە ئامانەتەوە پێ ووتم ناتوانم باسی بکەم چونکە ئامانەتیە ..

بەهەرحاڵ بۆ هەموو ئارام قادرەکانی ناو هاوپەیمانی پرسیارەکەم ئەوەیە :
بەڕاستی هەست بەوە ناکەن بەکارهێنران ..؟

تێبینی : وێنەکە هاوکاتە لەگەڵ ئەو باسەی سەرەوە ...

ــــــــــــــــــــــ
ئەکبەر غریب ئەحمد ..

 


نوێترین نوسینەکانی اکبر غریب احمد

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌