خوێندنی ئەمساڵ کێ زەرەری کرد ؟!

وتار/ 30/03/2020 581 جار بینراوە

مامۆستا ئاوات سێوسێنانی

خوێندنی ئەمساڵ کێ زەرەری کرد ؟!

مامۆستا قەرەداغی
ماوە پەنجا شەو زیاترە پرۆسەی پەروەردەو خوێندن وەستاوە بەبیانوی کۆرونا وەڵا من وەکو مامۆستایەك پێم خۆشە وەستاوە لەبەر ساغ و سەلامەتی قوتابیان چونکە کە قوتابی توش بوو کێ و بەپارەی چی چاکی دەکەنەوە لەکاتێکد گیرفانی دایکو باوکی سەوزەڵە خانمی بێ لە ووڵاتی پڕ لە نەوتدا ، ئێستا بەدیوێکی تردا من ئەوەم پێ ناخۆشە تەنها مناڵی فەقیرو هەژارەکە زەرەریان کرد  ، مناڵی دەوڵەمەند  بەرپرس و گیرفان بڕەکانی میلەت نەوەستاون لە خوێندن بەئۆنلاین خوێندنیان بەردەوامە ئەمە لە کوێی دنیادا بونی هەیە ئەم نادا پەروەری یە ، ئێمە ژیان وەستاوە بەس نامانەوێت ئەم ڕاستی یە بڵێین نازانم بۆ ؟؟؟!!!!!!!
ووڵاتێکی بێ سەرەو بەرە حەق نییە ئیتر دایکان و باوکان ڕێگە بەخۆیان بدەن مناڵی تازەیان ببێت ؟؟؟!!!!!
چونکە پێم بڵێن داهاتوی گەورەکان زۆر دابین کراوە ئینجا نۆرەی مناڵەکانە تازە لە دایك دەبن ، ڕۆژ بەڕۆژ لەم مەملەکەتە قەیراناویەدا ژیان قورستر دەبێت هەر ڕۆژەو بەدەست قەیرانێکەوە دەناڵێنین هەموو تەمەنمان بە خەفەت و بێ موچەی و بێ ئاوی و بێ نەوتی  ڕۆیشت ، کەواتە چارەنوسی ساڵی خوێندنی  نەوەکانمان 2019 _ 2020 فەوتاو کەسیش خۆی ناکاتە خاوەنی ئەو شکستەو ڕێگە چارەشیان پێ نی یە ...... بەپێچەوانەشەوە چارەنوسی مناڵی دەوڵەمەندو خواپێداو و بەرپرسەکان بە ئۆنلاین بەردەوام هەیە و میش میوانیان نی یە ،  من لە شتێ زۆر دەترسم ئەترسم ئەم دەسەڵاتە خوێن مژە لەودنیا لە مەحشەریشدا بەدیار چاومانەوە بەهەشتیشیان کڕی بێت و کۆشك و ڤێلاکانی ناو بەهەشتیشیان لەخۆیان طاپۆ کردبێت و دەمی ئیزرائیلیشیان لەم دنیایە چەور کردبێت ڕۆحیان نەکێشن کاتیان بۆ درێژ کرابێتەوە ؟؟؟؟؟؟؟!!!!!!!!

نوێترین نوسینەکانی مامۆستا ئاوات سێوسێنانی

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌