پرسیارە باوەکان ؟!

وتار/ 29/03/2020 1011 جار بینراوە

مامۆستا ئاوات سێوسێنانی

پرسیارە باوەکان ؟!

ئاوات قەرەداغی
کەوتوینەتە ڕۆژگارێکەوە هەندێ کەس ئەوەندە دەست بەتاڵن خۆ هەڵدەقورتێننە ژیانی خەڵکی دەیانەوێت ژیانی هەموو کۆمەڵگا داگیر بکەن ...
ئەم پرسیارە باوانە دەکەن
فڵانەکەس چۆن دەوڵەمەند بوو ؟!
فڵانە کەس بەچی پەیدای کرد ؟!
فڵانەکەس پار سەربه حزبێکی سیاسی بوو ئەمساڵ بۆ چووە حزبێکی تر ؟!
فڵانەکەس چۆن سەیارەی کڕی ؟!
فڵانە کەس چۆن بوبە خاوەن خانوو ؟!
فڵانەکەس بۆ هەرپێ دەکەنێ ؟!
فڵانەکەس بۆ لەخێزانی جیابووە ؟!
ژنت هێناوە یان شوت کردووە ؟!
ئەگەر ژنت هێناوە سودفە بوو یان بە دڵداری بوو ؟!
فڵانە کەس بۆ ئەوەندە توڕەیە ؟!
ئەمەو هەزارەها پرسیاری تر ، ئەم دیاردەیە بەتایبەتی لە ناو پرسەکاندا دا دەردەکەوێت ئینجا لەناو بازاڕو کۆڕو کۆمەڵەکانی نێو خزماندا بەدی دەکرێت ، خۆ ئەگەر کەسی بەرامبەریش بەڵێت بۆ کردوو تۆش کەوتیتە ئاشی زەم کردن ئەوکات هەموو قسەکانت دەبەنەوە بۆ ئەو کەسانەی کەبە غیابی باست کردون ...
کاتی ئەوە هاتووە کۆتای بەم پرسیارە نەشیاو و نەگونجاوانە بهێنین خۆمان بەدور بگرین لە تەداخول کردن لە ژیانی خەڵکی چونکە ئەمڕۆ خۆی ئازادە چۆن ژیان بەڕێ دەکات ، دەبێت لەوە تێ بگەین ئەتەکێتی ژیانی مرۆڤەکان لەیەکتری جیاوازن
چیمان هەبوو لەگەڵ چواردەورمان ڕوو بەڕوو بیڵێین باشترە ئەویش بەمەرجێ نەگاتە سنورێ کەسایەتی کەسی بەرامبەری پێ بریندار بکرێت ...
کەواتە لەکۆتایدا دەڵێم ئایا هەریەك لە ئێمە پێمان خۆشە هەموو کەسێ خۆ هەڵقورتێنێ لەژیانماندا ؟!
وەڵامەکەی بێگومان نەخێرە
باشە ئیتر پێمان ناڵێن چۆن حەق بدەین بەخۆمان خۆمان هەڵقورتێنین لە ژیانی خەڵکی ؟؟؟؟؟!!!!!!!!!
لەکۆتایدا دەڵێم لێگەڕێن با مرۆڤەکان بەئازادی ژیانی خۆیان بەڕێ بکەن چونکە مرۆڤەکان ئازادن چۆن ژیان بەڕێ دەکەن ............

نوێترین نوسینەکانی مامۆستا ئاوات سێوسێنانی

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌