کۆڕۆنا و شەڕی ئایدۆلۆژیی و ململانێی سیاسی
وتار/
29/03/2020
665 جار بینراوە
هێدی ههولێری
کۆڕۆنا و شەڕی ئایدۆلۆژیی و ململانێی سیاسی
هێدی هەولێری
دۆخی خێرایی تەندروستی جیهانی بەبارێکی سەخت و دژوار تێپەڕ دەبێ لەگەڵ ئەو بارە خوارو خێچەی ململانێی شەڕو تەکنەلۆژیایەی ڕووپەڕی جیهانی داپۆشیووە، کە لەگەڵ دوژمنێکی نەناسراو شەڕ دەکات، کە وڵاتانی خاوەن هێز لەگەڵ دەرخستنی تواناکانیان و گلدانەوەی چەک و پێداویستیەکانی تر.
بەريەككەوتنى سياسەتى نێودەوڵەتى سەرەڕاى چەندين ناكۆكى سياسى و فيكريى و دووبەرەكى كارەكتەري نوێى خستە ناو هاوكێشە سياسيەكە و دۆخێكى مەترسيداری دروستكردووە، بەجۆرێك ئاڕاستەى دژەكانى جيهانى بەرەو كارەساتێكى نوێی بردووە، كێبركێی سياسی و بوون بەهێزى بارز لەجيهاندا لەنێوان هەردوو بلۆكە کۆنەکە، كە هەريەكەيان دەيانەوێ بەرژەوەندی سیاسەت و ئابووری و بۆلاى خۆيان کێش و ڕكێف بكەن ، كە دۆخێكى نوێي دوور لەدەسەڵاتى خۆيان هێنايە ئاراوە، دواجار ڤايرۆسى كۆرۆنا (کۆڤید ١٩) يەخەى جيهانى بە هەموو جەمسەريەكانيەوە ڕاهەژاندو 185 وڵاتی گرتووەتەوە و جيهانى بێدەنگ كردو حەيران ماون بەدەست جۆرە ڤايرۆسێك، کە گەورەترين هێزى دنياى بەچۆكدا دا تا ئەو لوتبەرزيەى شكاندن لەوەش ئێشەكەى قورستر كرد بۆيان تووشبوونى چەندين سەرۆك و سەركردەو پلەباڵاكانى وڵاتانى زلهێزو كێبڕێكار گیرۆدە کرد.
لەو كاتەى ئێش و ئازارەكە گەيشتە سەر ئێسقانى ئەمريكا لەوتارێكيدا دۆنالد ترەمب، كە لەسەرەتاى گيانلەدەستدانى چەندين هاوڵاتى وڵاتەكەى دركى بەم نەخۆشيە نەكردو وتى: دەبوو چين زووتر لەم مەترسيە ئاگادارمان بكاتەوە، كە يەكەم وڵات بوو نەخۆشيەكەى تێدا تۆمار كراو ئێستاش يەكەم وڵاتە خەريكە بەڕێكارە تەندروستيەكانەوە دەڕوات و بەرەو چارەسەرى ڕێ دەكات.
ڤايرۆسى كۆڕۆنا....ئەو ڤايرۆسەى جيهانى لەخەوێكى قوڵەوە ڕا چڵەكاندو زۆربەى كەرتە ئابووريى و تەندروستيەکانى ڕووبەڕووى شكستێکى سەختر كردەوەو سیاسەتی ڕووبەڕووی متبوون و سەری لەسەركردەكانى تێكدا و تووشى واق وڕمانێکى كردن لەژيانى سياسيى و دبلۆماسيەتى دابڕاندن، ئەو بونياتە ئابووريەشى داتەپاند، كە دەمێك بوو خەريك بوو جيهان ئاڵوگۆری پێ بكرێت بەو داهاتە بێژمارەيەى لەژێر دەستيان دايە.
ئيستا جيهان لەپاڵ قەيرانە هزريي و جۆر بەجۆرەکان ڕووبەڕووى ديوەزمەو ئەژديهايەكى ترسناک و ناديار بوونەتەوە تا ئێستا چارەسەریشی نەدۆزراوەتەوە، گرنگە جیهان لەوە ئاگاداربێ بەهەموو نەتەوەو ئایدیاکان ئەو کەش و هەوایەی لەماوەی باری لەناکاودا ئەنجامیاندا تاڕادەیەک جیهان پشوویەکیدا، پێویستیەکی گرنگ بوو هەناسەیەکی هەڵمژی، زیانێکی زۆری بەر وڵاتە پیشەسازیەکان دا.
بەهای مرۆڤەکان لەو جیهان بینیەی خەریکە ئاڕاستەکان دەگۆڕێت و وڵاتە هاوپەیمان بەرەو هەڵوەشاندنەوە دەبات، چونکە ئەو ئەکتر تۆمەتبارکردنەی وڵاتە دەستڕۆیشتووەکان وای لێ دەخوێنرێتەوە.
لەکۆتایدا بە ئومێدین خوای پەروەردگار ئەو بەڵایە لەسەر کۆی موسڵمانان لابەرێت و خۆڕاگریمان پێ ببەخشێت.
نوێترین نوسینەکانی هێدی ههولێری
-
هێدی ههولێری
21/08/2021
-
هێدی ههولێری
14/07/2021
-
هێدی ههولێری
27/10/2020
-
هێدی ههولێری
11/08/2020
-
هێدی ههولێری
14/05/2020
-
هێدی ههولێری
02/05/2020