ئه‌م بڕیارانه‌ هه‌رێم له‌ ڤایرۆس ده‌پارێزێ و بازاڕ ده‌بوژێنێته‌وه‌ و خه‌ڵكه‌كه‌شی دڵخۆش ده‌كات

وتار/ 17/03/2020 1950 جار بینراوە

سۆران عومه‌ر

ئه‌م بڕیارانه‌ هه‌رێم له‌ ڤایرۆس ده‌پارێزێ و بازاڕ ده‌بوژێنێته‌وه‌ و خه‌ڵكه‌كه‌شی دڵخۆش ده‌كات

بۆ : سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران

ئه‌م بڕیارانه‌ هه‌رێمی كوردستان له‌ ڤایرۆس ده‌پارێزێ و بازاڕو ئابوریه‌كه‌شی ده‌بوژێنێته‌وه‌ و خه‌ڵكه‌كه‌شی دڵخۆش ده‌كات

سۆران عومه‌ر / ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی و ئابوری په‌رله‌مانی كوردستان

خه‌ڵكی كوردستان له‌ ساڵی 2014 ه‌وه‌ به‌ خاوه‌ن كارو سه‌رمایه‌و موچه‌خۆرو بێ موچه‌و كاسبكاره‌وه‌ بارگرانی له‌سه‌ربووه‌و قه‌یران له‌گه‌ڵ ئه‌م حكومه‌ته‌دا تێده‌په‌ڕێنێ، ئێسته‌ كه‌ به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوه‌ ژیان چۆته‌وه‌ نێو ماڵه‌كان و هاتوچۆ ڕاگیراوه‌، بازاڕ وه‌ستاوه‌، حكومه‌ت ڕێكاری به‌ره‌نگاربونه‌وه‌و خۆپارێزی له‌ نه‌خۆشییه‌كه‌ پیاده‌كردووه‌، بارێكی نائاسایی به‌ڕێوه‌ ده‌چێت، خه‌ڵك پابه‌ندی به‌بڕیارو ڕێنماییه‌كانی حكومه‌ته‌وه‌ ده‌ربڕیوه‌و هه‌ماهه‌نگ و هاوكاریشه‌، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی له‌ ناوه‌ڕاستی مانگی ئازاری 2020 دایه‌ به‌ڵام هێشتا موچه‌ی دوو وه‌زاره‌تی مانگی 12ی ساڵی 2019 ی پێ دراوه‌.
ئه‌ركی حكومه‌ته‌ له‌ وه‌ها دۆخێك دا ساڵانه‌ به‌شه‌ بودجه‌یه‌ك ته‌رخان بكات بۆ ڕوداوی له‌ناكاوو سروشتی، وه‌ك ئه‌مه‌ی له‌ئێسته‌دا به‌رۆكی دونیاو هه‌رێمی كوردستانی گرتووه‌و چاوه‌ڕوان نه‌كراو بوو به‌ڵام حكومه‌تی ته‌ندروست به‌رده‌وام بڕێك له‌بودجه‌ داده‌نێ بۆ هه‌ر كاره‌سات و پێشهاتێك له‌ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی خۆی تا له‌و كاته‌دا توشی كه‌موكوڕی نه‌بێ، به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ حكومه‌تی هه‌رێم هیچ كات ئه‌مه‌ی نه‌كردووه‌ بۆیه‌ ئێسته‌ داوای كۆمه‌ك و هاوكاری له‌هاوڵاتیان و خاوه‌ن سه‌رمایه‌ ده‌كات بۆ تێپه‌ڕاندنی ئه‌م دۆخه‌، بۆخۆی تاكو ئێسته‌ هیچ بودجه‌یه‌كی دانه‌ناوه‌ بۆ خۆپارێزی و به‌ره‌نگاربونه‌وه‌و چاره‌سه‌ری ڤایرۆسی كۆرۆنا!
به‌ڵام خه‌ڵك و خاوه‌ن سه‌رمایه‌كانیش ئه‌وه‌ی پێیان بكرێ و كرابێ له‌كۆمه‌ك و پشتیوانی و دروست كردنی نه‌خۆشخانه‌و پێداویستی پزیشكی درێغییان نه‌كردووه‌ به‌مه‌رجێ به‌شێكی زۆر له‌و خاوه‌ن كارو كۆمپانیانه‌ پاره‌ی پرۆژه‌و كاریان لای حكومه‌ته‌و چه‌ندین ساڵه‌ حكومه‌ت نه‌یتوانیوه‌ ئه‌و مافه‌یان بۆ بگه‌ڕێنێته‌وه‌، نه‌یتوانیوه‌ به‌چه‌ند بڕیارێك بارگرانی سه‌رشانیان له‌ باج و ڕسومات و كارئاسانی گۆمرگی و هاورده‌و هه‌نارده‌ سوك بكات.
ئێسته‌ كاتی ئه‌وه‌یه‌ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان چه‌ند بڕیارێك بدات له‌به‌رژه‌وه‌ندی موچه‌خۆرو خه‌ڵك و خاوه‌ن كارو به‌ڵێنده‌رو وه‌به‌رهێن و كۆمپانیاكان.
بۆ سه‌رجه‌م كۆمپانیاو كارگه‌و خاوه‌ن پیشه‌كان، بڕیاری لێخۆش بوون له‌ باج و ڕسومات و پێبژاردنه‌كان له‌سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌كان له‌ 1/3/2020 تاكو 1/6/2020 ده‌ربچێت.
لێخۆش بوون لە پگێڕانەوەی پێشینە کەڵەکەبووەکان دەربچێت.
چونكه‌ به‌م بڕیاره‌ واده‌كات كۆمپانیاو كارگه‌كان و بازاڕه‌كان كه‌ ئێسته‌ به‌هۆی ئه‌م دۆخه‌وه‌ كاریان كه‌میكردووه‌و بازاڕ به‌ته‌واوی پوكاوه‌ته‌وه‌ له‌كردنه‌وه‌ی بازاڕو كاردا جوڵه‌ی بازاڕو بازرگانی بچێته‌ ئاستێكی باش و هاوكارییه‌ بۆ ئه‌وه‌ی پاش كۆرۆنا بازاڕی هه‌رێمی كوردستان توشی مایه‌پوچی نه‌بێ و كۆمپانیاو كارگه‌كان به‌هۆی زیانكردنه‌وه‌ نه‌وه‌ستن له‌كار.
پێویسته‌ به‌های گومرگی بۆ كاڵاكانی پێویست به‌بازاڕو به‌كارهێنانی پێداویستی ڕۆژانه‌ی خه‌ڵك بۆ ئاستێكی باش كه‌م بكرێته‌وه‌.
ئه‌و كۆمپانیاو وه‌به‌رهێنانه‌ی پاره‌یان لای حكومه‌تی هه‌رێمه‌ پاش ئه‌م دۆخه‌ پاره‌كانیان كه‌ هی پرۆژه‌یه‌ پێیان بدرێته‌وه‌ تا توشی مایه‌پوچی و پوكانه‌وه‌ نه‌بن و پرۆژه‌كان زیاتر ده‌ست پێ بكه‌نه‌وه‌و هه‌لی كار بڕه‌خسێت.
پێویسته‌ بڕیاری كۆكردنه‌وه‌ی داهاتی شاره‌وانیه‌كان له‌ كرێی تابلۆو خۆڵ و خاشاك ڕابگیرێ، لێخۆش بوون له‌ كرێی كاره‌باو ئاو بۆ ماوه‌ی 3 مانگ لێخۆش بوونی بۆ ده‌رچێ بۆ ماڵان و كارگه‌و كۆمپانیاو بازاڕه‌كان.
ده‌توانرێ كارێكی یاسایی بۆ ئازاد كردنی به‌شێك له‌و زیندانیانه‌ش ده‌ربچێ كه‌ حوكمه‌كانیان كه‌می ماوه‌ وه‌ك كاركردن به‌ ئازادبوونی به‌مه‌رج بۆ سه‌رجه‌م زیندانیان تاكو له‌م كاته‌دا ئه‌وانه‌ی ده‌گونجێ بگه‌ڕێنه‌وه‌ نێو خانه‌واده‌كانیان.
بودجه‌یه‌كیش ته‌رخان بكات بۆ ئه‌م دۆخه‌ نائاساییه‌ی كۆرۆنا كه‌ پێك بێت له‌بودجه‌ی به‌كارخستنی سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌كان جگه‌ له‌ بودجه‌ی به‌كارخستنی ئه‌و وه‌زاره‌تانه‌ی كه‌له‌م به‌ره‌نگارییه‌ی كۆرۆنادا له‌كاری زیاتردان وه‌ك ته‌ندروستی و ناوخۆو ئاسایش.
حكومه‌تی هه‌رێم پێویسته‌ سوپاس گوزاری خه‌ڵكی كوردستان به‌م بڕیارانه‌ بكات، ئه‌وكات ده‌توانی به‌ده‌نگێكی به‌رزتر داوای كۆمه‌كی زیاتر بكات له‌هاوڵاتیان و سه‌رمایه‌داران.
زۆرینه‌ی وڵاتان كه‌ توشی ئه‌م ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون بڕه‌ پاره‌یه‌كی زۆریان ته‌نها بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ی زانستی بۆ دۆزینه‌وه‌ی پێكوته‌و چاره‌سه‌ر ته‌رخان كردووه‌ كه‌ ئێسته‌ ئه‌وه‌مان نیه‌.
چونكه‌ خه‌رجی ئێسته‌ی حكومه‌تی هه‌رێم بۆ خۆپارێزی و به‌ره‌نگار بونه‌وه‌ی ئه‌م ڤایرۆسه‌ بۆ پارێزگاریه‌ له‌ كۆی قه‌واره‌ی هه‌رێم و ئابورییه‌كه‌ی و خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان.

نوێترین نوسینەکانی سۆران عومه‌ر

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌