محمد شحرور کێیە ..؟
وتار/
23/12/2019
1393 جار بینراوە
اکبر غریب احمد
محمد شحرور کێیە ..؟
لەدایک بووی ساڵی ۱۹۳٨ لەسوریا ، بەداهێنەری بیری خوێندنەوەی نوێ بۆ نصوصە قورئانێکان دادەنێرێت ،
نزیکەی ٤۳۰۰ پەڕە نوسینی هەیە کە لەدووتوێی ۱۰ دە پەرتوک زیاتردا کۆی کردونەتەوە ،
چەندان کۆڕو سیمینارو چاوپێکەوتنی کردوە ، بەکۆڵەکەو پاییەی گەورەی ژێر بیری قورئانێکان دادەنێرێت هەرچەندە خۆی نکۆڵی لەقورئانی بوونی خۆی دەکردەوە ،
ئەم پیاوە لادان و لاڕێکانی لەهزری ئیسلامی دا زۆرن وە عەقڵی بەتەنها کردبوە وەسیلە بۆ تێگەشتن لەتەواوی ئایین
لەکاتێکدا عەقڵ بەتەنها ناتوانێ پەی بەتەواوی مەساحەو بڵندی تێگەشتن لەئایین ببات ،
ئەم پیاوە دووجۆر لەفکرو هەواداری لەدەور کۆبوەوە :
۱ـ ئەوانەی لەبنەڕەتدا دژایەتی سونەو ئایینی ڕاستی و موسڵمانان دەکەن بەڵام ڕێگەی شوبهاتیان گرتوە بۆ هەڵتەکاندنی ئاینی ئیسلام .
۲ـ ئەو دونیا ویستانەی لەبری ئەوەی بیری خۆیان گەورە بکەن ئایین بچوک دەکەنەوە بۆ ئەوەی لەگەڵ بەرژەوەندی و ئارەزوەکانیاندا بگونجێت .
زۆرێک لەوکەسانەی کە بەسەتحی شارەزای بیری ئیسلامیان هەیە کاریگەر بوون بە خوێندنەوەکانی شحرور و بە مفکری معاسریان دەزانی لەکاتێکدا لەخویێندنەوەی قورئان دا هەڵەی دەکرد ،
هەندێکیش دەڵێن چۆن لەپاش ئیمامی مالیک ئیمامی شافعی هاتوە و نوێگەریکردوە پاشان ئیمامی ئیمامی ئەحمد هات و لەدوای ئەویش ئیمامی بخاری هات و لەدوای ئەویش ئیمامی مسلم هات و ئینجا ترمزی و دارقتنی و ابن حیان هتدد ..
هەمویان خوێندنەوەی جیاواز لەوی پێشوتری کردوەو کەسیشیان کەسیان تکفرو تبدع نەکردوە ئەمیش وەکو
ئەوان هاتوە جارێکی تر خوێندنەوەی سەردەمیان بۆ تێکستە ئاینێکان کردوە ،
بەڵام لێرەدا پرسیار گەلێک دێتە ئاراوە :
ــ ئایا شحرور وەکوو ئەوانی تر لە هێڵە گشتێکدا خۆی هێشتۆتەوە و دەمی لە ثوابتەکان نەکوتاوە ..؟
بێگومان نەخێر ..
شحرور خۆی دەڵێ نوێگەری نایەتە ئاراوە هەتا دەست نەبەین بۆ ثوابتةكانی دین بێگومان ئەمەش هەڵەیەکی گەورەی عەقیدەییە .
ئەو شوێن پەنجەی شحرور کە ئێستا لە سەکۆی هزری ئایینی ئیسلام و ڕۆژهەڵاتدا دەبینرێت تەنها دروستکردنی شوبهاتەو تفرق و کاڵکردنەوەی ئاینداریە لەهزری ئەوانی تر و هیچی کە ...
اکبر غریب احمد
نوێترین نوسینەکانی اکبر غریب احمد
-
اکبر غریب احمد
30/03/2020
-
اکبر غریب احمد
25/03/2020
-
اکبر غریب احمد
23/12/2019
-
اکبر غریب احمد
19/09/2018